چۆنیەتی دروستکردنی پەنیر
ئەم پەنیرەیە کە دروستی دەکەین |
ڕێگای
دروستکردنی پەنیر لە ماڵەوە بە ئاسانترین ڕێگا، بۆ ئامادەکەردنی ١ کیلۆ و چارەک
پەنیر دەبێت ئەم پێویستیانەمان هەبێت.
پێویستیەکان:-
٥ لیتر شیر ئیتر شیری مانگایە یاخود شیری وشک بیگریتەوە و بکاتە ٥ لیتر کێشەی نیە.١ کوپ یان ١ پەرداخ سرکە
١ کەوچکی زەڵاتە کەرە
١ پاکەت خامە
خوێ بەپێی خواستی خۆت
پارچە قوماشێک بۆ پاڵاوتنی پەنیرەکە
چۆنیەتی ئامادەکردن:-
١- شیرەکە دەخەینە سەر ئاگر هەتا هەڵمی لێ بەرزدەبێتەوە.٢- سرکەکەی تێدەکەین و تێکی دەدەین هەتا وردە وردە دەست بە تۆپەڵ بوون دەکات و ئاگرەکە دەکوژێنینەوە. وازی لێدەهێنین هەتا سارد دەبێتەوە.
٣- دواتر پارچە قوماشەکە دەهێنین و پەنیرەکە دەکەینە ناوی بۆ ئەوەی لە ئاوەکەی(شەرش) جیابکەینەوە.
٤- کەرە کەی تێدەکەین و جوان تێکی دەدەین و دواتر خامەکەی تێدەکەین و خوێکەش جوان تێکی دەدەین و ئامادە دەبێت.
تێبینی// دەتوانیت خامە و کەرە ی تێنەکەیت
ئاماددەکردنی:-
فەرهەنگ حمید عبدالقادر
ئەندازیاری خۆراک
ئەندازیاری خۆراک
بۆچوون: