وەكو ئەزانین سودەكانی بەكارهێنانی ساردكەرەوە بۆ هەڵگرتنی خۆراكەكانمانە و ڕێگەگرتن لە تێكچوونی .لە پلەیەكی گەرمی دیاری كراودا بەڵام چەند هۆكارێك هەن كە لەناو ساردكەرەوەكانمان دەبێتە هۆی تێكچوون و خراپ كردنی بەشێك لەو خۆراكەیە

كە هەڵمان گرتووە.ئەو هۆكارەش خراپ دانان و ناڕێكی دانانی خۆراكەكانمانە لە ناو ساردكەرەوەكاندا

باشترین هەڵگرتن و ڕێكخستنی خۆراك لە ناو ساردكەرەوەكاندا دەبێت بەم شێوەیە بێت

1- بەشی سەرەوە بۆ ماست و پەنیر و جۆرەكانی چەنكە سەرچاوەی سەرەكی و خێرا تێكچوون بەرهەمی شیرەمەنییەكانە

2- هێلكە:-وەك هەموومان دەزانین جێگای تایبەت هەیە بۆ هەڵكرتنی هێلكە لە ساردكەرەوەكاندا ئەویش لە بەشی سەرەوەی دەرگای ساردكەرەوەكەدایە

3-خواردنی لێنراو(ئاماددەكراو):-دەبێت وەك برنج كە دەمێنێتەوە یان شلە و یان هەرشتێك كە لێنرا بێت ڕاستەوخۆ لە بەشی خوارەوەی ماست و پەنیرەكەدا بێت واتە یەشی 2 ی ساردكەرەوەكە

4-خواردنی لێنەنراو(ئاماددەنەكراو):-دەبێت لە بەشی 3 یەمی ساردكەرەوەكە بێت لە خواری خواردنی ئاماددەراوەكە.

5-گۆشت و ماسی و مریشك:- دەبێت لە بەشی خوارەوەی ساردكەرەوەكەدا بێت وە بەشێوەیەك هەڵبگیرێت كە ئەو خوێن و یان هەر بەشێكی شلی لە گۆشتەكەدا هەبێت نەیەتە خوارەوە  و نایلۆن یاخود دەفرێك كە ڕێگربێت لێی.

6- میوە و سەوزە دوای پاككردنەوەی بە شێوەی وشك واتە بە پارچە پەڕۆیەك یاخود كلینكسێك پاككرابێتەوە نابێت بە هیچ شێوەیەك بشۆردرێتەوە و تەڕ بكرێت. چونكە دەبێتە هۆی تێكچوون بەڵام دوای ئەوەی لە ساردكەرەوە هێناتە دەروە ئەوكاتە بە ئاو جوان دەشۆردرێتەوە ئاساییە و لە كۆتا بەشی ساردكەرەوەكە دایدەنێین وەك لە وێنەكەدا دیارە.

7-شەربەت و ئاو و دۆ و صاص و ئەو خۆراكانە كە شلن ئەمانەش شوێنی تایبەتیان لە ساردكەرەوەكەدا هەیە لە بەشی خوارەوەی دەرگاكەی دایدەنێین.

گرنگی ئەم ڕێكخستنە چییە؟؟
زۆرجار بەهۆی زۆر تێكەڵ بوونی خۆراكەكانمان لە ساردكەرەوكانماندا دەبێتە هۆی تام گرتن واتە لە هەندێك خۆراكدا تامێكی جیاواز لە تامی ئاسای خۆی دەدات بەڵام ئەم كردارە دەبێتە هۆی نەهێشتنی.یاخود دانانی دەرمان و حەپ و گولاج لە ساردكەروەدا دەبێت ئەم دەرمانانە بكرێتە نایلۆنێكەوە و جوان ببەسترێت ئەوكات بكرێتە ساردكەرەوەوە

چەند تێبینیەكی گرنگ:-

1- دەبێت هەفتانە ساردكەرەوەكەمان پاك بكەینەوە و ئەو خۆراكانەی كە كۆن و شكی خراپ بوونی هەیە فڕێ‌ بدرێت و ئاگاداری ماوەی بەسەرچوونی خۆراكەكەمان بێن.

2- لە كاتی پێویستیدا نەبێت دەرگای ساردكەرەوەكە مەكەنەوە یاخود ماوەی كردنەوەی كەم بێت.

ئاماددەكردنی:- فەرهەنگ حمید
خوێندكاری كۆلێجی تەكنیكی كشتوكاڵی هەڵەبجە

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: