Dietary Fiber,ڕیشاڵە خۆراکییەکان،ڕیشاڵ،کشتوکاڵ،دەوەن سەردار

ڕیشالە خۆراکییەکان (الیاف الغذائیـة - Dietary Fiber) پێکهاتەیەکی گرنگی خۆراکن و بە شێوە و بڕى جیاواز لە خواردنەکاندا هەن . پێکهاتەى کیمیاوییان بریتیە لە شەکری ئالۆز کە هەرس نابێت لە دەم و گەدە و دەکاتە ریخۆلەکان بە بێ هەرس بوون. ڕیشالە خۆراکییەکان دوو جۆریان هەیە تواوە لە ئاودا وەکو لە سێو و سێوى ژێر زەوی وە  نەتواوە لە ئاودا وەکو لە سەوزەکاندا هەن. 

بە شێوەیەکی گشتی  پیاو پێویستە ڕۆژانە  (٢٥-٣٠)غم و ئافرەت (٢٠-٢٥) غم ڕیشاڵە خۆراکییەکان بخوات ڕۆژانە. بە هۆی گرنگیان بۆ تەندروستی مرۆڤ گرنگییەکی تایبەتیان هەیە. 

ئەمەش هەندێک لە سوودەکانی ڕیشاڵە خۆراکییەکان:
١) نەخۆشییەکانی کۆلۆن :
ڕیشالە خۆراکییەکان توانای هە ڵگرتنی ئاویان هەیە کاتیک بە کۆئەندامی هەرس تێپەر دەبن بەمەش قەبارەى خواردنەکە زیاد دەبێت و پەستان لەسەر کۆلۆن کەم دەکاتەوە بەمەش کێشەى قە بزى کەم دەکاتەوە هەروەها مەترسی شێرپەنجەی کۆلۆن کەم دەکاتەوە.
٢) نەخۆشیەکانی دڵ:
ڕیشالە خۆراکییەکان توانای کەم کردنەوەى کۆلیسترۆڵیان هەیە ئەمەش لە مەترسیەکانی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەمانپارێزێت.
٣) نەخۆشی شەکرە:
ڕیشالە خۆراکییەکان توانای ڕێکخستنی شەکرى خوێنیان هەیە لە لەشدا بۆیە یارمەتی دەرێکی گرنگن و بۆ کەم کردنەوەى مەترسیەکانی نەخۆشی شەکرە زۆر بە سوودە.
٤) پەستانی خۆێن: 
لێکۆلینەوەکان دەریان خستووە کە خواردنی ڕیشالە خۆراکییەکان بە شیوەیەکی ڕێک و تەواو توانای کەم کردنەوەى مەترسیەکانی بەرزى پەستانی خوێنیان هەیە.
٥) کیش دابەزاندن:
ڕیشالە خۆراکییەکان توانای بەخشینی هەستی تێربوونیان هەیە بۆماوەیەکی درێژ و وا دەکات کە کەسەکە خواردنی زیاتر نەخوات و هەست بە تێر بوون بکات. بەمەش دەتوانین خۆمان لە کێش زیادبوون بپارێزین.
٦) ترشاندنی کۆلۆن:
ڕیشالە خۆراکییەکان وەکو باسمان کرد لەسەرەوە تا دەگاتە کۆلۆن هەرس نابێت بەڵام کە دەگاتە ڕیخۆلە باریکە و ئەستورە لەوێ لەلایەن بەکتریایە سوود بەخشەکان هەرس دە کرێت و کۆمەلیک ترشی سوود بەخش بەرهەم دەهێنرێت کە پێویستن بۆپاراستنی تەندروستی کۆلۆن وپاراستنی لە هەوکردن بە هۆی بەکتریای زیان بەخش.


Dietary Fiber,ڕیشاڵە خۆراکییەکان،ڕیشاڵ،کشتوکاڵ،دەوەن سەردار

Dietary Fiber,ڕیشاڵە خۆراکییەکان،ڕیشاڵ،کشتوکاڵ،دەوەن سەردار


ئامادەکردنی:
یاسین مامند گەڵاڵی
ماستەر لە زانستی خۆراک و تەندروستی 

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: