چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی
تێبینی: ئەم بابەتە تایبەتە بە بلۆگەری کشتوکاڵ ، کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بە بێ پرسی ئێمە یاخود سڕینەوەی ناوی ئێمە لە هەرشوێنێك ، کارێکی ناشرینە و هیچ ئازایەتییەکی تێدا نییە . سوپاسی هاوکاریتان دەکەین

سرکەی سێو : 
سرکەی سێو یەکێکە لەو پێکهاتووە سروشتیانەی کە گرنگی خۆی هەیە و سودی خۆی هەیە ، بەشێوەیەک لە زۆربەی خواردن و بارێک دا بەکاردەهێندرێت ، ئەمەش دەگەڕێتەوە کە سرکەی سێو توخمی سرووشتی چالاکی تێدایە ، لەگەڵ ئەم سوودەی زۆرەی سرکەی سێوی سرووشتی دا ،
خانمەکان زیاتر سرکەی سێوی ئامادەکراوی بازاڕ لە مارکێت و سۆپەرمارکێتەکان دەکڕن لەبەر ئەوەی خێرایە و کاتیان بۆ دەگێڕێتەوە ، بەڵام سرکەی سێوی سرووشتی سوودی زیاترە لەبەر ئەوەی سرکەی سێوی ئامادەکراو ڕێژەیەکی زۆر لە ترشی خلیکی تێدایە کە بریتییە لە ماددەیەکی پیشەسازی زۆر زیان بەخش لەسەر جەستە .

چۆنیەتی ئامادەکردنی سرکەی سێوی سرووشتی:
پێداویستییەکان:
١- ١٠ سێو 
٢- ١ لیتر ئاو
٣- قاپێکی شووشەیی قوڵ
٤- بتڵیکی گەورەی شووشەیی کە سەرەکەی بە باشی دابخرێت
٥- دەسڕی کاغەزی گەورە
٦- پاڵێوەرێک کە کونەکانی ورد یاخود بچووک بێت.

ئامادەکردن:
١- سەرەتا هەر ١٠ سێوەکە ئامادە دەکرێن ئەویش بەوەی جوان بشۆرێنەوە .
چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی

٢- هەر سێوێک قاش دەکرێت بۆ ٤ چوار پارچە
چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی

٣- قاشە سێوەکان دەخرێنە ناو قاپە شووشەییە قوڵەکە و لە پلەی گەرمی ژووردا بۆ ماوەیەک وازی لێ دەهێندرێت تاوەکو ڕەنگی سێوەکە دەگۆڕێت بۆ قاوەیی.
چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی

چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی

٤- پاش ئەوەی قاشە سێوەکان ڕەنگیان گۆڕا بۆ قاوەیی ، قاپەکە پڕ دەکرێت لە ئاو بەشێوەیەک کە هەموو قاشە سێوەکان داببپۆشێت
چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی

٥- پاشان پارچە دەسڕە کاغەزییەکە دەخەینە سەر دەمی قاپە شووشەییە قوڵەکە و بەشێوەیەکی ئاسایی لەسەری دادەندرێت و زۆر کەپس ناکرێت ، بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت هەندێک ئۆکسجین بچێتە ناو قاپەکەوە.
چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی

٦- پاشان قاپە شوشەییەکە دەخەینە شوێنێکی گەرم و تاریک دوور لە ڕووناکی
چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی

٧- قاپەکە بەم شێوەیە بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ بەجێ دەهێڵدرێت و هەموو هەفتەیەک قاپەکە شوێنەکەی دەجوڵێندرێت و وە پاش نزیک بوونەوە لەو ماوەیە وردە وردە کەفێکی سپی لەسەر ئاوەکە و سێوەکان دروست دەبێت کە بەڵگەی بوونی بەکتریایە کە هۆکارە بۆ دروستبوونی سرکەی سێوەکە .
چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی

٨- پاشان ئاوەکە و سێوەکان بەهۆی پاڵێوەرەکەوە بپاڵێوە و سرکە پاڵێوراوەکەە بخەرە شووشەیەکی ترەوە بۆ ماوەی ٢ بۆ ٤ ڕۆژی تر لە شوێنێکی گەرم دایبنێرەوە و هەروەها دەسڕێکیشی بخەرە سەر پاشان سرکەیەکی سێوی سرووشتیت دەست دەکەوێت.
چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی

چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی

چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی

چۆنیەتی دروستکردنی سرکەی سێو و سوودەکانی


سوودەکانی سرکەی  سێو:-
١- سرکەی سێو یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری ناو خوێن دەدات.
٢- سووڕی خوێن چالاک دەکات ، وە کار دەکات بۆ نوێکردنەوەی خانەکان و دروستکردنیان.
٣- پاڵەپەستۆی خوێنی بەرز کەم دەکاتەوە .
٤- هەندێک لە نەخۆشییەکانی گەدە کەم دەکاتەوە ، وە پێچ پێهاتنی ڕیخۆڵە کەم دەکاتەوە و ئازاری ناو سک ناهێڵێت.
٥- زۆر بە سوودە بۆ ئەو کەسانەی کە بەرنامەی ڕێجیم کردنیان هەیە چونکە سرکەی سێو دژی چەور و کۆلیسترۆڵە.
٦- سرکەی سێو نموونەییە لە چارەسەری سووتاوی و برینداری بەوەی کە سرکە شوێنەکەی پاکژ دەکاتەوە.
٧- سەر ئێشە کەم دەکاتەوە و جەستە چالاک دەکات و خەمۆکیش ناهێڵێت.
٨- زۆر خۆری کەم دەکاتەوە و ڕێژەی سووتاندنی خۆراک و چەوری لە جەستەدا زیاد دەکات و بەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

ئامادەکردنی:
دەوەن سەردار حەمە عەلی
ئەندازیاری کشتوکاڵ

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: