Hony Bee , کشتوکاڵ،هەنگ



    مانگی (کانونی دووەم ) (بەفرانبار- ڕێبەندان):-

    ١- هەنگ بپارێزە لە تەڕبوون ، کورە هەنگەکان کەمێک بە پێشدا نزم بێت تا ئاوی تێنەچێت.
    ٢- پاککردنەوەی پێداویستییەکانی هەنگ و هەنگەوانی و ئامادەکردنییان بۆ کۆتایی زستان.
    ٣- خوێندنەوە و بەدواداچوونی زانستی لەبواری هەنگ دا بەبەشداریکردن لە کۆبوونەوە و خولە ڕێنماییەکانی هەنگ دا.
    ٤- گەر مردنی زۆر لەبەردەم کورەدا بینرا لەو ڕۆژانەی کە پلەی گەرما لە ١٤ پلە بەرەو ژوورە چارەسەریان بکە.

    مانگی (شوبات) (ڕێبەندان - ڕەشەمێ):-

    ١- لەسەر کارەکانی مانگی پێشوو بەردەوام دەبین.
    ٢- لەڕۆژی خۆشدا سەیری کەمی خۆراک و هەڵاڵە دەکرێت و ناو کورە پاکدەکرێتەوە و خواردنی وەرز بەپێی ئاووهەوا دادەنرێت.
    ٣- لەناوەڕاستی مانگ بەدوواوە چارەسەری ڤاروا(باڵە قرتە) دەکرێت.
    ٤- لەناوچە گەرمەکان دا لەناوەڕاستی مانگ بەدواوە دەست دەکرێت بە پەروەردەکردنی شاهەنگ بە تایبەت ئەو کاتانەی هەنگەکان     هەڵالەی زۆر دەهێننەوە و شاهەنگ بەزۆری گەرا(هێلکە)دادەنێت.
    ٥- چوارچێوەی مێودار بەپێی پێویست دادەنرێت.

    مانگی (ئازار) (ڕەشەمێ - نەورۆز):-

    ١- قەڵاچۆکردنی ڤاروا بەردەوام دەبێت . وە دەرمانی دژە نەخۆشی دادەنرێت.
    ٢- چوارچێوەی مێودار بەپێی پێویست دادەنرێت و شەکراو بەردەوام دەبێت بۆ زیادبوونی هەنگ.
    ٣- هاوسەنگی لەنێوان هەنگەکان دا دەکرێت شانەی بەچکەی سەرگیراو بەبێ هەنگ لەهەنگە بەهێزەکانەوە دەدرێت بەهەنگە            لاوازەکان.
    ٤- لەناوچەساردەکان دا لەناوەڕاستی مانگ بەدواوە شاهەنگ پەروەردە دەکرێت .
    ٥- دەست دەکەین بە پورەدانی دەستکرد و نێرەی هەنگە بەهێزەکان بهێڵەرەوە و نێرەی هەنگە بێهێزەکان لەناوبەرە.

    مانگی (مایس) (نەورۆز - گوڵان):-

    ١- لەسەر کارەکانی مانگی ئازار بەردەوام دەبین.
    ٢- خۆراکی شاهانە کۆدەکرێتەوە.
    ٣- دەستدەکرێت بە لەناوبردنی شای ژەنگەسورە بەدانانی تەڵە.
    ٤- هەموو (٧- ١٠) ڕۆژ جارێک هەنگ دەپشکێنرێت بۆ ئەوەی پورەدانی سروشتی ڕوونەدات و پێویستییەکان دابین بکرێت.
    ٥- ووریای ژەهری کیمیاوی بە.
    ٦- پێش هاتنی کەنەسمە شاهەنگەکان بگۆڕە و بانکی شاژنەکان دابمەزرێنە.
    ٧- گەر وشکبونەوە و قەبزی ڕووی دا بەهۆی ئاو یان شەکراوی ڕوون چارەسەری بکە.

    مانگی (ئایار) (گوڵان - جۆزەردان):-

    ١- لەسەر کارەکانی مانگی پێشوو بەردەوام دەبین .
    ٢- گواستنەوەی هەنگ لە گەرمیانەوە بۆ کوێستان.
    ٣- شەکراو ڕادەگیرێت بۆهەنگوینی سروشتی – نهۆمی هەواگۆڕکێ دابنێ ،هەنگەکان بپارێزە لەگەرماوتیشکی ڕاستەوخۆ.
    ٤- کۆنترۆڵی کەندەسمە بکەو تاکۆتایی مانگ شاژنەکان بگۆڕە.
    ٥- پورە ناجێگیرەکان بەشانەی بەچکەی سەرگیراو سەرنەگیراو جێگیربکە.

    مانگی (حوزەیران) (جۆزەردان - پووشپەڕ):-

    ١- لەسەرکارەکانی مانگی مایس بەردەوام بە .
    ٢- لە فێنکی بەیانیان دا هەنگ دەپشکنرێت .
    ٣- لەناوچە ساردەکان دا پورە دەبێت.
    ٤- بەپێی پێویست چوارچێوەی مێودار دادەنرێت.
    ٥- ئاو دابین دەکرێت و هەنگەڵان فێنک دەکرێتەوە.
    ٦- گەر هەنگی بێ هێز هەبوو بەهێزی بکە یان تێکەڵ بە بەهێزەکانی بکە.
    ٧- لە گەرمیان دا هەنگ دەبڕدرێت.

    مانگی (تەمموز) (پووشپەڕ - خەرمانان):-

    ١- لەسەرکارەکانی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبین.
    ٢- شیلەو هەڵاڵە کەم دەبێتەوە و هەنگ ئارەزووی دزی دەکات. لە فێنکی بەیانی و ئێوارە دا پشکنینی خێرا دەکرێت.
    ٣- شانەی پڕ هەنگوینی گەیشتوو (مۆرکراو)دەربهێنە.
    ٤- شانە و مێوی زیادە هیچ کاتێک لەناو هەنگەڵان دا جێمەهێڵە بۆ ئەوەی دزی ڕوو نەدات و نەبێتە کانگای زۆربونی (مرە).

    مانگی (ئاب) (خەرمانان - گەلاوێژ) :-

    ١- لەسەر کارەکانی مانگی تەمموز بەردەوام دەبین.

    مانگی (ئەیلول) (گەلاوێژ - ڕەزبەر):-

    ١- شیلەو هەڵاڵەی گوڵی سەوزە و بەروبوومە کشتوکاڵییە پایزییەکان دەست پێ دەکات.
    ٢- شانە پڕ هەنگوینییەکان دەربهێنە.
    ٣- بۆ ڕوونەدانی دزی و تاڵانی ، مێوی زیادە لە هەنگەڵانەکەدا لابەرە.

    مانگی (تشرینی یەکەم) (ڕەزبەر - گەڵا ڕێزان):-
    ١- بڕینی هەنگ و بچوککردنەوەی دەرگای کورەکان.
    ٢- دوای برینی دەست دەکرێت بە قەڵاجۆکردنی ڤاروا بەدەرمانێکی جیاواز لەوەرزی بەهار.
    ٣- دەستدەکرێت بە پێدانی خۆراک و ١،٥ شەکر + ١ئاو.
    ٤- تاکۆتایی مانگ هەنگ لە کوێستانەوە بەرەو گەرمیان دەبرێت.
    ٥- هەنگە بێ هێزەکان تێکەڵ بە هەنگە بەهێزەکان دەکرێت.
    ٦- هەڵاڵە یان جێگیرەوەکەی دەدرێت بە هەنگ و دڵنیابوون لە بوونی شاژن.

    مانگی (تشرینی دووەم) (گەڵاڕێزان - سەرماوەز):-

    ١- کارەکانی مانگی پێشوو لەبەرچاو دەگیرێت.
    ٢- هەنگ بەهێز بێت و خواردنی هەبێت بۆ ئەوەی سەرما کاری تێ نەکات.
    ٣- شەکراو خەست دەکرێتەوە ٢شەکر + ١ئاو.

    مانگی (کانوونی یەکەم ) (سەرماوەز - بەفرانبار):-

    ١- هەنگ بپارێزە لە تەڕبوون ، کورە هەنگەکان کەمێک بە پێشدا نزم بێت تا ئاوی تێنەچێت.
    ٢- پاککردنەوەی پێداویستییەکانی هەنگ و هەنگەوانی و ئامادەکردنییان بۆ کۆتایی زستان.
    ٣- خوێندنەوە و بەدواداچوونی زانستی لەبواری هەنگ دا بەبەشداریکردن لە کۆبوونەوەو خولە ڕێنماییەکانی هەنگ دا.
    ٤- گەر مردنی زۆر لەبەردەم کورەدا بینرا لەو ڕۆژانەی کە پلەی گەرما لە ١٤ پلە بەرەو ژوورە چارەسەریان بکە.


    ئامادەکردنی:
    مامۆستای پەیمانگای کشتوکاڵی و پسپۆڕی بواری هەنگ
    ئیبراهیم مەجید 

    بڵاوی بکەرەوە لە:

    دەوەن سەردار

    ئەندازیاری کشتوکاڵ

    بۆچوون: