ناوى کوردى: گێربێرا
ناوى عرەبى: جیربرا
ناوى زانستى: Gerbera jamesonii
ناوى خێزان: المرکبە Composite


نیشتمانى سەرەکى: باشوورى ئەفریقا ناوچەى ترانسفل کەدەکەوێتە ٦٠٠ - ١٥٠٠م لەسەر ئاستى ڕووى دەریا.
گێربێرا بە رووەکێکى تەمەن درێژ دادەنرێت، لە پلەى چوارەم دێت لە بەرهەمهێنانى گوڵى چنین دواى هەریەکە لە ورد( گوڵە باخ)، قەرەنفل (مێخەک)، داودى.
دەتوانین لە خانووى شووشەیى گوڵى گێربێرا بەرهەم بهێنین بە درێژایى ساڵ لەبەر ئەوەى تواناى زاڵبوونمان هەیە بە سەر پلەى گەرمى و شێ و بڕى ڕووناکى.
ئێستا نزیکەى (٥٠) پۆل لە نشتمانى سەرەکى بڵاو بووەتەوە لە زۆربەى وڵاتانى جیهان بەتایبەت ئەوروپا، چاندن و پەروەردەکردنى بۆ مەبەستى بەرهەمە لە وەرزى زستان بەتایبەت لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و بولگاریا و ئینگلتەرا و وڵاتانى ئەسکەندەنافیا وە هەندێ وڵاتى تریش.
لە ساڵى ١٩٤١ Alkemade Nord Wijk لە فەرەنسا دەستکرا بە پەروەردەکردنى رووەکەکانى جیربرا لە لایەنى بۆماوەیى( پەروەردەکردن و باشکردن) لە جۆرى جیاواز Wijk، Rosa Duplex وە پاشان پەروەردەکارانى ئەڵمانى لە لایەنى پەروەردەیى ئیشیان لەسەر جۆرى تر کرد کە(دالیا)ى ناساند لە کێڵگەکانى هاوکارى لە بەرلین و بەتایبەت هەردوو جۆر لە Alkemade، Diem کە بەرهەمى جۆرى و بڕى دەستکەوت، شێوە و جۆرى جیاواز هەیە بەمەبەستى چنین لە گوڵەکانى گێربێرا.
مەبەست لە پەرووەردەکردنى:
١- زیادکردنى بەرهەم لە یەک مەترى چوارگۆشە.
٢- زیادکردن و بەرفراوانکردنى شوێنى گوڵەکە.
٣- بەخشینى ڕەنگى راستەقینە.
٤- درێژى و ڕەقى قەدى گوڵەکە.
٥- درێژبوونى تەمەنى گوڵەکە دواى چنینى.
٦- زیادبوونى بەرهەم لەکاتى چاندنى نەمامەکان، بە جۆرێک لە ساڵى یەکەم ١٥گوڵ و لە ساڵى دووەم ٢٥ - ٣٠ گوڵ و لە ساڵى سێیەم ١٠٠ - ١٢٠ گوڵ سەبارەت بە یەک نەمام.

بارودۆخى ژینگەیى بۆ بەرهەم هێنانى گێربێرا ( گوڵى چنین)
رووەکى جیربرا لە ناو خانووى شووشەیى و پلاستیکى دەچێنرێت بە درێژایى ساڵ لە وڵاتانى ئەوروپى بەڵام بەشێوەیەکى تایبەت لە ناوچەکانى باوورى عێراق کە دەشێ بچێنرێت لە کێڵگەکان لە سەرەتاى نیسان مانگى(٤) تا کۆتایى ئەیلول مانگى (٩).
بەمەبەستى بەرهەمهێنانى گوڵى چنین لەناو خانووى شووشەیى بو گەشەکردن ئەم هۆکارانە زاڵە بەسەریدا:
١- رووناکى:
جیربرا پێویستى بە رووناکیەکى ئاسایى هەیە لە وەرزى هاوین کە پێویستى بە ٤٠ واتە بۆ هەر مەتر چوارگۆشەیەک لە وەرزى زستان، کاتى پێویست بۆ دروستکردنى گۆپکە و گوڵ ٤٥ ڕۆژەە بەڵام لەلایەنى گەرمى گوڵى جیربرا پێویستى بە ١٠ - ١٥ پلەى سەدى هەیە لە زستان.
٢- پلەکانى گگەرمى و هەواگۆڕکێ:
پلەى گەرمى نموونەیى بۆ بەرهەم هێنانى گوڵەکانى گێربێرا لە هاوین دەوێتە نێوان ١٨ - ٢٠ پلەى سەدى، وە پێویستە ڕۆژانە هەواکەى بگۆڕدرێت لەکاتى شەودا.
لە وڵاتە گەرمەکان گێربێرا پێویستى بە گەرمى هەیە لە نێوان ٣٠ - ٣٦ پلەى سەدى کە رووناکى بەهێزە، خاڵێکى بۆ چاندنى گێر بێرا بە مەبەستى بەرهەمهێنانى بریتییە لە پلەى گەرمى خاک کە دەبێت پلەى گەرمیەکەى بە نێوان ٦ - ١٠ پلەى سەدى پێویستە بۆ بڵاونەبونەوەى نەخۆشى و کەڕووەکان هەواى ناو خانووە شووشەکە بگۆڕدرێت و پاک بکررێتەوە، وە لە وەرزى زستان پێویستە هەوا راکێشەر دابندرێت بە مەبەستى پاککردنەوەى هەوا.
٣- مادەى ئەندامى و جۆرى خاک:
جیربرا پێویستى بە خاکێکى سووک هەیە کە پێکدێت لە لم و پیتمۆس و پەینى ئاژەڵى شیکراوە و خاکى نیشتوو لە ڕووبارەکان بە ڕێژەى 2:2:3:1 و دەبێت pHى مامناوەندى بێت و ڕەگى گێربێرا بۆ قوڵى ٦٥ - ٩٠سم دەروات لەناو زەوى، گێربێرا لە کاتى گەشەکردنى و پێش پێکهێنانى گۆپکەکان پێویستى بە پەینکردنێکى ڕێکە و دەبێت پەین بکرێت بە پەینێکى ئاوێتە (تێکەڵە) بە ڕێژەى دوو کیلۆگرام بۆ هەر مەتر چوارگۆشەیەک بۆ ماوەى یەک وەرز، بەڕێگەى پەینى شل یان بەڕێگەى ئاودان دەبێت سێ جار بێت لە هەفتەیەک بە پێى جۆرى وەرزى ساڵ.
کردارە کشتوکاڵیەکانى گوڵى گێربێرا
١- زۆربوون
زۆربوون لە جیربرا بە دوو جۆر دەبێت:
ڕ- زۆربوون بە گۆپکە
ب- سەوزە زۆربوون
زۆربوون بە گۆپکە:
کاتى چاندنى جیربرا بە ڕێگاى گۆپکە لە مارس مانگى(٣) دەبێت کە لەناو سندوقە دارینەکان دەچێنرێت و لە ماوەى نێوانن دروستبوونى گۆپکە و سەوزە گەشە ٣ - ٤ هەفتەیە و دواى گەشەى نەمامەکان و پێکهاتنى کاسە گوڵ(وریقە) دەبێت لێک جیابکرێنەوە وە دەبێت ماوەى دوو نەمام ٢ - ٣ سم بێت و لەم ماوەیەدا پێویستى بە پلەى گەرمى ١٨ - ٢٠ پلەى سەدى وە ئاودانى ڕۆژانە هەیە و دواى ئەمەش رووەکەکە بۆ خانووى شووشەیى دەگوازرێتەوە بۆ مەبەستى بەرهەمهێنانى گوڵى لێکردنەوە.
ب- سەوزە زۆربوون:
سەوزە زۆربوون لەم رووەکەدا بەڕێگاى دابەشکردن دەبێت وە لەکاتى زۆربوونیش لەسەرەتاى مانگى مایس تا سەرەتاى مانگى ئاب لە هەموو ساڵێک، بەم ڕێگەیەش دەتوانین ١٠ - ٢٠ رووەکمان دەست بکەوێت لەو رووەکانەى کە تەمەنیان ٣ ساڵە و بۆ دەستکەوتنى رووەکى چاک کراو لەم نەمامانە، لەناو مەرکان دەچێننرێت و لەخانووە شووشەییەکان دادەنرێت و پێویستى بەپلەى گەرمى ١٨ - ٢٠ پلەى سەدى هەیە و ئەم نەمامانە هەفتانە پێویستیان بە ٢ جار ئاودان هەیە وە توانا و بەرگەى ئاودانى زۆرى نى یە بەهۆى بڵاوبوونەوەى نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان.
چاندنى رووەکى گێربێرا لە خانووە شووشەییەکاندا دواى دەستکەوتنى نەمامى نوێ دەبێت و بۆ بەرهەمهێنانى گوڵى لێکردنەوە، لە خانووە شووشەەییەکان دەچێنرێت و ددوورى نێوان نەمامێک و یەکێکى تر ٣٠ - ٥٠ سم و قوڵى ڕەگى ئەم نەمامانە لە زەویدا دەکاتە ٤٠سم کە رووەکەکە بەڕێژەى ٧٠سم بۆ ناو خاک درێژدەبێتەوە، وە دواى چوار هەفتە لە چاندنى ئەم نەمامانە دەبێت پەین و ئاودانى بۆ بکرێت.
لە زستاندا پێویستى خاک بۆ پلەى گەرمى ٢٠ پلەى سەدى وە لەبارى نەخۆشى هەندێ لە نەمامەکان دەبێ لاببرێن و یەکێکى تریان لە جێگەى بچێنرێت، بەرهەمى رووەکى جیربرا لەسەرەتاى مانگى شوبات دەبێت و درێژە دەکێشێ بۆ مانگى ئازار و تا مانگى ئاب و ئەیلول و تشرینى یەکەم وە لە هلویندا لێدەکرێتەوە کە دوو جار لە هەفتەیەک کردارى لێکردنەوەى ئەنجام دەدرێت، وە لێکردنەوەش بەپێ ى ئەوە دەبێت کە رووەکەکە لە گوڵەکە بەدەست یان بە چەقۆ جیابکرێتەوە پاشان لێبکرێتەوە ئەم کردارەش لە خانووە شووشەییەکان دەبێت.


بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: