کرواتیا : لێکۆلەران لە رێگەی مێش هەنگ مینەکان پووچەڵ دەکەنەوە
زاناکان دەلێن کە مێشکی هەنگ به‌بیست هه‌زار جار لە مێشکی مرۆڤ بچووکترە ، لەگەڵ ئەمەشدا بەکاری وا هەڵدەستێت، کە زۆرکات لە سەرووی توانای مرۆڤەوەیە،!!!
سەەڕای هەبونی چەندین سودی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا کە گرنگترینیان کرداری پەڕینی گوڵی ڕووەکەکانە و هێشتنەوەی نەوەی ڕوەکە بە شێوەیەکی گشتی و خۆراکی تەواوی گیانلەبەرانی سەرگۆی زەوی لە ڕێگەی ڕووەکەوە دابین دەکرێت، وە بەرهەمهێنانی گازی ئۆکسجین بۆ هەناسەدانی تەواوی زیندەوەران دابین دەکات بە هۆی هەنگەوەیە،
هەنگ ئەو دروستکراوە بچوکەی خوداوەند جگە لەمانە چەندین کاری سەرنجڕاکێش ئەنجام دەدات کە مرۆڤ سەرسام دەکات بە پشتیوانی خودا چەند بابەتێک لە داهاتودا لەسەر هەنگ ئامادە دەکەم کە کەمێک لە تواناکانی هەنگ پشان بدات.
مین یەکێکە لەو چەکانەی کە بەهۆیەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لە سەرانسەری جیهان لێ دەکەوێتەوە و لە پاش تاقیکردنەوەیەکی زۆر بۆ بنەبڕکردنی مین، لێکۆلەران لە رێگەی مێش هەنگەوە دەیانەوێت ئەو گرفتە چارەسەر بکەن.
کۆمەڵێک لێکۆڵەری کرواتی دەریدەخەن کە هەنگ دەتوانێت جیهان لە مین رزگار بکات.
ئەو لێکۆڵەرەوانە کۆمەڵێک رێگەیان بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان و دڵنیان لە سەرکەوتنی پڕۆسەکە. ئەوان راهێنانیان لە کێڵگە مینرێژکراوەکانیاندا کردووە و دڵخۆش بەئامانجەکەی.
نزیکەی 750 کم 2 خاکی کرواتیا هێشتا گومانی لێدەکرێت مین رێژکراوبێت، ئەو مینانە بۆ سەردەمی جەنگی ئەو وڵاتە دەگەرێنەوە کە لە ساڵی 1991 روویدا و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری خاکی کرواتیا مین رێژکرا.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان لەسەرانسەری جیهاندا بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن، هەروەها لە کوردستانیشدا ژمارەیەکی زۆر هاولەاَتی لە گشت تەمەن و رەگەزەکان بەو هۆیەوە بوونەتە قوربانی مین.
ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان وەک پاڵەوان لەو کێڵگە مین رێژکراوانەدا کاردەکەن تاوەکو پاکیان بکەنەوە.
بەڵام هەندێک لێکۆڵەری کڕواتی پاڵەوانێکی دیکە بەجیهان دەناسێنن ئەویش هەنگە، مێشی هەنگ.
پرۆفیسۆر نیکۆلا کێزیک، شارەزا لە بواری هەڵسوکەوتەکانی هەنگ لە زانکۆی زەگرەب پێیوایە هەنگ هەستێکی زۆر بەهێزی هەیە و دەتوانێت مین بدۆزێتەوە.
هەنگەکان راهێنانیان پێکراوە تاوەکو مین بناسنەوە بەهۆی بۆنی ئەو تەقەمەنیانەی لەگەڵ خواردنەکانیاندا تێکەڵ کردوون تاوەکو لەکاتی گەڕانیان بۆ خواردن بەدوای تەقەمەنیدا بگەرێن. لکۆڵەرەکان تائاستێکی زۆر دڵنیان لەوەی هەنگ دەتوانێت مین بدۆزێتەوە.
" هەنگەکان لە رێگەی بۆنککردنەوە مینەکان دەدۆزنەوە چونکە راهێنانمان پێکردوون بەوەی بۆ خواردنیان بەداوای بۆنی مادەی تەقەمەنیش بگەڕێن.
هەنگەکان واهەست دەکەن کە بۆنی خۆراکە بەڵام لە راستیدا مادەی تەقەمەنی جۆری (TNT)یە، لەئیستا دا تەنیا چەند پرۆسەیەک بەجێدەگەیەنین ، بەڵام ئاماجمان وایە کە هەنگەکان بنێرین تاوکو شوێنەکانمان بۆ دیاری بکەن"
نیکۆلا سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەیەکدەکات بەناو (ترمیسۆ) کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپایەوە پشتگیری دەکرێت و تێچوی لێکۆڵینەوەکە بە میلۆنان دۆلاری تێدەچێت، کە ئامانج تێیدا چارەسەر کردنی کێشەی مینە.
نیکۆلا و قوتابیەکانی تەنیا ژمارەیەک هەنگیان راهێنان پێکردووە تاوەکو شوێنی مین دیاری بکەن.
کاربەدەستانی کرواتی رایدەگەیەنن لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگ لە ساڵی 1991 لەو وڵاتەدا نزیکەی 2 هەزار و 500 کەس بوونەتە قوربانی مین.
کە لەماوی چوار ساڵی جەنگ لەو وڵاتەدا 90 هەزار مین لەو وڵاتەدا بەشێوەیکی نارێکی و بەبێ هەبوونی هیچ نەخشەیەک چێندراون.
دیانا بلستینا، بەڕێوەبەری ئۆفیسی پوچەڵ کردنەوەی مین لە حکومەتی کڕواتیا پێی وایە مین بوەتە لەمپەرێکی گەورە لە بەردەم کەرتی کشتوکاڵ و کەرتی گەشتیاری و دەڵێت:" پێشبینی دەکەین نزیکەی 750 کیلۆمەتر دووجا لەو وڵاتە مین رێژکرابێت . لەوانەیە هەمووی مین ڕێژ نەکرابێت بەڵام پێویستە هەمووی بپشکنین چونکە تاوەکو ئێستا هاووڵاتیێکی زۆر بوونەتە قوربانی".
نیکۆلا دەشڵێت "ئەمریکیەکان پێشتر هەوڵایانداوە ئەم تاقیردنەوەیە بەئەنجام بگەیەنن بەڵام مادەی (TNT)یان بەکار نەهێناوە".
هاوکات مشک و جرجیش تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە بۆ دۆینەوەی مین بەڵام سەری نەگرتووە بەهۆی ئەوەی کێشی لەشیان لە هەنگ زیاترە و دەبنە هۆی تەقاند نەوەی مینەکان.
دوای ئەوەی ئەم تاقیکردنەوە بەتەواوی سەر کەوتوو بوو ە لەلایەن حکومەتی کرواتیاوە دانی پێنرا ئەوا لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا هەنگ بەکار دەهێنرێت بۆ دۆزنەوەی مین.
وڵاتی ئێمەش بە هۆی جەنگە بەردەوامەکانی دوژمنان تیایدا هەزاران مین تا ئێستاش لە وڵاتدا ماون، کە سەدان کەس بونەتە قوربانی مین. بە هیوام رۆژانێک ئێمەش بتوانین سود لەم زیندەوەرە ببینین بۆ تەواو پاکردنەوەی وڵاتمان لەم دوژمنە ونە.

ئامادەکردنی /
ئەندازیاری کشتوکاڵی/سۆران ئیبراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: