پەرژین - دەوەنی ( دۆدۆنیا ) الشث أو الدودونيا
هەر کەس و شوێن و ماڵپەرێک سوود لەم بابەتەی ئێمە وەردەگرێت ، بە بڵاوکردنەوەی با ئاماژە بدات بە ناوی ئێمە وەک سەرچاوەی یەکەمی بابەتەکە و ئامادەکاری، هاوکاریتان جێگەی ڕێزە
پەرژین - دەوەنی ( دۆدۆنیا )
ناوی زانستی: Dodonaea Spp.
ناوی کوردی: دۆدۆنیا یاخود دەدۆنیا
ناوی عەرەبی: الشث أو الدودونيا
ناوی ئینگلیزی :    Hop-bushe

تایبەت مەندێتی ئەم ڕووەکە:
ڕووەکێکی هەمیشە سەوزە و سەر بە خێزانی (سابونییەکان)ە و بە ڕووەکێکی پزیشکیش دادەندرێت ، و لە ناوچە مامناوەند و گەرمەکاندا بڵاوە ەک ئەفریقا و ئەمەریکای و باکوور و باشوور و باشووری ئاسیا و ئوستورالیا .
ئەم ڕووەکە لە زمانی ئینگلیزی ئوستورالیا ئەم ناوانەی تری هەیە:
broad leaf hopbush، candlewood، giant hopbush، narrow leaf hopbush، sticky hopbush، native hop bush، soapwood، switchsorrel، wedge leaf hopbush، and native hop

ناونانی ڕووەکەکە بە ناوی دۆدۆنیا:
ئەم ڕووەکە بە ناوی زانایەکی فەڕەنسی کە ڕووەک ناس و فیزکی بووە ناو نراوە کە ئەو زانایەش ناوی (Rembert Dodoens)یە. 
بەرزی ڕووەکەکە: دەگاتە نزیکی ٤ بۆ ٥ مەتر ، ئەگەر نەبردرێت و وەک ڕووەکێکی سەربەخۆ بەخێو بکرێت.
گوڵی ڕووەکەکە: گوڵی دۆدۆنیا گرنگییەکی ئەوتۆی نییە و بەکەڵکی جوانکاری نایەت ،تەنها سوودی ئەوەیە کە تۆو بەرهەم دەهێنێت بۆ ئەوەی ڕووەکەکەی پێ زیاد بکرێت.
گەڵای ڕووەکەکە: شێوەی تیریەو ڕەنگیشی سەوزێکی کراوەیە و هەروەها درێژکۆلەیە.

مەبەست لە چاندن و بەخێوکردنی ئەم ڕووەکە:
ئەم رووەکە بۆ مەبەستی پەرژین و دیاریکردنی سنووری باخچەکان و جیاکردنەوەی باخچەکان بەکاردێت ، هەروەها دەتواندرێت بە جیا وەک دەوەنێک بڕوێندرێت و شکل و شێوەی جوان و سەرنج ڕاکێشی پێ دروست بکرێت بە هەڵپاچین ، چونکە ڕووەکەکە توانایەکی باشی هەیە بۆ بەرجەستەکردنی شێوەی ویستراو. 
هەروەها ئەم ڕووەکە بەرگەی باشە بۆ گەرما و گەشەشی خێرایە و هەر ئەمەشە وای کردوووە کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە پارک و باخچەکان دا بەکاربهێندرێت . 
لە کوردستانیش بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێندرێت و سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە پارک و شوێنە گشتییەکان و باخچەی ماڵان دا و بەتایبەتی لە ناوچە گەرمەکان وەک گەرمیان و هەولێر و سلێمانیش و شار و شارۆچکەکانی تریش بەکاردەهێندرێت.
پەرژین - دەوەنی ( دۆدۆنیا ) الشث أو الدودونيا
خزمەتکردنی ڕووەکی دۆدۆنیا:
لە مانگە گەرمەکانی هاوین دا بەهیچ شێوەیەک نەمامی ئەم ڕووەکە ناگوێزرێتەوە و نەمامی نوێش ناچێندرێت لەبەرئەوەی بە تینی گەرما نەمامەکان لەناو دەچن ، وە لە هاوینی گەرم دا ڕۆژانە دوو جار ئاو دەدرێت بۆ ئەوەی گەشەی باش بێت ، وە بە فێنک بوونی کەش و هەوا بۆ ڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ جارێک ئاودان کەم دەکرێتەوە . 

پەینکردن:
وە بۆ ئەوەی گەشەی باش بێت ، پێویستە لە ساڵێک دا دوو جار پەینی ئەندامی (ئاژەڵی) ی جۆری باشی بۆ زیاد بکرێت.
هەڵپاچینی ڕووەکەکە:
ڕووەکی دۆدۆنیا بە هەڵپاچین گەشەی باشتر و پڕتر دەبێت ، هەر لەبەر ئەوەش ئەگەر لە تەنیشتەکانەوە هەڵمان پاچی ئەوە بۆ بەرزی گەشەی باش دەبێت و باڵای بەرز دەبێت ،خۆ ئەگەر لە بەشی سەرەوەش هەڵمان پاچی ئەوا لە تەنیشتەکانەوە گەشەی باش و پڕ دەبێت،و دەشتوانین بە ویستی خۆمان شێوەی تیا دروست بکەین 

زۆرکردنی:
ئەم ڕووەکە بە دوو ڕێگا زۆر دەکرێت ، ئەویش یان لە ڕێگەی قەڵەمەوە واتە بە ڕێگەی سەوزە زۆربوون ، یاخود لە ڕێگەی تۆوەوە واتە ڕێگەی توخمە زۆربوون ، وە تۆوەکان لە ماوەی ٦ بۆ ٨ ڕۆژ دا چەکەرە دەکەن ، دەشتواندرێت بە زۆری بچێندرێن لە نەمامگاکان دا لەناوی کیسی ڕەشی تایبەت بە بەرهەمی نەمام و پاشان گواستنەوەی نەمامەکان بۆ شوێنی هەمیشەییان.
پەرژین - دەوەنی ( دۆدۆنیا ) الشث أو الدودونيا
پەرژین - دەوەنی ( دۆدۆنیا ) الشث أو الدودونيا
سوودە تەندروستییەکانی ڕووەکی دۆدۆنیا:
١- ئەم ڕووەکە ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی چالاکی تێدایە وەک: سابونین و فلافونات کە یارمەتی دابەزاندنی گەرمی لەش دەدەن. 
٢- هەروەها چڵەکانی ئەم ڕووەکە هەمان کاری (سیواک) دەکات و دەتواندرێت لە جیاتی سیواک بەکاربهێندرێت.
ئەم لینکەش ، بریتییە لە توێژینەوەیەک لەسەر ماددەی فلافوناتی ناو ڕووەکی دۆدۆنیا بە زمانی عەرەبی و هەروەها ڕوونکردنەوەی لایەنە پزیشکییەکەی ئەم ڕووەکە:

جۆرەکانی:-
ڕووەکی دۆدۆنیا زیاتر لە ٧٠ جۆری هەیە و ئەمەی خوارەوەش گرنگترین جۆرەکانی ئەو ڕووەکەیە:
Dodonaea adenophora Miq.
Dodonaea amblyophylla Diels
Dodonaea aptera Miq. – Coast Hop-bush (Western Australia)
Dodonaea baueri Endl.
Dodonaea bilobaJ.G.West
Dodonaea boroniifolia G.Don
Dodonaea bursariifolia F.Muell.
Dodonaea caespitosa Diels
Dodonaea camfieldii Maiden & Betche
Dodonaea ceratocarpa Endl.
Dodonaea concinna Benth.
Dodonaea coriacea (Ewart & O.B.Davies) McGill.
Dodonaea divaricata Benth.
Dodonaea ericifolia G.Don
Dodonaea ericoides Miq.
Dodonaea falcataJ.G.West
Dodonaea filifoliaHook.
Dodonaea filiformis Link
Dodonaea glandulosaJ.G.West
Dodonaea hackettiana W.Fitzg.
Dodonaea heteromorphaJ.G.West
Dodonaea hexandra F.Muell.
Dodonaea hirsuta Maiden & Betche
Dodonaea hispidula Endl.
Dodonaea humifusa Miq.
Dodonaea humilis Endl.
Dodonaea inaequifolia Turcz.
Dodonaea intricataJ.G.West
Dodonaea lanceolata F.Muell.
Dodonaea larreoides Turcz.
Dodonaea lobulata F.Muell.
Dodonaea macrossanii F.Muell. & Scort.
Dodonaea madagascariensis Radlk.
Dodonaea megazyga (F.Muell.) F.Muell. ex Benth.
Dodonaea microzyga F.Muell.
Dodonaea multijuga G.Don.
Dodonaea oxyptera F.Muell.
Dodonaea pachyneura F.Muell.
Dodonaea peduncularis Lindl.
Dodonaea petiolaris F.Muell.
Dodonaea physocarpa F.Muell.
Dodonaea pinifolia Miq.
Dodonaea pinnata Sm.
Dodonaea platyptera F.Muell.
Dodonaea polyandra Merr. & L.M.Perry
Dodonaea polyzyga F.Muell.
Dodonaea procumbens F.Muell.
Dodonaea ptarmicifolia Turcz.
Dodonaea rhombifolia N.A.Wakef.
Dodonaea rigida J.G.West
Dodonaea rupicola C.T.White
Dodonaea serratifolia McGill.
Dodonaea sinuolata J.G.West
Dodonaea spatulata Sm.
Dodonaea stenophylla F.Muell.
Dodonaea stenozyga F.Muell.
Dodonaea subglanduliferaJ.G.West
Dodonaea tenuifolia Lindl.
Dodonaea tepperi F.Muell. ex Tepper
Dodonaea triangularis Lindl.
Dodonaea trifida F.Muell.
Dodonaea triquetra J.C.Wendl.
Dodonaea truncatiales F.Muell.
Dodonaea uncinata J.G.West
Dodonaea vestita Hook.
Dodonaea viscosa Jacq. (Pantropical)
Dodonaea viscosa subsp. angustifolia (L.f.) J.G.West
Dodonaea viscosa subsp. angustissima (DC.) J.G.West
Dodonaea viscosa subsp. cuneata (Sm.) J.G.West
Dodonaea viscosa subsp. viscosa[7]





ئامادەکردنی :

دەوەن سەردار حەمە عەلی
ئەندازیاری کشتوکاڵ

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: