چای سەوز یەکێکە لە جۆرەکانی چا لەم ساڵانەی داهاتوودا لە
هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی زیاتر بووە بە چەندەها جۆر تام خراوەتە بازاڕەکانی
هەڕێمەوە وە ئەم چاییە چ لەڕووی ڕەنگەوە چ لەڕووی تامەوە جیاوازە لە چای ڕەش و
سوودەکانی جیاوازە ئەوانەی کێشی لەشیان زیادە بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاری دەهێنن
چونکە خواردنەوەی ١ کوپ چای سەوز لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش.
زیانەکانی چای سەوز
١- ئەو کەسانەی کە توشی پوکانەوەی ئێسک بوون یاخود ئەوکەسانەی کە ئێسکەنەرمەی هەیە
و کالسیۆمیان کەمە نابێت بەهیچ جۆرێک چای سەوز بە هەموو جۆرەکانی نابێت بەکاربێت
چونکە چای سەوز دەبێتەهۆی مژی کالسیۆم.
٢- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ئەنیمیایان هەیە (کەم خوێنی) نابێت بەکاری بهێنێت چونکە
دەبێتە هۆی مژینی ئاسن لە لەشدا
٣- ئەوکەسانەی کە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە نابێت بیخۆن چونکە ئەو دەرمانانەی
کە بۆ ئەو نەخۆشیە بەکاری دەهێنێت ئەم چایە بخواتەوە کاریگەری دەرمانەکە لاواز
دەکات.
٤- خواردنی چای سەوز دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی هەوکردن و برینی گەدە.
٥- یارمەتی دەرێکە بۆ کەڵەکەبوونی بەردی گورچیلە.
٦- نابێت بەهیچ جۆرێک ئافرەتی دووگیان بەکاری بهێنێت چونکە دەبێتە هۆی لەبارچوونی
منداڵەکەی و یاخود کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵەکەی دەبێت بەهۆی ماددەی
کافاینەوە.
سودەکانی چای سەوز
١- بۆ ئەوکەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە بەسوودە.
٢- دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆل لە خوێندا .
٣- نیشانەکانی پیری دوادەخات و مێشکێکی ئارام دەبەخشێت بە مرۆڤ.
٤- ڕێکخستنی شەکری خوێن.
٥- چاى سەوز هاوکاردەبێت
بۆ لابردنى خانە مردووەکانى دەموچاو.
٦- بۆ ئەوانەی کە کێشی لەشیان زۆرە دهبێتههۆی كهمبونهوهی كێشی لهش و يارمهتی
دابهزاندنی چهوری لهش دهدات.
٧- خواردنهوهی چای سهوز، پژمين و كۆكين و دهردانی ئاوی چاو لهكاتی رودانی
ههر حاڵهتێكی توشبوندا به ههستياری كهمدهكاتهوه.
ئاماددەکردنی:- فەرهەنگ حمید عبدالقادر
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە
بۆچوون: