Lavandula multifida ،ڕووەک، لاڤاندەر، الخزامي



    ناوی زانستی:- Lavandula multifida L
    ناوی کوردی:- لاڤاندەر 
    ناوی عەرەبی:- لافندر أو الخزامي

    - ناوی لاڤاندەر لە فرمانی ( شۆردن) ی لاتینییەوە هاتووە کە ڕۆمانییەکان و یۆنانییەکان بەردەوام ئەم ڕووەکەیان کردۆتە ناو سابون و ئاوی خۆشۆردنەوە..


    کورتەیەکی مێژوویی:-
    لە کۆن دا ئەم ڕووەکە وەک ماددەیەکی جوانکاری بەکارهاتووە و هەروەها بۆ دورخستنەوەی مێرووەکانیش بەکارهاتووە ، وە پێش سێ سەد ساڵیش بۆ چارەسەری سەرئێشە بەکارهاتووە.

    نیشتیمانی بنچینەیی:-
    جزیرەی کەناری ئەتلەنتی ، وە لە ئێستادا لە زۆربەی ناوچەکانی سەر دەریای سپی ناوەڕاست و سۆدان و سۆماڵ و نیمچە دوورگەی عەرەبی دا بڵاو بۆتەوە.

    تایبەتمەندێتی ڕووەکەکە:-
    بریتییە لە دەوەنێکی کورتی بەتەمەن ، بەرزییەکەی دەگاتە نزیکەی مەترێک .
    - قەدی ڕووەکەکە:- ڕەقە و چڵ و پۆپی زۆری سەوزی پێوەیە و ساڵی داهاتوو دەگۆڕێت بۆ قەدێکی تەختەیی.
    - گەڵاکانی:- درێژن و ڕەنگیان سەوزێکی خۆڵەمێشییە ، پەلیان زۆرە و کوڵکیان لەسەرە.
    - گوڵ:- ڕەنگی شینێکی وەنەوشەییە بە شێوەی هێشوویی دەردەکەوێت و لەسەر لقێکی درێژ هەڵدەگیرێت.
    - تۆوی ڕووەکەکە:- بچووکە و ڕەنگی قاوەییە .
    - سوڕی ژیانی ڕووەکەکە:- باشتر وایە هەر سێ بۆ چوار ساڵ جارێک ڕووەکەکە نوی بکرێتەوە.

    شێوازی چاندنی ڕووەکەکە:- لە ڕووبەری بەرفراوان و کراوەدا دەچینرێت و هەروەها خۆر لێی بدات لەگەڵ ئەوەی کە خاکەکە ئاوەڕۆی باشبێت و لمی بێت.
    بەرهەمی:-  لە هاوین و پایز دا تۆو دەکات و دەست دەکرێت بە کۆکردنەوە بە دەرکەوتنی یەکەم گوڵ.

    بەکارهێنانەکانی لە ناو ماڵ دا:- 
    بۆ دورخستنەوەی مێرووەکان ، بەو هۆیەوە لە نزیک پەنجەرەوە دەڕوێنرێت ، هەروەها دەخرێتە ناو دەستەسڕەوە و لە نزیک جل و بەرگەکانەوە دادەنرێت لە ناو کانتۆر دا بۆ مەبەستی بۆندارکردنی جل  و بەرگەکان.

    بەکارهێنانی لەناو مەتبەخ دا:-
    بەکاردێت بۆ جوانکردنی شیرینییەکان و هەروەها دەتوانرێت بخرێتە ناو تێکەڵەی میوەکانەوە.
    کەیفی حەمەد (ئه‌م گوڵه‌ له‌ شێوه‌ی ده‌وه‌نی بچوکه‌....له‌ رۆژهه‌لاتی ئه‌وروپا و حه‌وزی ده‌ریای سپی ناوه‌راست به‌ سروشتی هه‌یه‌ له‌ شاخ و گردۆلکان روواوه‌... گوڵکی بۆن خۆشه‌ ...زه‌یتی لاڤانده‌ر بۆ درووست کردنی گوڵاو شێلانی له‌ش به‌کار دێت....)

    بڵاوی بکەرەوە لە:

    دەوەن سەردار

    ئەندازیاری کشتوکاڵ

    بۆچوون: