موتوربەکردنی داری فستق

باشترین تەمەن بۆ ئەنجامدانی موتوربە ، نەمامی دووساڵە و سێ ساڵەیە  ، وەباشترین و ناجیح ترین جۆری موتوربەش بۆ فستق موتوربەکردنیەتی بە شێوەی حرف T واتە بە گۆپکە ، هەندێک پێی ئەڵێن موتوربەی پینە.

کە بریتییە لە دانانی گۆپکەی جۆرێکی باشی فستق لەسەر نەمامێکی دوو بۆ سێ ساڵە وە بڕینی هەموو لقەکانی دارەکە کە لەسەروو موتوربەکەوەن ، جگە لە یەک دوو گەلا وە برینی سەرەوەی شوێنی موتوربەکردنەکە بە بەرزی ١٠ سم.
من خوم تیفلون بەکار ئەهێنم بۆ بەستنی شوێنی موتوربەکە لەجیاتی شریتی موتوربە چونکە نجاحتی تیفلون زیاترە لە نایلون لەبەر سپیتی رەنگەکەی و نەسوتانی بە گەرماو هەتاو.
باشترین کات بو موتوربە کردنی فستق بریتییە لە سەرەتای مانگی شەش تاکوو ٢٠-٦ ئەمیش بەپێی سارد و گەرمی ناوچەکە ئەگورێت.
دوای ئەنجامدانی کرداری موتوربەکردنەکە بە ١٠ ڕۆژ گۆپکەی داندراو چرۆ ئەکات وە دەست ئەکات بەگەشە. 
باشتروایە لەدوای ٢٠ ڕۆژ ئەو نایلۆن یان تیفلونە لێبکرێتەوە کە موتوربەکەی پێ بەستراوە چونکە ئەچێتە ناو قەدەکە و ئەیبڕێتەوە
پێویستە لەنێوانی هەر ١٠ داری مێیە دارێکی نێرە موتوربە بکرێت واتە ١:٩ 
باشتر وایە چەند ڕۆژێک لەسەریەک باخەکە ئاوبدرێت پێش ئەنجامدانی موتوربە کردن ، لەدوای موتوربەکردنەوە بەدوو ساڵ داری فستق بەرهەمی فستقمان ئەداتێ.

بەهیوای سود بەخشین بە هەموو لایەک

موتوربەکردنی داری فستق

موتوربەکردنی داری فستق

موتوربەکردنی داری فستق

موتوربەکردنی داری فستق

موتوربەکردنی داری فستق

ئامادەکردنی:
شاهۆ ساڵح

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: