زیانی ئەو جۆرە پلاستیكانەی لەماڵەوە بەكاری دەهێنیت
٧ جۆر پلاستیك هەیە لە كارگەكان بەكاردێن هەریەكەیان بۆ مەبەستێك بەڵام زۆرجار ئێمە لەو دەبەو پلاستیكانە بەكاردێنین بۆ مەبەستی تر....
هەریەكەیان كۆد و ژمارەی تایبەت بە خۆی هەیە
١- PETE یان PET (polyethylene terephthalate)
٢- HDPE (high-density polyethylene)
٣- PVC ((polyvinyl chloride
٤- LDPE (low-density polyethylene)
٥- PP (polypropylene)
٦- PS (polystyrene)
٧- SPI ئەم جۆرە تێكەڵ دەكرێت واتە كۆكراوەی ماددەكانی سەرەوە
PETE (كۆد ژمارە١):- ئەم جۆرە پلاستیكە بەكاردێت بۆ هەڵگرتنی خۆراك و خواردنەوەكان زۆرجار ئەم جۆرە دەبێتە هۆی مژینی تام و بۆنی ئەو خۆراكەی كە تێیدایە بۆیە دەبێت 1 جار بەكاربێت و بۆ 1 جۆر خۆراك بێت و لە و شوێنە هەڵبگیرێت كە پلەی گەرمی خۆراكەكەی لەسەر دیاری كراوە.ئەگەر زیاتر لە جارێك بەكارهات بۆ خۆراك زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.بەكاردەهێنرێت بۆهەڵگرتنی(شەربەتی میوەكان- خواردنەوە گازییەكان- بۆ پاقلەمەنیەكان-بۆ خواردنەوە كحولیەكان)دەتوانرێت بەكاربهێنرێتەوە بۆ دروستكردنی(شانە-جانتا- كورسی باڵۆن...هتد)هەروەها PETE دەتوانرێت دوبارە بەكاربهێنرێتەوەRecycled PETE
HDPE (كۆد ژمارە٢):- ئەم جۆرە بەوە دەناسرێتەوە كە بەرگرییەكی بەهێزی هەیە واتە ئەستوورە بە گشتی و بۆ هەڵگرتنی ماددەكیمیاویەكان بەكاردێت و دەبێت لە شوێنێكی تایبەت بپارێزرێت بە پێی جۆری ئەوماددە كیمیاویانەی كە تێیدایە.ئەم جۆرەیان نابێت بەهیچ شێوەیەك بۆ هەڵگرتنی خۆراك بەكاربهێنرێت چونكە كارلێك لەگەڵ ماددەخۆراكیەكەدا دەكات و دەبێتە هۆی نەخۆشی ترسناك HDPE بەكاردەهێنرێت بۆ هەڵاَگرتنی (شامپۆ – سابوون – ماددەپاكەروەكان – تایت- ڕۆنی سەیارە) دەتوانرێت دووبارە و ٣ بارە بەكاربهێنرێتەوە لە هەندێك كارگەدا بۆ هەڵگرتنی شیریش بەكاری دێنن
PVC (كۆد ژمارە٣):- ئەم جۆرە لەڕوی تەندروستی و پەیوەندی لەگەڵ خۆراكدا بە ترسناكترین جۆری پلاستیك دادەنرێت ئەگەر بەهەر هۆكارێك بێت بچێتە جۆگەی هەرسەوە.بە هیچ جۆرێك بۆهەڵگرتنی خۆراك بەكارناهێنرێت.ئەم جۆرە ١ جار لە كارگەكاندا دروست دەكرێت واتە ناتوانرێت بۆ جاری ٢ هەم بەكاربهێنرێتەوە بۆ دروستكردنی بۆری ئاوەڕۆ و خشت و دیكۆراتی خانوو بۆ پەنجەرە و دەرگا بەكاردێت.گرنگیەكی زۆری هەیە لە كارگەكانی بینا سازی.
LDEP (كۆدی ژمارە٤):- ئەم جۆرە پلاستیكە لەڕووی پێكهاتەوە چڕییەكی كەمی هەیە و بەهێزە واتە نەرمە و بەهێزە بە بەرچاو بە نەرمیەكەی.لەڕووی پەیوەندی بە خۆراكەوە هیچ توێژینەوەیەك و بڵاوكراوەیەك نییە بۆ سەلماندنی خراپی ئەم جۆرە بۆیە لەگەڵ خۆراكدا پەیوەندیەكی زۆری هەیە. بۆیە بەكاردێت بۆ هەڵگرتنی خۆراك وە هەروەها بەكاردێت لە دروستكردنی (نایلۆن – وە ئەو نایلۆنانەی كە لە خۆراك دەپێچرێت- قایش-تەنەكەی خۆڵ- لەگەڵ هەندێك لە بابەتە پلاستیكیانەی ڕۆژانە لەماڵەوە بەكاری دەهێنین ...هتد)
PP (كۆدی ژمارە٥):- ئەم جۆرە پلاستیكە زۆربەهێزە و بەرگەی پلەی گەرمی بەرزدەگرێت بەكاردێت بۆ دروستكردنی (قاپی ماست – بوتڵی شوشە – قاپی ئایس كریم – لۆگۆی پلاستیكی – شفرەی لابردنی سەهۆڵی فریزر- كوپی تایبەت بە یاریگاكان – وایەری پاتری ....هتد) وە دەتوانرێت دووبارە بەكاربهێنرێتەوە هیچ زیانێكی بۆ تەندروستی نیە و نابێتە هۆی مژینی تام و بۆنی ئەو خۆراكەی كە تێیدا هەڵگیراوە دەتوانرێت بۆ خۆراكێكی تر بەكاربهێنرێت.
PS (كۆدی ژمارە٦):- ئەم جۆرە پلاستیكە بەكاردێن بۆ دروستكردنی كوپی قاوە وە هەروەها بۆ بابەتی جوانكاری بەكاردێت و بۆ دروستكردنی قاپ و كەوچك و پەرداخی سەفەری بەكاردێت هیچ زیانێكی نیە بڵام بە گەرمییەكی زۆر دەبێتە هۆی كارلێككردنی لەگەڵ خۆراكدا وە خێرا دەبێتە هۆی مژینی تام و بۆنی خۆراكەكە و تەنها بۆ یەك جار بەكاردێت هەروەها.دووبارە بەكاردەهێنرێتەوە بەڵام پێویستی بە وزەیەكی زۆرە
SPI (كۆدی ژمارە٧):- ئەم جۆرە پلاستیكە بەباشترین جۆری پلاستیك دادەنرێت لە ڕووی تەندروستیەوە.بەكاردێت بۆ دروستكردنی تانكی ئاوی گەورە و بوتڵی گەورەی بەڕاد وە بۆ دروستكردنی شریتی CD بەكاردێت و هەروەها بۆ پاراستنی دەرمان و دەتوانرێت دووبارە بەكاربێتەوە بۆ دروستكردنی جبسن بۆرد و تەختەی پلاستیكی
ئاماددەكردنی فەرهەنگ حمید
خوێندكاری كۆلێژی تەكنیكی كشتوكاڵی هەڵەبجە
بۆچوون: