Barley,شعير،جۆ

١- ڕێژه‌ى شه‌کر له‌خوێن جێگیر ده‌کات:- جۆ رێژه‌یه‌کى چاک له‌ڕیشاڵى خۆراکى تێدایه‌ رێگه‌ده‌گرێت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌کر له‌خوێن سوودبه‌خشه‌ بۆ تووشبوانى نه‌خۆشى شه‌کره‌ى پله‌ دوو بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر جۆ به‌کاربهێنن.

٢- ڕێژه‌ى کۆلسترۆڵ که‌مده‌کاته‌وه‌: بیتا-گلوکان له‌ ریشاڵى تواوه‌ى خۆراکى له‌ جۆ به‌رپرسه‌ له‌دابه‌زاندنى ڕێژه‌ى کۆلسترۆڵ.

٣- ده‌بێته‌ هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى مه‌ترسى هه‌ندێ جۆرى شێرپه‌نجه‌: جۆ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ى سلینیۆم به‌یه‌که‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕیشاڵى خۆراکى ده‌بێته‌ هۆى پاراستنى مرۆف له‌ شێرپه‌نجه‌ى کۆلۆن ومه‌مک.

٤- دۆستى دڵه‌: خواردنى جۆ به‌شێوه‌یه‌کى رێک وبه‌رنامه‌ بۆدارێژراو توشبوون به‌نه‌خۆشى که‌مده‌کاته‌وه‌، له‌ساڵى 2005 کارگێرى ده‌رمان وخۆراکى ئه‌مریکى ف.دى.ئه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ خۆرادنى جۆ به‌ڕیشاڵه‌که‌یه‌وه‌ واتا به‌ته‌واوى به‌ که‌په‌که‌که‌وه‌ - هۆکارده‌بێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ ورێگرى کردن له‌ تۆشبوون به‌نه‌خۆشى شریان تاجى دڵ، سه‌رچاوه‌یه‌کى ده‌وڵه‌مه‌ندیشه‌ به‌ (نیاسین، ڤیتامین بى) که‌ڕۆڵى گرنگیان هه‌یه‌ له‌پاراستى دڵ.

٥- رێکخه‌رى کێشه‌:- جۆ سه‌رچاوه‌یه‌کى باشه‌ بۆ کونترۆڵکردنى کێش رێژه‌یه‌کى باشى له‌ بیتا-گلوکان له‌ ریشاڵى تواوه‌ى خۆراکى له‌ جۆ تێدایه‌ واده‌کات هه‌ست به‌تێربوون بکه‌یت.

٦- پاراستن له‌ کۆکه‌ وته‌نگه‌نه‌فه‌سى له‌مناڵیه‌تى دا واتا له‌ماوه‌ى مناڵیه‌تى به‌مه‌ش 50% رێژه‌ى تووشبوون به‌ ڕه‌بۆ که‌مده‌کاته‌وه‌.

٧- ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرینگه‌ نووسه‌ر ئاماژه‌ى به‌ حه‌دیسێکى پێغه‌مه‌رى خودا کردووه‌ له‌ باره‌ى (ته‌لبینه‌)وه‌ ده‌لێت حه‌وت نه‌خۆشى نایه‌لێت که‌ ئه‌مانه‌ن: کۆلسترۆل، نه‌خۆشى دڵ، شێرپه‌نجه‌، شه‌قیقه‌، نه‌خوشى یه‌کانى ڕیخه‌لۆک وهێورکردنه‌وه‌ى، دره‌نگ پیربوون.

٨-  سه‌رچاوه‌ی تریسش هه‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌که‌ن ده‌بێته‌ هۆى پاراستنى ددان له‌کلۆربوون.

ئه‌ى ته‌لبینه‌ چى یه؟ خۆرادنێکه‌ پێک دێت له‌ (ئاردى جۆى هاردراو ده‌کولێنرێت له‌ ناو ئاو دوو په‌رداخ ئاو تاوه‌کو خه‌ست ده‌بێت پاشان بەرداخێک شیرى تێکه‌ڵ ده‌کرێت پاشان به‌ کەوچکێکی چێشت هه‌نگوینى تێکه‌ڵ ده‌کرێت) له‌ زانستى پزیشکى پێغه‌مبه‌ر طب النبوى (صل الله علیه وسلم) ئاماژه‌ى به‌سووده‌کانى کراوه‌ وپێغه‌مبه‌ر له‌باره‌ى ته‌لبینه‌ فه‌رموویه‌تى:
( إِنَّ التَّلْبِينَةَ تُجِمُّ فُؤَادَ الْمَرِيضِ ، وَتَذْهَبُ بِبَعْضِ الْحُزْنِ ) رواه البخاري ( 5365 ) ومسلم ( 2216 ) .

تێبینى:-

١- ده‌توانیت چه‌ند ده‌نکیک هێل به‌کاربێت بۆ ئه‌وه‌ى تام وبۆنێکى خۆشى پێبدات.

٢- ده‌توانى هاراوه‌ى گوێزى هیندى وه‌ یان گوێز وباده‌مى تێبکه‌یت.

٣- ده‌توانیت بۆ منداڵه‌کانمان به‌کارى بهێنین له‌برى سریلاک وزۆر سوودبه‌خشه‌ بۆ گه‌شه‌کردنى منداڵان وددانه‌کانیان ده‌پارێزێت له‌ کلۆربوون.

ئاماده‌کردنى:-
 ئالان یاسین بلباس / پسپۆڕی بواری خۆراک


بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: