شێوازی بەکارهێنانی مۆرینگا و سوودەکانی
تکایە ! هەر بەڕێز و ماڵپەرو پەیجێك ئەم بابەتە وەردەگرێت با ئاماژە بدات بە ناوی ئێمە وەک سەرچاوەی یەکەمی بابەتەکە ، چونکە پێچەوانەی ئەم کارە هیچ ئازایەتی نییە 

مۆرینگا:
مۆرینگا بە گەڵا سەوزە تۆخەکانی جیا دەکرێتەوە کە ڕێژەیەکی زۆر لە توخمی خۆراکی و ڤیتامینات تێدایە لەگەڵ کانزاکان و دژە ئۆکسانەکان ، لە ناوچە گەرمەکان دا گەشە دەکات و دەڕوێت ، هەروەها لا خاکی سوێر بێ پیتیش دا دەڕوێت .

بە گشتی لە وڵاتەکانی وەک : سۆدان و کینیا و پاکستان و بەشی باکوری هیندستان و میسر هەیە و لە ئێستاش ماوەی چەند ساڵێکە لە کوردستان دەڕوێندرێت و گرنگی پێ دەدرێت .
ئەم درەختە گەشەی خێرایە و لە ماوەی کەمتر لە مانگێک دا بەرزی دەگاتە نزیکی (٢) مەتر ، وە بە (درەختی سەیر و سەمەرە ) یان (درەختی ژیان ) ناسراوە . لەگەڵاکانی ئەم ڕووەکە هاڕاوەی مۆرینگا دروست دەکرێت کە بەهایەکی خۆراکی بەرزی هەیە ، کە ئەم هاڕاوەیەش لە ئەنجامی وشککردنەوەی گەڵای ڕووەکەکەوە  بەدەست دێت لە پلەی گەرمی نزم دا ، وە ئەم هاڕاوەیە لە سەدەی (١٩) دا لە ئەوروپا و یۆنان و رۆمانیا و مسری کۆن بەکارهاتووە بۆ پارێزگاری کردنی پێست و هەروەها لە خۆراکەکان دا بەکارهاتووە.

سوودەکانی مۆرینگا:
١- نەخۆشی شەکرە چارەسەردەکات ، ئەویش بە خواردنەوەی شەربەتی هاڕاوەی مۆرینگا یان بە خواردنی هاڕاوەی مۆرینگا بە شێوەی حەپ و کەپسوول ، بۆ ڕاگرتن و ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێن دا.
٢- توانای جەستە زیاد دەکات بەرامبەر بەرگری کردنی جەستە بۆ هیلاکی و بەئەنجام گەیاندنی چالاکی جۆراوجۆری جەستە.
٣- بەرگری لە تووشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی نەخۆشی شێرپەنجە دەکات ، لەبەر ئەوەی لە مۆرینگا دا ماددەی Epigallocatechin Gallate (EGCG)
٤- دوورت دەخاتەوە لە قەڵەوبوون ئەمیش لەبەر ئەوەی مۆرینگا هەموو پێداویستی جەستە لە وزە و توخمی خۆراکی دابین دەکات و بەمەش دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی خۆراکی خوراو بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پێویست بۆ جەستە.
٥- چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن دەکات ، لەگەڵ نەخۆشی دڵ و کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ.
٦- کەمکردنەوەی کێشەکانی خەو و خەوزڕان.
٧- چارەسەری کێشە دەروونیەکانی وەک خەمۆکی و قەلەقی.
٨- ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ڕێگریکردنی تووشبوونەکانی چاو.
٩- کەمکردنەوەی ژەهری ناو لەش و فڕێدانی.
١٠- بۆ ئافرەتانی دووگیان بەسوودە ، لەبەر ئەوەی هەموو ئەو توخمە خۆراکییانەی تێدایە کە ئافرەتی دووگیان پێویستی پێیەتی ، وە بڕێکی گونجاو لە کالسیۆم و ئاسن و .... هتد بۆ ئافرەتەکە دابین دەکات.
١١- ئەم ڕووەکە بۆ بەکارهێنان زۆر گونجاوە و هیچ نیشانەیەکی لاوەکی بەجێ ناهێڵێت.
١٢- وەک جۆرێک لە جۆرەکانی بەهارات و داودەرمان بەکاردەهێندرێت و دەخرێتە خۆراکەکانەوە.
١٣- چارەسەری هەموو جۆرە هەوکردنەکان دەکات بە هەوکردنی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوویی ، وەک سیل و پرۆستات و رۆمانتیزم و هتد.
١٤- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.
١٥- یارمەتی چالاکی جگەر و گورچیلە دەدات ، لەگەڵ یارمەتی دانی گشت چالاکییەکانی جەستە.
سوودەکانی مۆرینگا بۆ پێست:
سەرباری ئەو سوودە زۆرانەی کە هەیەتی بۆ جەستە ، چەندین سوودی تری هەیە بۆ پێست و قژ، کە گرنگترینیان ئەمانەن:
١- دژی پیربوون و چرچبوونی پێستە لەبەر ئەوەی ڤیتامینەکانی (A ، C ، E ) ی تێدایە لەگەڵ بوونی دژە ئۆکسانەکان .
٢- چالاکی بۆ پێست دابین دەکات و جوانی و بریقەی پێ دەبەخشێت.
٣- ساڕێژبوونی برینداری خێراتر دەکات.
شێوازی بەکارهێنانی مۆرینگا و سوودەکانی


سوودی مۆرینگا بۆ قژ :
١- قژ دەپارێزێت لە کەوتن و فەوتان ، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو ماددانەی تێدایە کە پارێزگاری لە قژ دەکەن نموونەی (سلیکا و زنک  و ڤیتامین A  )
٢- پرۆتینی کیراتینی تێدایە کە گەشە و نەرمی بە قژ دەبەخشێت.
٣- ڕەگەکانی قژ بەهێز دەکات.

پێکهاتەکانی مۆرینگا:
هاڕاوەی مۆرینگا بە پێی چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی لەم ماددانە پێک دێت:
(ئاسن ، کالسیۆم ، ڤیتامینەکانی (A ، E ، C B6 ، B3 ، B2 ، B1 ، B ) دژە ئۆکسانەکان و جۆرێکی ترشە ئەمینییەکان و چەندین توخم و کانزای خۆراکی تر و هەروەها دژە هەوکردنیشی تێدایە.

شێوازێکی بەکارهێنانی ڕووەکی مۆرینگا:
دەتواندرێت سوود لە هەموو بەشەکانی مۆرینگا ببیندرێت هەر لە گەڵا و ڕەگ و قەد و تۆو و گوڵ و بەری ڕووەکەکە دوای هاڕینی ئەو بەشانە و کردنە ناو خۆراکەوە ، وە دەتوانین بە تازەی و بە کوڵاوی و لەگەڵ خۆراکەکانی تردا تێکەڵی بکەین و بیخۆین ، یاخود هاڕاوەکەی بکرێتە شەربەت و بخورێتەوە، ئەویش بە بڕی پەرداخێک ئای گەرم بهێندرێت و کەوچکێکی بچووک لە هاڕاوەکەی تێ بکرێت و و بخرێتە سەر ئاگر بۆ ١٠ خولەک و پاشان کەوچێک لە هەنگوین و شەکری تێ بکرێت ، وە دەتواندرێت ڕاستەوخۆ بخورێتەوە یاخود بخرێتە ناو زەڵاتە و خۆراکەکانی ترەوە.

شێوازی بەکارهێنانی مۆرینگا و سوودەکانی

شێوازی بەکارهێنانی مۆرینگا و سوودەکانی

شێوازی بەکارهێنانی مۆرینگا و سوودەکانی


ئامادەکردنی : 

ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: