خۆشەکردنی بیبەر کەمتر لە ٣ ڕۆژ

بیبەر یەکێکە لە سەوزەکان لە زۆربەی وڵاتەکانی وەک تورکیا و هندستان گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت و لە کوردستانیش بەکارهێنانی پەرەدەسەنێت و چەند جۆرێکی جیاواز و چەند ڕەنگێکی جیاوازی هەیە و لە وڵاتان بیبەر بەپیی تونی پۆلێندەکرێت و چەند ڕێگایەکەی هەڵگرتنی هەیە وەک ووشککرنەوە و خۆشەکردنز

لەم بابەتەدا باسی چۆنیەتی خۆشەکردنی بیبەری توون دەکەین و بەچەند ڕێگایەک بیبەری توون خۆشەدەکرێت:-
ڕێگای یەکەم:-
 ئەم ڕێگایە کەمێک درێژخایەنە
 پێویستەکان:-

(٢ کیلۆ بیبەری توون  - ٢ لیتر و نیو ئاو – ١٢٥ گرام خوێ – سیر – کەمێک کەرەوز)
چۆنیەتی ئاماددەکردن:-
١- بیبەرەکە جوان دەشۆینەوە و دەرزیەک دەهێنین هەربیبەرێک ١ کونی بە دەرزیەکە تێدەکەین و دایدەنێین.
٢- دواتر ئاو و خوێیەکە جوان تێکەڵ دەکەین و دەیخەینە سەر ئاگر هەتا جوان خوێیەکە دەتوێتەوە و تێکەڵ دەبن و دایدەنێین تا سارددەبێتەوە.
٣- قوتووی شوشە یان پلاستیک بەکاردەهێنین و لە بەشی خوارەوەی پارچە سیرێک دادەنێیت و بیبەرەکەی تێدەکەین و دواتر ئاو خوێیەکەی تێدەکەین و سیرێک دادەنێین لە بەشی سەرەوەدا کەمێک کەرەوز دەکەینە سەر بیبەرەکە.
٤- پەرچە بەردێک یاخود پلاستیکێک دەخەینە سەر بیبەرەکان بۆ ئەوەی بە تەواوی نوقمی کەین لە ئاوخوێکەدا، و سەری قەپات دەکەین.
٥- دوای چەند ڕۆژێک(ماوەی هەفتەیەک) ڕەنگی بیبەرەکە دەگۆڕێت بۆ سەوزێکی کاڵ و نەرم دەبیتەوە.

ڕێگای دووەم:- 
ئەم ڕێگایە کەمتر لە ٣ ڕۆژە

 پێویستەکان:-

(٢ کیلۆ بیبەری توون  - سرکە – سیر – کەمێک کەرەوز)

چۆنیەتی ئاماددەکردنی:-
١- بیبەرەکە جوان دەشۆینەوە و دایدەنێین.
٢- سیر و کەرەوزەکە ورد وردە دەکەین و تێکەڵی سرکەکەی دەکەین.
٣- دواتر بیبەرەکەی تێدەکەین و لە ماوەیەکی کەمدا بیبەرەکە خۆشە دەبێت.
٤- هەتا سرکەکە خەست تربێت زووتر خۆشە دەبێت کەمتر لە ٣ ڕۆژ.

ئاماددەکردنی:-
 فەرهەنگ حمید عبدالقادر
ئەندازیاری خۆراک

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: