وه‌ک ئه‌زانین ماسی به‌زینده‌وه‌رێکی ئاوی خوێن سارد ئه‌وترێ که‌به‌ڕیشووه‌که‌وانه هه‌ناسه‌ده‌دات و باڵه‌کانی هه‌یه و له بڕبڕه‌داره‌کانه. خواردنی ماسی له‌ئێستادا زۆر گرنگی پێده‌درێت به‌هۆی بوونی پڕۆتینێکی باش و چه‌ورییه‌کی چاک
وه ئۆمیگا-3 وسودی زۆری بۆ دڵ ، له‌به‌ر ئه‌وه هاوڵاتیان به به‌ستوویی یان له‌قوتوو نراو یان به تازه‌ی بێت ئاره‌زوو به خواردنی ماسی ده‌که‌ن بۆیه لێره‌دا جێی خۆیه‌تی باشی و خراپی ماسی تازه و به‌ستوو باسبکه‌ین.
- باشیه‌کانی ماسی به‌ستوو:-
1- کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه که‌متره چونکه ماسی تازه به‌به‌له‌م و باخیره بۆ وشکانی ئه‌گوازرێته‌وه و تێچووی له‌سه‌ر ژینگه زۆرتره.
2- ڕاوچی و خاوه‌ن ماسی ئاسووده‌ترن ماسیه‌کانیان زوو تێک ناچێ.
3- ئه‌وه‌نده به‌کاردێنی که ده‌یخۆیت له گشت کاته‌کانی ساڵ دا ده‌ست ده‌که‌وێت.
4- بۆماوه‌یه‌کی زۆر هه‌ڵئه‌گیرێت و نرخی که‌متره.
- خراپیه‌کانی ماسی به‌ستوو:-
1- چونکه زۆر هه‌ڵئه‌گیرێ ماوه‌ی بۆ خراپبوون زۆرتره.
2- له‌کاتی کردنه‌وه و توانه‌وه‌ی به‌های خۆراکی دا ئه‌به‌زێت و زۆرێک له ڤیتامینه تواوه‌کانی ناو ئاو و کانزای لێ ئه‌ڕوات.
3- ماسی به‌ستوو زیاتر له‌کێڵگه ئاویه‌کان به‌خێو ئه‌کرێن که ترشی ئهرکیدۆنیکیان زۆر ئه‌بێ که‌خۆی به‌ره‌نگاری له ناوچوونی خانه ئه‌کات ، به‌ڵام که زۆربوو ڕێژه‌ی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر زیادده‌کات.
- تایبه‌تمه‌ندێتی ماسی زیندوو:-
1- به‌های خۆراکی به‌رز و تێر به کانزا‌کان و ئۆمیگا -3 که وه‌ک ئه‌زانین سوده‌کانی یه‌ک جار زۆره.
2- دڵنیابوون له سه‌رچاوه‌که‌ی که زیاتر ئه‌بێ له ده‌ریا و ڕووباره‌کان و هه‌ندێ جار زه‌ریاکانه‌وه بێ.
3- دوای زیاتر له 2 ڕۆژ به ماسی تازه دانانرێ وه‌ک زۆر له گۆشته‌کانی دیکە.
4- به که‌ڵکی زۆرێک له ته‌مه‌نه‌کان دێت وبۆ که‌سانی نه‌خۆشیش باشه دیاره ماسی به‌ستووش هه‌مان سوودی هه‌یه به‌س به‌هۆی که‌می به‌های خۆراکی ئه‌م سوده‌ی که‌متره.
- خاڵی لاوازی ماسی زیندوو له گرانی نرخی و زوو تێکچوونیایه.
چۆن ماسی تازه بناسینه‌وه:-
1- چاوی ڕوون و که‌مێک ده‌رپه‌ڕیوو بێت و نه‌چوبێ به ناوهوهیا.
2- په‌ڕه‌کانی و ڕیشوهکه وانه‌که‌ی توند و باشبن پوله‌که‌کانی بریقهداربن و ڕەنگ بردوو نه‌بوبن.
3- له‌کاتی په‌ستان خستنه سه‌ری زوو بێته‌وه دۆخی خۆی.
4- بۆنی خراپی نه‌بێ که زیاتر وه‌ک ئامۆنیا وایه.
به‌هیوای سودبینین
سه‌رچاوه: www.fda.gov/Food/ResourcesForYou/Consumers/ucm077331
ئاماده‌کردن و وه‌رگێرانی:
باوان مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان
ئەندازیاری کشتوکاڵی لە بەشی سامانی ئاژەڵ
18 - 4 - 2015
بۆچوون: