بە نزیکبوونەوەی زەنگەسوورە، زەرەدەواڵە، زەرگەتە ، لە کەندووی هەنگەوە ڕاستەوخۆ هەنگەکان لە هەموو لایەکەوە دەوری دەدەن ، بەڵام بەهۆی گەورەیی قەبارەی زەنگە سوورەکە بە بەراورد لەگەڵ قەبارەی مێرووی هەنگ دەوردانی پێویستی بە ژمارەیەکی زۆر هەنگ هەیە ، لە ئەنجام دا زەنگەسوورەکە ووندەبێت و لەناودەچێت ئەوەش بە هۆی هەیەجان و تووڕەیی هەنگی داکۆکیکار لە شانەکە دێت. ئاشکرایە کە بەهۆی گەورەیی قەبارەی زەنگە سوورە ڕاگرتنی هێرشەکەی بۆ شانەی هەنگ زۆر قورسە، بەڵام هەنگەکان تەکنیکێکی سەرسووڕهێنەر بە هۆی گەرمییەوە بۆ لەناوبردنی ئەو دوژمنە بەکاردەهێنن ، دوای دەوردانی زەنگە سوورەکە بە تەواوی لە هەموو لایەکەوە ، هەنگەکەکان باڵەکانیان بە خێراییەکی گەورە دەهەژێنن کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەیان بە هۆی لێکخشاندنەوە بۆ ٤٧ پلەی سەدی ، بەڵام بۆ ئەو پلە گەرمییە؟!
پلەی گەرمی ٤٧ ی سەدی بەرزترین پلەی گەرمییە کە هەنگ بتوانێت بەرگەی بگرێت و لە کارکردن نەکەوێت ، چونکە هەنگ لە پلەی گەرمی ٤٩ی سەدی دا دەمرێت ، بەڵام ئەو پلە گەرمییەی کە زەنگە سوورە بەرگەی دەگرێت لە خوارووی ٤٥ پلەی سەدییە ، کەواتە پلەی گەرمی جەستەی هەنگ کە دەکاتە ٤٧ی سەدی و بە هۆی جوڵەی باڵەکانی ، دەبێتە هۆی مردن و لەناوچوونی کتوپڕی زەنگەسوورە وهێرشبەرەکە ، واتا هەنگ بە هۆی گەرمی جەستەیەوە زەنگەسوورە لەناودەبات و شانەکەی خۆی دەپارێزێت . شایانی ئاماژەیە هەنگ دەتوانێت لە یەک خولەک دا ١١٤٠٠ جار باڵاکانی بهەژێنێت ، لە ئەنجامی ئەو خێراییە گەورەیە پلەی گەرمی جەستەی هەنگ بۆ ٤٧ پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.

سەرچاوە: 
ڕۆژنامەی خەبات 
ژمارە: ٤٨٨٨  بەرواری ٢٩/٩/٢٠١٥

دووبارە نووسینەوەی: 
ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: