١) ده‌وڵه‌مه‌نده به‌سه‌رچاوه‌ى ئاسن:- که سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کیه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئوکسجین بۆ هه‌موو له‌ش وکه‌مى ئاسن له‌له‌ش ده‌بێته هۆى که‌م خوێنى و که‌شه‌نگ بوون وبێهێزى له‌به‌ر ئه‌وه پێوسته ئه‌و خۆراکانه بخورێن که ئاسنیان تێدایه بۆ ته‌ندرووستى خوێن.
٢) دژه - شێرپه‌نجه‌یه:- ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده‌ى دژه-ئۆکسان وپێکهاته‌ى فینۆڵى ده‌بێته هۆى رێگرى کردن وپاراستن له خانه... شێرپه‌نجه‌یه‌کان وپاراستن له شێرپه‌نجه‌ى سیه‌کان وشێرپه‌نجه‌ى مه‌مک وکه‌مکردنه‌وه‌ى شێرپه‌نجه‌ى پڕۆستات.
٣) ده‌بێته هۆى پاراستنى جوانى پێست:- هه‌نار ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده‌ى (تانینات) وه ترشه‌چه‌وریه‌کان له‌ناوکى هه‌نار ماده‌ى دژه-ئۆکسان له‌ئاوى هه‌نار هۆکارن بۆ هێشتنه‌وه‌ى جوانى پێست وپاراستن له چرچ ولۆچى پێست.
٤) پاراستن له هه‌وکردنى جومگه‌کان وداخۆرانى:- هه‌نار سوودبه‌خشه بۆ رێگرتن له‌و ئه‌نزیمانه‌ى ده‌بێته هۆى داخۆرانى کڕکراگانه‌ى جومگه‌گان به‌مه‌ش ده‌بێته هۆى پاراستنیان له له‌داخۆران وهه‌وکردنى جومگه‌کان. وه ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به‌کالسیۆم ده‌بێته هۆى پاراستنى ددان وبته‌وکردنى ئێسک.
٥) ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C وپۆتاسیۆم:- ده‌بێته هۆى پاراستنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش وڕێگرى کردن گرفتى پێش منداڵ له‌دایکبوون ونه‌خۆشیه‌کانى دڵ وه بوونى سه‌رچاوه‌ى پۆتاسیۆم پێویسته بۆ پاراستنى دڵ وگورچیلک وئه‌ندامه‌کانى تر بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى باش کاربکات.
٦) پاراستن له هێڵنج هاتنه‌وه‌ى به‌یانیان به‌نسبه‌ت ئافره‌تانى دووگیان گه‌ر به‌رداغێک له گوشراوى هه‌نار بخوات له‌به‌یانیان.
٧) پاراسنتى ددان وپاککه‌ره‌وه‌ى ناو ده‌مه: له‌برى ئه‌وه‌ى هه‌ویرى ددان یان ماده‌ى فلوراید به‌کاربهێنیت ته‌نها به‌خواردن وخوادنه‌وه‌ى گوشراوى هه‌نار ده‌بێته پاراستنى ددان وپاککردنه‌وه‌ى ناو ده‌م ولابه‌رى بۆنى ناخۆشى ناو ده‌م.
٨) هێشتنه‌وه‌ى به گه‌نجیه‌تى: بوونى ڕێژه‌یه‌کى زۆر له ماده‌ى دژه-ئوکسان ده‌بێته هۆى نه‌هێشتنى ڕه‌گى سه‌ربه‌ست که ده‌وریان هه‌یه له له‌ناوبردنى DNA به‌مه‌ش هه‌م ده‌تپارێزێت له زوو پیر بوون وه هه‌م خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان.
٩) له‌ناوبردنى کرمى ڕیخه‌لۆک: به‌خواردنه‌وه‌ى یان خواردنى هه‌نا هه‌موو ڕۆژێک ئه‌وا ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى کرمى ڕیخه‌لۆک وپاراسایته‌کان.
١٠) هێورکه‌ره‌وه‌ى ئازارى گه‌ده‌یه: هاردراوى ده‌نکى تۆى ى هه‌نار زۆر باشه بۆ نه‌هێشتنى ئازارى گه‌ده وه‌یان ده‌توانیت تێکه‌ڵه‌یه‌ک له هاردراوى ده‌نکى هه‌نار وکه‌مێک زه‌نجه‌فیلى هاردراو وکه‌مێک لیمۆ زۆر به‌سووده بۆ نه‌هێشتنى ئازارى گه‌ده.
١١) به‌سووده بۆ دابه‌زاندنى تا وپاڵه په‌ستۆى خوێن:- خواردن یان خواردنه‌وه‌ى گوشراوى هه‌نار زۆر به‌سووده بۆ دابه‌زاندنى پله‌ى گه‌رمى له‌ش ودابه‌زاندنى پاڵه په‌ستۆى خوێن.
١٢) دابه‌زاندنى رێژه‌ى کۆلسترۆڵ له خوێن.
١٣) چاره‌سه‌رى کێشه‌ى جنسى له پیاواندا وزیادکردنى ویستى جنسى له‌پیاوان وئافره‌تان به‌هۆى خوادنى یان خوادنه‌وه‌ى گوشراوى هه‌نار ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هۆرمۆنى کۆڕتیزۆل وزیاد ده‌ردانى هۆرمۆنى تێستۆستیرون له‌لاى ئافره‌تان وپیاوان به‌مه‌ش ده‌بێته هۆى زیادکردنى ویستى جنسى.
١٤) یارمه‌تى باشکردنى بیره‌وه‌رى ده‌دات له‌مێشکى مرۆف.
١٥) سوودبه‌خشه بۆ ئافره‌تى دووگیان وبه‌تایبه‌تیش ئه‌و ئافره‌تانه ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه تووشى پێش بوونى ناکامڵ ببن وخواردنه‌وه‌ى هه‌نار له‌ماوه‌ى سکپرى ده‌بێته هۆى پاراستنى مێشکى منداڵى ناکامڵ.
١٦) که‌مکردنه‌وه‌ى گه‌شه‌ى شێرپه‌نجه‌ى پڕۆستات: توێژینه‌وه‌ى بۆکراوه که‌خواردنه‌وه‌ى گوشراوى هه‌نار یان خواردنى ده‌بێته هۆى زیادکردنى ڕێژه‌ى (Prostate-Specific Antigen) به‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى گه‌شه‌ى شێرپه‌نجه‌ى پڕۆستات
١٧) هه‌ریه‌ک له ڤیتامینه‌کانى B12 و B6 وA وD و ڕیشاڵى خۆراکى وشه‌کر ومه‌گنیسیۆم وکالسیۆم وپۆتاسیۆم وێۆدیۆم وکاربۆهایدرات وچه‌ورى تێدایه به‌رێژه‌ى له 0.1 گرام
تێبینى:-
بۆ ئه‌وانه‌ى به‌رده‌وام پاڵه په‌ستۆى خوێن یان داده‌به‌زێت باشتروایه خۆ بپارێزن له‌خواردنى هه‌نار یان بۆ ئه‌وه‌ى سوودمه‌ندبن له‌خواردنى باشتر وایه خوێ به‌کاربهێنن چونکه هه‌نار ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن. بینینی زیاتر
بۆ ئه‌وانه‌ى به‌رده‌وام پاڵه په‌ستۆى خوێن یان داده‌به‌زێت باشتروایه خۆ بپارێزن له‌خواردنى هه‌نار یان بۆ ئه‌وه‌ى سوودمه‌ندبن له‌خواردنى باشتر وایه خوێ به‌کاربهێنن چونکه هه‌نار ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن. بینینی زیاتر
ئامادەکردنی :
ئالان یاسن بلباس
پسپۆڕی خۆراک
ئالان یاسن بلباس
پسپۆڕی خۆراک
بۆچوون: