کرداری چین پۆشکردن (التنضید) (Stratification) چییە ؟




تۆوی ڕووەکەکان لە زۆر ڕووەوە جیاوازیان هەیە لە نێوانیان دا ، وەک شێوەی دروستبوون و ئەو هۆکارانەی کە پێی بڵاو دەبنەوە ، هەروەها لە ڕووی پێکهاتنیان دا بەوەی کە هەندێک ڕووەک بە بەرگێکی ڕەق داپۆشراون و هەندێکی تریش بە بەرگێکی تا رادەیەک نەرم ،
کە ئەستوری و ڕەقی بەرگی تۆویش کاریگەری هەیە لەسەر ئاست و کاتی چەکەرەکردنی تۆوی رووەکە جیاوازەکان ، بە جۆرێک لە هەندێک تۆوی بەرگ ڕەق دا کرداری چەکەرەکردن سەرناگرێت یاخود بە ڕێژەیەکی کەم سەر دەگرێت ، ئەمەش دەگەریتەوە بۆ ئەوەی ئەو بەرگە ڕەقە ڕێگە بە کۆرپەلە (جنین)ی دروستبووی ناو تۆو نادات سەر دەربکات و ببێت بە رووەکێکی نوێ لە ئەنجام دا دەبێتە هۆی بۆگەنبوونی کۆرپەلە و فەوتانی.
لە زانستی کشتوکاڵ دا چەندین ڕێگا دۆزراونەتەوە کە بە شێوەیەکی دەستکرد و میکانیکی یارمەتی تۆوە بەرگ ڕەقەکان دەدرێت بۆ دەرچوونیان لە سووڕی متبون (طور السکون) و شکاندنی بەرگە ڕەقەکەیان  بەرکەوتنیان بە پلەی گەرمی نزم و پاشان ئاسانییان لە چەکەرە کردن دا .
لەو ڕێگایانەش :-
١- خستنە ناو ئاوی گەرمەوە بۆ ساتێک .
٢- بریندارکردنی بە چەقۆ .
٣- بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی وەک (HCL) ترشە کیمیاوییەکان.
٤- چین پۆش کردن ( التنضید ) .
٥- ڕووشاندن 
وە چەندین ڕێگەی تر .

لێرەدا باس لە ڕێگای چین پۆشکردن دەکەین (التنضید):
چین پۆشکردن چییە ؟ 
لەم ڕیگایەدا تۆوە بەرگ ڕەقەکان وەک تۆوی میوە ناوک بەردینەکان () نموونەی : ( قۆخ ، قەیسی ، هەڵوژە ، گێلاس ، .... هتد ) بە شێوەیەکی چین لەسەر چین (قات قات ) دەخرێنە لمەوە یاخود لم و پەین بە تێکەڵی ، دەتوانین تۆوەکان بەش بەش بە شێوەی ڕیز دابنێین و چینێک لم بکەین بەسەری دا و بە هەمان شێوە بۆ هەموو بەشە تۆوەکانی تر ، دەتوانین ئەم کارە لە ناو سندوقی سەوزەومیوەکان دا ئەنجام بدەین . 
هەروەها دەتوانین بە شێویەکی تریش ئەنجامی بدەین ئەویش بە تێکەڵ کردنی تۆوەکان لە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لە ناو لمەکە و پاشان خستن ناو سندوقەوە .
هەروەها دەتوانین کردارەکەش خێراتر بکەین بۆ ئەو تۆوانەی کە بەرگەکەیان زۆر ڕەقە بەوە بخرێنەوە ئاوەوە بۆ ماوەی ١ – ٣ ڕۆژ و وە بە ڕەچاوکردنی گۆڕینی ئاوەکە ڕۆژانە.
تۆوەکان بە شێوەی چین چین دادەنێین کە ئەستوری چینەکان لە نێوان (١-٧) سم بێت ، وە پێویستە ئەستووری چینەکانی لم و تۆو لە (٣٠ -٤٠) سم زیاتر نەبێت بۆ تۆوی سێوییەکان ( سێو و هەرمێ و بەهێ ) وە لە ( ٥٠ – ٦٠ ) سم زیاتر نەبێت بۆ تۆوی میوە ناوک بەردینەکان (النواة الحجریة) وەک (قۆخ و قەیسی و هەڵوژە ) وە لە کۆتای دا تێکەڵەکە بە چینێک لە لمی کە ئەستوری ٣-٤ سم بێت دادەپۆشین.
ڕێگایەکی تری چین پۆشکردن ، بە تێکەڵ کردنی تۆوەکان لەگەڵ ٢بۆ٣ ئەوەندەی قەبارەی خۆی لە تێکەڵەی لم و پیتمۆس بە ڕێژەی (١:١) وە پاشان ئەم تێکەڵەی تۆو و لمە دەخەینە ناو کیسی نایلۆن و پاشان خستنە ناو سەلاجەوە.
وە پێش ئەوەی کرداری چین پۆشکردن بۆ تۆوەکان ئەنجام بدەین پێویستە کە تۆوەکە بە یەکێک لە دەرمانە کەڕووییەکان پاکژ بکەینەوە هەتا لە کاتی چین پۆشکردنەکەدا تووشی کەڕوو نەبن ، ئەم دەرمانانەش چڕییەکەی و کاتی بەکارهێنانەکەی دەگۆڕێت بە پێی جۆری جیاوازی تۆوەکان ، وە ئاسایی قڕکەری جۆری کاپتان بەکاردەهێندرێت بە چڕی ( ١% - ٥ % ) بۆ ماوەی ٥ خولەک . وە پاش تەواو بوونی کاتی چین پۆش کردنەکە پێویستە تێکەڵەکە بخرێتە سەر شەبەکە یاخود بێژنگی تایبەت و تەنها ڕێ بە تێپەڕ بوونی لم و پیتمۆسەکە بدات و وە تۆوەکان بمێننەوە. 

تێبینی : لە بابەتی داهاتوودا باس لە چۆنیەتی چینپۆشکردنی تۆوی فستق دەکەین 

تکایە هەر کەسێك ئەم بابەتە بڵاو دەکاتەوە با ناوی ئێمە و بلۆگەری کشتوکاڵ نەسڕێتەوە ، کۆپی کردن ئازایەتی نییە لەگەڵ ڕێز

کرداری چین پۆشکردن (التنضید) (Stratification) چییە ؟

کرداری چین پۆشکردن (التنضید) (Stratification) چییە ؟
کرداری چین پۆشکردن (التنضید) (Stratification) چییە ؟

کرداری چین پۆشکردن (التنضید) (Stratification) چییە ؟
کرداری چین پۆشکردن (التنضید) (Stratification) چییە ؟

کرداری چین پۆشکردن (التنضید) (Stratification) چییە ؟

کرداری چین پۆشکردن (التنضید) (Stratification) چییە ؟


کرداری چین پۆشکردن (التنضید) (Stratification) چییە ؟

کرداری چین پۆشکردن (التنضید) (Stratification) چییە ؟



ئامادەکردنی :-

ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی 

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: