باڵندەی (میک میک)ناوی عەرەبی:- طائر عداء الطريق
ناوی ئینگلیزی:- Road Runner
ناوی زانستی:- Geococcy californiana
جۆرێکە لە باڵندە کێویەکان کە بەوە ناسراوە کە باڵندەیەکی زۆر وریاو خێرایە دەتوانێ بە خێرایی ٦٥کیلۆمەتر/سەعات ڕابکات ،تا ئێستا هیچ دڕندەیەک نەیتوانیوە ڕاوی بکات.

ئەم باڵندەیە لە ئەمریکای باکور و ناوەڕاست دەژی درێژیەکەی ٥٤-٦٧ سانتیمەتر دەبێت لە کلکیەوە تا دەنوکی.
خۆراکی بریتیە لە مێروەکان و خشۆکەکان وەک مار و مارمێلکە هەروەها میوەکان
نێرەو مێیەی ئەم باڵندەیە هیچ جیاوازیەکیان نیە تەنها نێرەکان تۆزێک گەورەترن، هەردوکیکان بەشدارن لە بەخێوکردنی بێچوەکانیان ،لەماوەی تەمەنیدا یەک جار نێرە مێیە هەڵدەبژێرێت تا کۆتایی تەمەنیان پێکەوە دەمێننەوە 
لەگەڵ ئەوەی باڵندەیەکی زۆر خێراو وریایە تایبەتمەندیەکی تریشی هەیە کە پەنجەکانی قاچی بەوە جیادەکرێتەوە کە دوو پەنجەی ڕوویان بۆ پێشەوەیە و دووپەنجەی ڕووی بۆ دواوەیە .

ئامادەکردنی:
زرنگ جەبار
مەشتەل سایکس

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: