بەڕوو ، دار بەڕوو ، دار ، کڵاوی بەڕوو ، Oak



داری بەڕوو یەکێکە لەو دارانەی کە لەکوردستان بەشێوەیەکی زۆر هەیە. تەمەنی داری بەڕوو لە نێوان (٥٠٠-٢٠٠٠) ساڵ دەژی و زیاتر لە ٦٠٠ جۆر داری بەڕوو هەیە لە جیهاندا،

داری بەڕوو زۆرجار تا ٣ مەتر بەرزدەبێتەوە. و یەکێکە لەو دارانەی کە لە جۆری گەڵاوەریوەکانە لە وەرزی پایزدا. هەندێک جۆری هەمیشە سەوزە. داری بەڕوو لە سەرەتادا گوڵێکی سەوزی مەیلەوزەرد دروست دەکات و دواتر دەگۆڕێت بۆ بەڕوو.

داری بەڕوو-: 
داری بەڕوو یەکێکە لەوسەرچاوە سەرەیکیانەی دروستکردنی دار (تەختە) ، لەبەر ئەوەی دارەکەی بەهێز و ڕەق و قورسە و شێوەیەکی جوانی هەیە، بەزۆری داری بەڕوو بۆ ئەساسی ناوماڵ و سکەی ئاسنین و دروستردنی بەرمیل و هەروەها بۆ ڕوکەشکردنی ناوماڵ. وە هەروەها داری بەڕوو مادەیەکی تانین دەردەکات ئەم مادەیە بەکاردێت لە دروستکردنی حیبری شین و وە خۆشەکردنی پێستی ئاژەڵ ئەو ماددەیە لە توێکڵی دارەکە و کڵاوەی بەڕووەکەدا هەیە. ئەوبەشەی کە بەکاری دەهێنین بۆ خۆراک لە داری بەڕوودا تەنها بەرەکەیەتی ئەم بەرەش ڕێژەیەکی باش ماددەی گرژکەری تێدایە (المادة القابضة) وەک تانین و گلوکسید کویرسترین کە لەم جۆرە بەڕووانەدا هەیە بەڕووی درام – بەڕووی سپی – بەرووی ئەمریکی – بەڕووی مەلەکی – بەڕووی سور

سودەکانی بەڕوو:-

١- خواردنی بەڕوو یارمەتی دەرە بۆ ڕزگاربوون لە ترشەڵۆکی گەدە.

٢- چارەسەرێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی لاواز بوون و پەڵە بونی جگەر.
٣- چارەسەری برینی قۆڵۆن و گەدە دەکات.
٤- چارەسەری هەڵئاوسان و دەرکەوتنی غودە دەکات.
٥- بەهێزکەرێکی(مقوی) باشە بۆ منداڵ و پیر.
٦- چارەسەری ئازاری ددان دەکات لەڕێگەی کوڵاندنی گەڵاکەی و غەرغەرەکردن و هێشنەوەی ئاوی گەڵاکە لە دەمدا.
٧- چارەسەری باشە بۆ نەهێشتنی میزەچرکە لە پیردا واتە چارەسەرێکی باشە بۆ کێشەکانی میزەڕۆ.
٨- یارمەتی دەرە بۆ چاکبوونەوەی برینی دەم.
٩- زۆر بەسوودە بۆ نەخۆشی ئەکزیما بە بەکارهێنانی توێکڵی بەڕوو پاش کوڵاندنی بۆماوەی ٤ سەعات.
١٠- سودێکی ئێجگار زۆری هەیە بۆ نەزیف و وەهەروەها کێشەکانی گەدە و برینی لەش و کێشەی بەساڵاچوونی.



ئاماددەکردنی:- 
فەرهەنگ حمید عبدالقادر

ئەندازیاری خۆراک

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: