ناوە زانستییەکەی (Artemisia dracunculus)
لە بنەماڵەی (Asteraceae)

  • تەرخون گیایەکی خۆڕستە کە سەرەتا لە خوارووی رووسیا و سیبریاوە هاتووە و لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بە جیهاندا بڵاو بووەتەوە. گەڵاکانی سەوزێکی تۆخ و پڕڕەنگ و باریک و درێژن. بۆنیان زۆر خۆشە و بۆیە زۆر وەک بەهارات بۆ چێشت لێنان بەکار دێ. ئەم گیایە جۆری زۆرە بەڵام دوو جۆریان زۆر بەناوبانگن، تەرخوونی رووسی و تەرخوونی فەرەنسی لەم دووانەش تەرخوونی جۆری فەرەنسی لە هەموویان باشترە. گوڵەکانی بچووک و مەیلەو سەوزن.
  • خواردنی ئەم سەوزەیە سودی زۆر بۆ کۆئەندامی هەرس هەیە و دەبێتە هۆی ئاسانکردنی هەرسکردن و هەروەها سودێکی زۆریش بە ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ دەگەینێت.
  • تەرخوون سوڕی مانگانەی ژنان رێک دەخات.
  • ئەو ماددە دژە ئۆکسیدانەی لە پێکهاتەی تەرخوندا هەیە، دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆسە زیان بەخشەکانی لەش، بە تایبەت ئەو ڤایرۆس و میکرۆبانەی لە نزیک شوێنکی برینداری لەشدا کۆدەبنەوە.
  • پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەن لە کاتی برینداربونی شوێنێکی جەستەیاندا، دەکرێت کەمێک تەرخون بهاڕن و بیدەن لەسەر برینکە، ئەمەش جگە لەوەی ڤایرۆس و میکرۆبەکان لەناودەبات یارمەتی زوو چاکبونەوەی برینەکەش دەدات.
  • تەرخون رێگری دەکات لە ئەگەری توشبوون بە ئەنفلۆنزا و کۆکە و هەڵامەت هەروەها دژی رۆماتیزم و نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەیە.
  • توێژینەوە پزیشکیەکان سەلماندویانە کە خواردنی تەرخوون ئەگەری توشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، هەروەها چاکبونەوەی توشبووانی شێرپەنجە خێرا دەکات.
  • چەند پسپۆڕێکی چینی ئاماژە بەوە دەکەن تێکەڵکردنی زەنجەبیل و تەرخوون پاشان خواردنی چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی ئازاری سەریان هەیە، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی مەلاریا کەمدەکاتەوە.
  • هەروەک کوڵاندنی تەرخون پاشان خواردنی ئاوەکەی بە گەرمی، دەبێتە هۆی هێورکردنەوەی مێشک و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە خەمۆکی و دڵە ڕاوکێ، هەروەها بیری مرۆڤیش بەهێز دەکات.
  • چەند پسپۆڕێکی ژاپۆنیش بۆیان دەرکەوتووە، دانانی دوو کەوچک لە تەخونی وشک لە پەرداخێک ئاوی گەرمدا پاشان خواردنەوەی دوو جار لە ڕۆژێکدا، دەبێتە هۆی جوانکردنی پێست و، دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دوادەخات.


ئامادەکردنی: 
سۆران ابراهیم 

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: