،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)


لە ئێستادا ئەم ڕووەکە لە زۆرێك لە ماڵەکان دا هەیە و گرنگی پێ دەدرێت ، کە دیمەنێکی جوان دەبەخشێت بە ناو ماڵ و نوسینگە و شوێنەکان . ئەم ڕووەکەش وەک هەموو ڕووەکەکانی تر پێویستی بە گرنگی پێدان و خزمەت کردنە تا جوانییەکەی بەردەوام بێت و تووشی کێشە نەبێت.
ناوی کوردی: پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، ... هتد
ناوی عەرەبی: لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا 
ناوی ئینگلیزی: Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)
ناوی زانستی: Sansevieria trifasciata


لێرە بە چەند هەنگاوێك گرنگترین ئەو ڕێگایانە باس دەکەین کە بە وێنە ڕوونکراونەتەوە:

١- چاندن: 
- سەرەتا پێویستە کە ئینجانەیەکی قەبارە گونجاو هەڵبژێریت بۆ ڕووەکەکەت ، وە پێویستە خۆڵێکی گونجاو بەکاربهێنیت بۆ ئەم رووەکە کە لمی زۆرتر بێت و ئاوەڕۆی باش بێت و فشەڵ بێت لەگەڵ ئەوەی پەینی گونجاوی تێدابێت. 

،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)



٢- شوێنی گونجاو:
١- پێویستە کە پێستی پڵنگ بخرێتە شوێنێکەوە کە ڕووناکی دروست لێی بدات ! .  پێویستە بیخەیتە بەر دەم پەنجەرەیەک کە ڕووەکەی بەرەوە ڕۆژهەڵات بێت ، یاخود بەرەوە ڕۆژ ئاوا بێت ، یان بەرەوە باکوور بێت ، ئەگەر ڕووی پەنجەرەکە بەرەو باشوور بوو ئەوا پێوستە نزیکی یەک پێ ڕووەکەکە لە پەنجەرەکە دوور بخرێتەوە . 

٢ - ئەگەر ڕووناکی گڵۆپی شیری یاخود هەر ڕووناکییەکی تری دەستکردی بۆ دابین بکرێت ، ئەوا ئەم ڕووەکە سوودی لێ دەبینێت و بە باشی گەشەی پێدەکات.

،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)



٣- ئەگەر خۆری ڕاستەو خۆ لە پەنجەرە هاتە ژوورەوە و دای لە ڕووەکەکە بە تایبەتی لە وەرزەکانی هاوین دا ئەوا پێویستە پەردەیەکی تەنک بکرێت بە پەنجەرەکەوە کە تینی ڕووناکییەکە کەم بکاتەوە و کاریگەری خراپی لەسەر ڕووەکەکە نەهێڵێت.

،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)



٤- ئینجانەی ڕووەکەکە هەموو هەفتەیەک یەک چارەک بسووڕێنە ، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە ڕووناکی پێویستە بیدات لە بەشەکانی تری ڕووەکەکە کە ڕووناکیان بەرنەکەوتووە،

،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)



٥- پێویستە پلەی گەرمی ئەو شوێنەی کە ڕووەکەکەی لێ دادەنێیت لە نێوان (٤٠) پلەی فەهرەنهایتی بۆ (٨٥) پلەی فەهرەنهایتی ، واتە ( ٤.٤) پلەی سەدی بۆ (٢٩.٤) پلەی سەدی بێت.


،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)



٣- ئاودان:
١- ئامێری پێوەری شێی گڵ بەکاربهێنە (Hydrometer) بۆ زانینی ئاستی شێی ناو گڵی ئینجانەکە ( ئەگەر ئەم ئامێرە لەبەردەست بوو ) ، ئەگەر ئامێرەکەشت نەبوو کێشەنییە ، دەتوانیت بە دەست لێدان لە گڵەکە ئاستی شێیەکە بزانیت ئەویش بە هەڵگرتنی کەمێك لە گڵەکە تا قوڵایی چەند سانتیمەترێك و پاشان پرواندنی ، ئەگەر بە ئاسانی گڵەکە لەدەست بووە ئەوا شێی گڵەکە کەمی کردووە و ئەگەر واش نەبوو ئەوا جارێ پێویست بە ئاودان ناکات. ئەم کارەش هەموو هەفتەیەک ئەنجام دەدەیت .

،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)
٢- کەمکردنەوەی ئاودان لە وەرزی زستان و کەش و هەوای ساردی ژووردا، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێ بکە تاوەکو گڵی ئینجانەکە وشك دەبێتەوە ، پێش ئاودانێکی تر. 
یاخود کاتێك ئاودان بکە کە تێبینی ئەوە دەکەیت کە گەڵای ڕووەکەکە شۆڕ دەبێتەوە و لار دەبێتەوە لەگەڵ وشك بوونەوەی ڕووکاری گڵی ئینجانەکە.

،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)

٣- بەشێوەیەکی درووست ئاودان بۆ ڕووەکی پێستی پڵنگ (سانسیڤێرا)ئەنجام بدە:
- ئاوێک بەکاربهێنە کە گەرمییەکەی وەک گەرمی ژوور بێت ، واتە ٢٥ پلەی سەدی بێت ، نە زۆر سارد بێت وە نە زۆر گەرم بێت.
- ئەگەر هەبێت ئاوی باران یاخود ئاوی بیر یان ئاوی دڵۆپاو ( مقطر ) ئاوی بتڵە پلاستیکییەکان بەکاربهێندرێت بۆ ئاودانی ، خۆ ئەگەر ئەوانەش دەست نەکەوت ئەوا دەتوانیت ئاوی بەلوعە بەکاربهێنیت پاش ئەوەی بۆ ماوەی نزیکی (٤٨) کاتژمێر دانرابێت ، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو ماددەی کلۆر و هەموو ئەوماددانەی کە بۆ پاکژکردنەوەی ئاوەکە بەکارهاتوون بنیشێن و نەمێنن.  خۆ ئەگەر ئەم ئاوەشت بۆ ماوەی (١) یەک هەفتە دانا لە نێو سەتڵێك دا ئەوا زۆر باشترە بۆ ڕووەکەکە.

،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)


٤- ئاودان بە چوار دەوری ڕووەکەکەدا ئەنجام بدە ، وە ئەوەندە ئاوی بدە کە ئاو لە بنی ئینجانەکەوە بێتە دەرەوە و پاشان ئەو ئاو زیادەیەی کە هاتۆتە دەر بڕژە و ژێر ئینجانەکەش وشك بکەرەوە.

،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)


٤- پەینکردن:
ڕووەکی سانسیڤێرا لە وەرزی بەهاردا یەک جار پەین دەکرێت ، بەو پەینانەی کە گونجاون بۆ ئینجانەی ناو ماڵ.
وە بە پەینی یەکسان (٢٠-٢٠-٢٠) پەین بکرێت کە بریتییە لە پەینی (NPK).

،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)






٥- خزمەتکردنی گشتی:
١- گەڵاکانی ڕووەکەکە بە پارچە قوماشێکی نەرم دەسردرێن ، بۆ لابردنی ئەوا تۆز و خۆڵەی کە ماوە ماوە لەسەر گەڵاکان دەنیشن ، ئەمەش باشە بۆ ئەوەی دەمی ئەو کوونانە بکرێنەوە کە لەسەر ڕووکاری گەڵاکە هەن کە پێیان دەوترێت (دەمیلە) کە ڕووەک بۆ هەناسەدان و هەواگۆڕکێی بەکاری دەهێنێت.

،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)


٢- ئەگەر ڕووەکەکە گەورە بوو و وە قەبارەی ئینجانەکەی بچووکبووەوە ، ئەوا پێویستە کە ئینجانەکەی بۆ بگۆردرێت بۆ ئینجانەیەکی قەبارە گەورەتر ، بۆ ئەم مەبەستەش هەندێك پێیان وایە لەم بارەدا ئەم کارە ئەنجام بدرێت :
کاتێك ڕەگی ڕووەکەکە لە بنی ئینجانەکە دێتە دەرەوە و لەهەندێك باریش دا ئینجانەکە دەشکێت بە تایبەتی بۆ ئینجانە گڵینەکان .

- کاتێك ڕووەکەکەت گواستەوە ئاودانی باشی بۆ ئەنجام بدە.
- هەروەها گڵی تر زیاد بکە بۆ ئینجانەکە چونکە لە کاتی گواستنەوە گڵی لێ دەفەوتێت.



ئەم بابەتە تایبەتە بە بلۆگەری کشتوکاڵ 

تکایە هەر شوێن و کەسێك بڵاوی دەکاتەوە ئاماژە بدات بە سەرچاوەکەی کە بریتییە لە ( بلۆگەری کشتوکاڵ ) وە ماندووبونمان پشتگوێ نەخرێت! 



ئامادەکردنی:

ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی


بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: