Horticulture , بستنة ,  باخ،باخداری،ڕووەک،هەڵپاچین،مێو،،دەوەن



١- بەردەوام ڕەزی تازە دادەنرێت.
٢- هەڵپاچینی ( بڕینی ) داری گەڵا وەریو بەردەوام دەبێت.
٣- جۆگە و جۆبار جۆماڵ دەکرێن.
٤- لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕەز پەینی کیمیایی پێ دەدرێت.
٥- چنینەوەی بەری مزرەمەنی.
٦- پەل و نەمامی داودی و مێخەک و گوڵە باخ و داری گەڵا وەریو دەچێندرێت.
٧- مێو کوشە دەکرێت.
٨- تا نیوەی ئەم مانگە ڕشاندنی زستانە بەردەوام دەبێت.
٩- لە نیوەی دووە می ئەم مانگەدا دەست بە چاندنی نەمامی مزرەمەنی وەک پرتەقاڵ و لالەنگی دەکرێت.
١٠- ئەو دارە مزرەمەنییانەی تەمەنیان لە سەرووی پێنج ساڵ دایە بە بڕی ٢٠٠ – ٢٨٠ گرام و ٢٠ – ١٥٠ گرام پەینی پۆتاس بۆ هەر دارێک بەکار دەبرێت.


ڕۆژنامەی خەبات

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: