گەڵا، گەڵا ڕێزان ، پایز ،

ڕەنگی گەڵا لەئەنجامی کارلێککردنی ئەو بۆیە Pigment جیاجیایانەوە درووست دەبێت کە ڕووەک بەرهەمیان دەهێنێت ، بۆیەی سەرەکی کە ڕەنگ بە گەڵا دەدات بریتییە لە پۆرفایرین Porphyrins ، کارتینۆید Cartinoids ، فلاڤۆنۆید Flavonoids ، ئەو ڕەنگەی کە دەکەوێتە بەرچاومان پشت بە بڕ و جۆری ئەو بۆیەی کە هەیەو ، هەروەها کارلێکی کیمیایی لەگەڵ ڕووەکەکە بە تایبەتی ئەوەی کە پەیوەستە بە پلەی ترشێتی PH دەبەستێت و ، کار دەکاتە سەر ڕەنگی گەڵا.


کیمیای بۆیەی ڕووەک

گەڵا، گەڵا ڕێزان ، پایز ،
با بەوردی سەرنج لە پێکهاتنی گەردیلەیی و فرمانی بەرفراوانترین پۆلی بۆیەی ڕووەک بدەین :-
١- پۆرفایرین: گشت بۆیەکانی پۆرفایرین پێکهاتەیەکی ئەڵقەییان هەیە ، پۆرفایرینی بەرایی Primary Porphyrin  لەگەڵادا بۆیەیەکی سەوزە و پێی دەگوترێت کلۆرۆفیل ، چەند شێوەیەکی کیمیایی جیاوازی هەیە لەوانە کلۆرۆفیلی A ، کلۆرۆفیلی B ، کە بەرپرسی دروستکردنی کاربۆهایدارتن Carbohydrate Synthesis لە ڕووک دا ، بەهۆی تیشکی خۆرەوە کلۆرۆفیل بەرهەم دێت ، بە گۆڕان و کەمبوونەوەی تیشکی خۆر ، بڕێکی کەم لە کلۆرۆفیل پێکدێت ، ڕەنگی گەڵاش سەوزێکی کاڵ دەنوێنێت ، کلۆرۆفیل بەڕێژەی جێگیر بۆ پێکهاتە سادەکانی خۆی تێکدەشکێنێت ، بەهۆی کەمبوونەوە و دواجار بەرهەم نەهێنانی کلۆرۆفیل ، بەم شێوەیە وردەوردە ڕەنگی سەوسزی گەڵا کاڵ دەبێتەوە.

٢- کارۆتینۆید: کارۆتینۆید و تێرپەین لە ئایزۆپرینی یەکە لاوەکییەکان Subunite  پێکدێت ، نموونەی کارۆتینی ناو گەڵا لایکۆپین Lycopene ە کە ڕەنگی سوورە ، زانسۆفیل Xanthophyll کە ڕەنگی زەردە ، تیشکی ڕووناکی بۆ بەرهەمهاتنی کارۆتینۆیدەکان پێویست نییە ، هەرچەندە ئەم بۆیانە لە ڕووەکێکی زیندوودا هەن ، هەروەها کارۆتینۆیدەکان لەچاو کلۆرۆفیل زۆر بەهێواشی شی دەبنەوە.

٣- فلاڤۆنۆید: فلاڤۆنۆید لەیەکەیەکی لاوەکی دووانە فەنیلی پرۆپین Diphenylpropene  ی تێدایە ، لەوانە فلاڤۆن Flavone و فلاڤۆنۆڵ Flavonol  کە ڕەنگیان زەردەو ، ئەنسۆسیانین بە پشت بەستن بە پلەی ترشێتی PH کە پێدەچێت سوور ، شین یان پەمەیی بێت.
ئەنسۆسیانین وەک سیانیدین Cyanidine  مەرجە Sunscreen ێکی سروشتی بۆ ڕووک هەبێت ، چونکە پێکهاتەی گەردیلەیی ئەنسۆسیانین شەکەری تێدایە ، بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە بۆیەیە لە ڕووەک دا پشت بە فەراهەمبوونی کاربۆهایدرات دەبەستێت ، ڕەنگی ئەنسۆسیانین بە گۆڕانی پلەی ترشێتی PH دەگۆڕێت، هەروەها پلەی ترشێتی خاکیش کار لە ڕەنگی گەڵا دەکات ، سەرباری ئەوەی بەرهەمهێنانی ئەم بۆیەیە پێویستی بە ڕووناکی هەیە ، ڕۆژێکی خۆرەتاو پێویستە بۆ پڕڕەنگی و پرشنگداربوونی گەڵا.


گۆڕانی ڕەنگی گەڵا لە پایز دا :-
١-  کاتێک گەڵا سەوز دەنوێنێت ، ئەمەش بەهۆی بوونی زۆری کلۆرۆفیلەوە یە، کلۆرۆفیل ڕەنگی بۆیەکانی دیکە دادەپۆشێت ، ئەنسۆسیانین ڕەنگی کارۆتینۆیدەکان دادەپۆشێت ، هەر کە وەرزی هاوین بەسەردەچێت و وەرزی پایز دادێت ، تیشکی خۆر ڕوو لە کزییە و دەبێتە مایەی کەم بوونەوەی بەرهەمهێنانی کلۆرۆفیل ، هەرچۆنێک بێت ، ڕێژەی لێک هەڵوەشانی کلۆرۆفیل بەجێگیری دەمێنێتەوە ، بەم جۆرە ڕەنگی گەڵای سەوز کاڵ دەبێتەوە ، لەهەمان کات دا ئاستی بەرهەمهێنانی ئەنسۆسیانین ڕوو لە زیادی دەبێت .ئەمەش بۆ زیادبوونی پەیتی شەکر دەگەڕێتەوە ، گەڵایەک ئەنسۆسیانینی بەرایی تێدابێت سوور دەنوێنێت،گەر بڕێکی باشی ئەنسۆسیانین و کارۆتینۆیدی تێدابێت ڕەنگی گەڵا پرتەقاڵی دەبێت . بە نەبوونی ئەم بۆیانە و بوونی ماددەی کیمیایی دیکەی ناو ڕووک کاردەکەنە سەر گەڵاکەی ، بۆ نموونە تانین کە دەبێتە مایەی قاوەیی بوونی گەڵای هەندێک ڕووەک وەک دار بەڕوو . ئەوە تیشکی خۆرە بەرهەم هێنانی کلۆرۆفیلی دیاری کردووە ، لە ڕۆژانی پایز دا کاتێک تیشکی خۆر تینی نامێنێت ئەوا بڕێکی کەم لە کلۆرۆفیل بەجێگیری دەمێنێتەوە ، بەم جۆرە ڕەنگی سەوزی گەڵا کاڵ دەبێتەوە ، لەهەمان کات دا پەیتی شەکری Surging  دەبێتە مایەی هەرچی زیاتر بەرهەم هێنانی بۆیەی ئەنسۆسیانین ، گەڵا گەر بۆیەی ئەنسۆسیانینی بەرایی تێدابوو ئەوا سوور هەڵدەگەڕێت .
گەڵا، گەڵا ڕێزان ، پایز ،
٢- سێ پێکهاتەی گەورەی بۆیە لە گەڵا دا هەن کە دەگۆڕێن ، کۆمەڵێک بۆیە کە بە کلۆرۆفیل ناسراون لە پلاستیدەکان دا هەن ، گەر بڕی زۆر  لەو بۆیانە لەخانەکانی گەڵادا هەبێت ئەوا ڕەنگی گەڵا سەوز دەبێت . لە هاوین دا ئەم بۆیەیە زاڵە بەسەر بۆیەکانی دیکەدا.
بۆیەی کارۆتینۆید دیسانەوە ئەم بۆیانەش لەگەڵ کلۆرۆفیل دا هەر لە پلاستیدەکان دا هەن ، هەندێک جار بە بڕی زۆر هەیە و ڕەنگێکی سەوزی زەردباو بەگەڵا دەبەخشێت ، بەڵام ئاساییە کە لەسەرەتای وەرزی هاوین دا هەست بە بوونی دەکرێت، کاتێک کلۆرۆفیلی گەڵا کەم دەبێتەوە و نامێنێت.
کارۆتینۆید ڕەنگی زەرد و پرتەقاڵییە لە زۆر گەڵای زیندوو دا ، ڕەنگێکی بەرچاو بە گێزەر و گەنمەشامی  و کەناری و نێرگز دەدات . سەرباری شێلمە زەردەو گوڵەبەهارە و مۆز و ڕەنگی زەردی گەش و پڕتەقاڵی کاڵ لە هەندێک داری وەک ڕەشەدار و دار کەوت و (Hardwwod ، Maple ، Hickories ، …….).
ئەنسۆسیانین : ئەم بۆیانە لە ئاوگی ناو خانەکان دا هەن ، ئەم بۆیەیە ڕەنگی قەراخی هەندێک گەڵا لەسەرەتای پشکووتنی دا دیاری دەکات، کە لەسەرەتای بەهاردا لە خونچەدا دەردەکەوێت ، هەروەها ڕەنگی هەندێک میوەی وەک سێوی سوور و گیلاس و شلیک و خورما و توتڕک و .... هتد بۆ ئەم بۆیەیە دەگەڕێتەوە.
توێژێکی مۆمی Waxy بەرچاو هەیە کە بە کیوتیکەڵ ناسراوە و گەڵای داپۆشیوە ، بەڵام ڕێ لە تیشکی خۆر ناگرێت بگاتە ناو خانەکانی گەڵا، ئەم توێژاڵە ڕێ لە بوون بەهەڵمی ئاو لەناو خانەکانی گەڵادا دەگرێت ، دەمیلەکان ڕێ بە چوونە ژوورەوەی دوانۆکسیدی کاربۆن دەدەن کە لە کرداری ڕۆشنەپێکهاتن دا Photosynthesis  دا بەکاردێت کرداری دەرچوونی هەڵمی ئاویش ڕێکدەخەن ، شانە گوێزەرەوەکانیش خۆراک و ئاو لەگەڵاوە بۆ گەڵا تر دەگوێزێتەوە.
کەمی ئاو لەگەڵادا دەبێتە هۆی وەستانی کارلێکی کیمیاییەکان ، کرداری ڕۆشنەپێکهاتن یان دروست کردنی خۆراک لە تیشکی خۆر و ئاو و گازی دوانۆکسیدی کاربۆن دەخرێتە لاوە ، مەرجە کلۆرۆفیل بە کرداری تیشکەپێکهاتن سەرلەنوێ دروست دەبێتەوە ، یان لەلایەن درەختەوە بەکرداری ڕۆشنەپێکهاتن شەکر وەردەگێڕێتەوە ، پاش کەمبوونەوەی بۆیەی سەوز ڕەنگی ڕاستەقینەی گەڵا دەردەکەون ، ئەمەش بە پێی جۆری درەخت دەگۆڕێت . هەروەها بۆیەی ڕاستەقینەی گەڵا لە ئاودا دەتوێتەوە ، ئەمەش دەبێتە هۆی بە خێرایی ونبوونی ڕەنگەکەی پاش ئەوەی وشک دەبێتەوە.
پلەی گەرما کاردەکاتە سەر ڕادەی کارلێکی کیمیایی کە لە گەڵادا ڕوودەدەن ، بەشێکی ڕەنگی گەڵا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هەر چۆنێک بێت بەشێوەیەکی سەرەکی ئەوە ڕادەی ڕووناکییە کە کار دەکاتە سەر ڕەنگی گەڵاڕێزان ،  ڕۆژانی خۆرەتاوی پایز پێویستە بۆ دەرکەوتنی ڕەنگی گەشاوە، لەکاتێک دا ئەنسۆسیانین ڕووناکی گەرەکە ، ڕۆژانی تەمومژ دەبێتە مایەی هەرچی زیاتر زەردبوون و ڕەنگی گەڵا قاوەیی هەڵدەگەڕێت.

گەڵا، گەڵا ڕێزان ، پایز ،


وەرگێڕانی :- هیوا ساڵح  ئەحمەد
سەرچاوە:- گۆڤاری (زانستی سەردەم) 
ژمارە ٤٢




دووبارە نوسینەوەی :-

دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: