planting tomato , زراعة الطماطم , طماطم . تەماتە ، چاندن ، ڕووەک ، کشتوکاڵ ، چاندنی تەماتە


تەماتە یەکێ لە بەربڵاوترین جۆری سەوزەیە لە جیهان دا ، لەبەرئەوەی چاندنی ئاسانە و شێوازی بەکارهێنانیشی گەلێک زۆرە ، بە خاوی و بە کوڵاوی دەخورێت ، پێکهاتەیەکی سەرەکی سەڵاتەیە ، دەکرێ بگوشرێت و بکرێتە دۆشاو یان مرەبا یان وشک بکرێتەوە و هەڵبگیرێت . تەماتە لە هەموو خاکێک دەچێندرێت ، بەمەرجێک شوێنەکەی قووڵ بێت و ڕادەی شێی بەرز بێت .
زێدی ڕەسەنی تەماتە ئەمەریکای باشوور و وڵاتی پیرۆیە ، ئیسپانییەکان گواستیانەوە ئەوروپا و لەوێشەوە بۆ هەموو جیهان ، سەرەتا بۆ جوانکاری دەچێندرا و خەڵکی بە ڕووەکێکی ژەهراوییان دەزانی ! ، بەڵام ئەورووپییەکان پێچەوانەی ئەو بۆچوونەیان سەلماند.

پێکهاتەکانی تەماتە 
ئاو: %٩٣  گلۆسین : %٤ چەوری : %٢ وە ماددەی کەفاویی : %١

planting tomato , زراعة الطماطم , طماطم . تەماتە ، چاندن ، ڕووەک ، کشتوکاڵ ، چاندنی تەماتە


تەماتە ڤیتامینەکانی : (C ، B1 ، B2 ، A  (  ی تێدایە ، لەگەڵ شەکر لە جۆرەکانی ، ( سکۆرۆز ، فراکتۆز ، ڕافیۆز ، فرباسکۆز ) ، لەگەڵ ماددەی پەکتینی و ئازۆتی و ڕیشاڵ و ترش و کانزای تێدایە . بڕێکی باش پرۆتین لە تەماتە هەیە کە دەگاتە %٣٢ و هەژدە جۆر ترشی تێدایە .


هەنگاوەکانی چاندنی تەماتە
دەبێت لە سەرەتای وەرز زستان تۆوی تەماتە بچێندرێت ، بۆ ئەوەی شەتڵەکانی تەماتە بۆ چاندن  ئامادە بێت . خاکەکە بە چاکی دەکێڵدرێت و بژار دەکرێت و لەبەرد و کەستەک پاک دەکرێتەوە ، وا باشترە خاکەکە لە سەرەتای وەرزی زستان دا بکێڵدرێت بۆ ئەوەی زۆرترین بڕی ئاو کۆ بکاتەوە. لە سەرەتای وەرزی چاندن دووبارە زەویەکە دەکێڵدرێتەوە ، پاشان دەکرێتە گۆڵ کە قوڵییان لە ٣٠ سم کەمتر نەبێت ، شەتڵەکان ئامادە دەکرێت و چاڵی بچووک بە قووڵی ١٠ سم لێدەدرێت ، شەتڵەکان دەخەینە نێو چاڵەکان و چواردەوری بە گڵ دادەپۆشرێت و پاشان ئاو دەدرێت ، دوای چاندنی شەتڵەکان وا باشترە ماوەی یەک هەفتە داپۆشرێن و لە تیشکی خۆر بپارێزرێن . دوای دە ڕۆژ شەتڵەکان گەورە دەبن و لە زەوی بەرز دەبنەوە ، خاکی چواردەوری شەتڵەکان نەرم دەکەینەوە و بەشێکی دادەپۆشین ، شەتڵەکان گەشە دەکەن و گەورە دەبن و دەبێت لەو قۆناغەدا بە کبریت بڕشێندرێت ، بۆ ئەوەی کرم نەیخوات . پاشان شەتڵەکان گوڵ دەکەن و تەماتە دەگرن ، تەماتە سەرەتا ڕەنگی سەوزە و پاشان زەرد دەبێت ، کە ڕەنگی سوور بوو مانای وایە ئامادەیە بۆ ڕنین ، تەماتە خۆی تەڕە بۆیە دەبێت بە نەرمی بڕندرێت ، بۆ ئەوەی تێکنەچێت ، هەر بڕکێکی تەماتە ئەگەر ژینگەیەکی لەباری هەبێت تاکو دوومانگ بەرهەمی دەبێت . جاران تەنیا لە وەرزی هاوین تەماتە هەبوو ، بەڵام ئێستا بهۆی پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆجیا دەکرێت لە نێو خانووی پلاستیکی و شووشەیی هەموو وەرزێک تەماتە بچێندرێت و لە هەموو وەرزێک تەماتەی سوور و جوان لە بازاڕەکان دەست دەکەوێت.

planting tomato , زراعة الطماطم , طماطم . تەماتە ، چاندن ، ڕووەک ، کشتوکاڵ ، چاندنی تەماتە


سوودەکانی تەماتە 
تەماتە بڕێکی زۆر ڤیتامین سی و پۆتاسیۆمی تێدایە ، جگە لە ماددەی لیکۆپین کە دژە ئۆکسیدە و جەستەی مرۆڤ  لە مەترسی شێرپەنجە و پرۆستات  و هەوکردن و نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت ، تەماتەی یارمەتی هەرسکردن  دەدات و گوشاری بەرزی خوێن کۆنترۆڵ دەکات و سوودی بۆ جگەر و بۆ گورچیلەکان هەیە و لێناگەڕێت گورچیلەکان بەرد دروست بکەن ، هەروەها سوودی بۆ نەخۆشانی ڕۆماتیزم و هەوکردنی جومگەکان و میزەڵدان هەیە ، تەماتە شل کەرەوەیە و لێناگەڕێت تووشی قەبزی و مایەسیری بیت.


ئامادەکردنی: ڕەمزی میرەکانی
سەرچاوە: ڕۆژنامەی خەبات




نووسینەوەی:

ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی



بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: