kurdistan agriculture کشتوکاڵ ،وەزارەتی کشتوکاڵ ،بەڕێوەبەری گشتی رەزگەری و دارستان و پاوان ،حسێن حمە کریم



تەنها له ماوەى دوو ساڵى قەیرانى دارایى و ئابوورى و کەمتریش  ژمارەى خانووه پلاستیکییەکان له هەرێمى کوردستان له (٧٦١١)ه وە بووە به (٩٦٩٦) واتە (٢٠٠٠)دوو هەزار زیاتر زیادى کردوە !!

ئەزموونى ژیان و گوزەران له چارەکه سه دەیەک له حوکمڕانى خۆماڵى دا بینیمان و فێرى کردین ، هه رکاتێک گه له کەمان ڕووبەڕووى گەماروى و ئابوورى و قه یرانى دارایى بووبیته وه ،به رامبه ربەمە کەرتى کشتوکاڵ به رە و بووژانەوه چووە !!!!بۆچى !! وە ڵامەکە ڕوون وئاشکرایە لاى هەمووان. هەموو فاکتەرەکانى کشتوکاڵ کردن لە هەرێمەکەمان بوون و ئامادەیى هەیە و زەمینەش زۆر لەبارە. باشترین نموونەش که زۆربەمان لە هزرماندایە ،گەماڕۆى ئابوورى و سووتەمەنى بوو که ڕژێمى صەدام لە پاش ڕاپەڕینى ١٩٩١ خستییە سەرکوردستان ، لە ئەنجامى ئەمەشدا چۆن گوندەکان ئاوەدان بوونەوە و کەرتى کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى بووژایەوە . بەداخەوه جي بەجێ کردنى بڕیارى ٩٨٦ (نەوت بەرامبەر بە خۆراک)ى نەتەوه یەکگرتووەکان ، ئەگەر چى سوودى زۆریشى هەبوو بۆ لایەنەکانى ترى ژیان ، بەڵام کاریگەریى یەکى گەوره ی سەلبى کردە سەربەرە و پاش بردنى کەرتى کشتوکاڵ.

وە هەروەها ئەم قەیرانە دارایى یەى کە ئەوە دووساڵە جارێکى تر بەرۆکى هەرتاکێکى گەلەکەمانى گرتووە . ئاماژەکان پێمان دەڵێن جارێکى تر کەرتى کشتوکاڵ بەرە و بووژاندنەوە دەچێت و جارێکى تر خاوەن زەوییەکان ڕوودەکەنە کێڵانى زەوییەکانیان و وەک سەرچاوەیەکى ژیان و قووتى میللەتەکەیان تەماشاى دەکه ن . نەک وەک کاڵایەکى بازرگانى کردن ، کەلەم ساڵانەی ڕابووردوودا تەنها کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرا. هەندێک سەرمایە دارو بەڵێندەریش ڕوویان کردۆتە ئەنجامدانى پرۆژەى کشتوکاڵى ، پاش ئەوەى تووشى نائومیدى بوون لە شکست هێنان و وەستانى پروژەکانیان له سێکتەرەکانى تر لە ئەنجامى ئەم بارودۆخە نەخوازراوه. ئه وه ى زۆر مەبەستمە ئاماژەى پێ  بدەم ئەوەیە ،هیوادارم ئەم قەیران و کارەساتە سەرەڕاى زۆرى نەهامەتى یەکانى ، ببێتە هۆى بووژاندنەوەى ئەم کەرتە ژیارى یە و چى تر ببێته ژێرخانى سەرەکى ئابوورى و حکومەتى هه رێم و خەڵکیش وانە و پەند وەربگرین لە ڕابووردوو ، وە نەهێڵین جارێکى تر هیچ هۆکار و بەربەستێک ببنه ڕێگر لە بەردەم بووژاندنەوەى ئەم کەرتە و گرنگى بدرێت بەدابین کردنى پێداویستى یەکانى جووتیاران و کشتیاران فەراهەم کردنى بازارو خستنە بازاڕى بەرهەمەکان بە شێوەیەکى سەردەمیانە و بە پیشەسازى کردنیان و ئەوەش بەوەى حکومەتى هەرێم لە پلان و ستراتیجى خۆی دا بیکات بە یەکێک لە پیشەنگى سێکتەرەکانى تر، بەهیواى ڕەواندنەوەى ئەم دۆخە لە سایەى پێشکە وتنى کەرتى کشتوکاڵ دا.


بەڕێوەبەری گشتی رەزگەری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ
حسێن حمە کریم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: