lucky bamboo ,بامبۆ، بامبۆی بەخت،بەخت ، گوڵ ، جوانی ، ڕووەک،کشتوکاڵ


رووەکی بامبۆ لەخێزانی رووەکی دراسینایە ، لە خوارووی رۆژهەڵاتی ئاسیا و خوار ناوچەی هێڵی کەمەرەیی زۆر بڵاوە ، خەڵکێک پێی دەڵێن رووەکی دارحەیزەران ، ئێستا لەکوردستان لە زۆرێک ماڵ وەک رووەکی جوانی بەخێو دەکرێ ،
لەناو دەفری شوووشەی پڕ لە ئاو . واتە لە ناو دەفری شووشەی ئاوتێکراو بەخێو دەکرێ لە ژوورەوەی ماڵ، بۆیە دانانی لەژووری ماڵ کارێکی باشە بەهۆی ئەوەی هەوای ژوورەوە بە پاکژی دەهێلتەوە ، دووەم ئۆکسیدی کاربۆن زۆر هەڵدەمژی و ئۆکسجین بڵاودەکاتەوە. جا بۆیە پێویستە ڕەچاوی ئەو خاڵانە بکەین بۆ خزمەتکردنی ئەو جۆرە بامبۆیانەی لە کوردستان هەن :
١- دەفرێکی شووشەی خاوێنی قوڵ دابنێین کە لێوارەکانی ژوورەوەی لووس بن . 
٢- ئەو ئاوەی تێی دەکەین تا نیوەی زیاتری دەفرەکە بێت .
٣- ئاوەکە پێویستە بێ کلۆر بێ ، گەر ئاوی بەلوعەمان تێکرد دەبێ یەکەمجار بۆماوەی زیاد لە ١٢ کاتژمێر دایبنێین تا کلۆرەکە دەنیشێت و ئنجا ئاوی ناو دەفرەکە بکەینە ناو دەفرە شووشەکە بەمەرجێ ئاوی بنەکەی تێ نەکەین ، یاخود پارچەیەک رەژوو (خەڵووز) بخەینە ناو دەفرەکە تا جاربۆناتی ناو خەڵووزەکە کلۆری ناو ئاوەکە هەڵبمژێت.
٤- لە ژوورەوە لە ژێر پلەی گەرمی ١٥- ٢٥ س بێ گەشیی باش دەبێ بەرگەی سەرما کەم دەکات .
٥- ٣-٧ رۆژ جارێک ئاوەکە بگۆڕدرێت. 
٦- پێویستی بە پەیین نییە ، گەر پێشی درا دەبێگ زۆر بەکەمی پێێ بدرێ چونکە رەگی هەستیارە ، گەر پەینی شلمان پێ دا پێویستە ١:١٠ بێ و مانگێ یەکجار بێ.
٧- کەمێک تیشکی هەتاو لێی بدات زۆر لێدانی هەتاوی بەتین گەڵاکانی دەسووتێنێ ، یاخود گلۆپی فلۆرەنستی بۆ پێ بکرێ بۆ کرداری ڕۆشنەپێکهاتن.

ئامادەکردنی:-
عەباس نادر قادر
ئەندازیاری کشتوکاڵ

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: