Sunflower Oil , زەیت ، کشتوکاڵ ،  لەشكر حەمید


بۆچی ( زەیت یاخود ڕۆن ) پێویستە تەنها یەک جار بەکاربهێنرێت! ئەو شوێنە گشتیانەی کە خۆراکی لێ ئامادە دەکرێت تەنانەت لەناو چێشتخانەی ماڵەکانیش دا ، پێویستە تەنها بۆ یەک جار ڕۆن یاخود زەیت بەکار بێنن لەکاتی ئامادەکردنی خواردندا ، لەبەر ئەم زیانە تەندروستیانەی خوارەوە :


بەکار هێنانەوەی ( زەیت) زیاتر لە جارێک دەبێتە هۆی دابەزینی بەها خۆراکیەکەی، هەروەها دەبێتە هۆی ڕوودانی ئۆکسان بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە کە هۆکارە بۆ بەرهەم هێنانی مادەی ترسناکی (ئەڵدیهاید و کیتۆنات و Peroxide value) کە بە ماددەیەکی گونجاو بۆ دروست بوونی شێرپەنجە دادەنرێت.

 هەروەها بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە ئۆکسان ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی ( تزنخ ) واتە گۆرینی ( تام و بۆن و ڕەنگ)ی ڕۆن و زەیتەکە، هەندێک جار دەبێتە هۆی دروست بوونی مادەی کیمیایی زیان بەخش کە زیان بە گەدە دەگەیەنێت و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی گیرانی خوێنبەرەکان و سەکتەی دەماغ و نەخۆشیەکانی دڵ و زیاد بوونی کۆڵستڕۆڵی لەش.

چۆن بزانین رۆن یاخود زەیت خراپ بووە؟

1. ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێکی تۆخی تێر.
2. گۆڕانی چڕی زەیتەکە و بەرزبوونەوەی چڕیەکەی.
3. بوونی پاشەڕۆی خۆراکی لەناو زەیتەکەدا .
4. گۆڕانی تام و بۆنی زەیتەکە .
5. بوونی بڵق و دوکەڵ لەسەر زەیتەکە .

سەرچاوە: خەندان
ئامادەکردنی:
لەشکر حەمید 
ئەندازیاری خۆراک

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: