ڕووەکی فۆجێر
ناوی زانستی:- Nephrolepis exaltata
ناوی ئینگلیزی:- Sword Fern
ناوی عەرەبی:- فوجیر


بەرزی ئەم ڕووەکە دەگاتە ٧٠ – ١٢٠ سم و گەڵاکانی مشارییە و ڕەنگیان سەوزی کاڵ و تۆخی تێکەڵە ، قەدەکەی ڕایزۆمە ولەزەویدایە وبەلاری چەند لقێکی هەوایی لێ دەبێتەوە، ڕووەکی فۆجێر بەرگەی سەرما تا ١٠  پلەی سەدی وگەرمی تا ٣٠ پلەی سەدی دەگرێت .بەڵام پێوستی بە ڕووناکی زۆر نییە بەڵکو لەسێبەردا دەژێت و هەموو هەفتەیەک پێوستی بە پەین کردن هەیە .فۆجێر بەو سپۆڕانەی لەسەر ڕووی گەڵاکانیدا دروست دەبن زیاد دەکات .هەروەها دەکرێت بە بەشکردنی ڕووەکەکە زیاد بکرێت. ئەو ڕێگەیەش باوتر و ئاسانترە بەهۆی هەبوونی ڕووەکی گەورە .


ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: