مێرووی گەزۆ Alphids...زیانەکانی ئەم مێرووە چین؟!

مێرووی گەزٶ (حشرە المن) مێرووەکی بچوکی زیانبەخشە بۆ گوڵ و رووەکی ناو ماڵ ، بەکۆمەڵ دەژین ،
رەنگی مێرووی تەواو رەش یان قاوەیی یان بۆر یان زەرد یان سەوزە ، زۆر بەخێرایی زیاد دەبن حەزیان بەلقی سەوزە مێرووێکی مژۆکە و شیلاوی گەڵاو لقە سەوزەکان دەمژی و دەبێتە هۆی وشک بوونی رووەکەکە ، زیانی مێرووی گەزۆ بۆڕووەک و یاخود نیشانەکانی لەسەر ڕووەک:

١- گەڵاکان لۆچ دەخۆن و ناڕێکیان لێ پەیدادەبێت .
٢- گەڵاکان زەرد دەبن و بەکۆمەڵ مێرووەکە دەبینرێگ .
٣- دەرکەوتنی مادەیەلی لیچ و کەتیرەیی ، کەلەئەنجامی هەڵمژینی کاربۆهیدراتی ناو گەڵاکانە ئەوەی لەخۆی زیاد بێت لەگەڵ ئاو لەلەشی خۆی دەری دەکات و لەسەر گەڵاکان بەجی دەهێلێ .
٤- کۆبوونەوە و پەیدابوونی میروولە (مێروستان) لەسەر ڕووەکەکە چونکە دێن ئەو مادە لینجە شیرینە دەخۆن و لەهەمان کات بەرگری لەمێرووی گەزۆش دەکەن لەدوژمنە سەختەکانی وەک خاڵخاڵۆکە.
٥- پەیدابوونی خۆڵێکی زۆر لەسەر گەڵاکان بەهۆی هەبوونی مادە لینجە شیرینەکە . 
٦- رووەکەکە کورتە بن دەبێ (قزم)
٧- گەڵاکانی لەکۆتاییدا بەردەبێتەوە و دەوەرێ

دەتوانین زیانی کەم بکەینەوە یان لەناوی ببەین بەبڵاوکردنەوەی خاڵخاڵۆکە چونکە دەیانخوات ، هەروەها گەر لەسەرەتای پەیدابوونی بوو دەکرێ لقە تووشبووەکان ببڕیتەوە و بسوتینرێ ، ئنجا دەکرێ مادەی قڕکەری لۆ بەکاربهێنین وەک نۆگۆز و مەلاسیون . بەڵام بەکارهێنانی لەماڵ بۆ منداڵ زیانی هەیە . بۆیە دەکرێ بە مادەی سروشتی لەناوی ببەین ، وەک بەکارهێنانی توێکڵی مزرەمەنی وەک پرتەقاڵ و لیمۆ و لالەنگی و ئنجا بکرێتە ناو خەڵات و بگوشرێ پاش تێکردنی هەندێ ئاو ، دوایی بیپاڵێوی و هەندێ سابوناوی لەناو بکەیت و گەڵای پێ بڕشێنی . هەروەها یان گەڵای پەتاتە یان پیاز .

مێرووی گەزۆ Alphids...زیانەکانی ئەم مێرووە چین؟!

ئامادەکردنی:-
عەباس نادر قادر
گروپی گوڵ و باخچه‌

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: