ناوی ئینگلیزی:- Magnolia

ناوی زانستی:-    Magnolia sp.


ئەم درەختە تا ٣٠ مەتر بەرز دەبێتەوە و هەمیشە سەوزە. ئەم درەختە لە بەهارەوە گووڵ دەکات تا نزیکی پایز، تیرەی گوڵەکەی ١٥ - ٢٠ سم دەبێت و بۆنێکی خۆشیشی هەیە.
جۆری گڵ:-
مەگنۆلیا پێویستی  بە گلێکە کە قومی هەبێت و هەروەها پەینی باشیشی تیادابێت . هەروەها مەگنۆلیا ڕەگەکەی ڕووکەشە واتە دەردەکەوێت بۆیە پێویستە بە باشی دابپۆشرێت . 

شوێن:-
مەگنۆلیا حەز بە شوێنێکی بەر هەتاو دەکات ، وە پلەی گەرمی ٣٢ – ٣٥ پلەی سەدی و لەگەڵ بوونی ڕووناکی. هەروەها درەختەکە بەرگەی شوێنی سێبەریش دەگرێت و لەگەڵ شێیەکی مامناوەند ، چوونکە شێی زۆر لە سەروو %٦٠ ەوە تووشی نەخۆشی دەکات.
بەرگەی ڕەشەبا ناگرێت ، لەبەرئەوەی گۆپکەی گوڵەکانی هەڵدەوەرێنێت .




ئامادەکردنی :


ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: