هەموومان دەزانین کولەکە خواردنێکی خۆشە و خواستێکی زۆری لەسەر هەیە وبە چەندجۆرێک حازر دەکرێت
وەک شۆربا و مەحشی و هەندێک جۆری تر لە کوردستان بەکارنایەت. کولەکە سەوزەیەکە کە ڕێژەیەکی باش کانزا و ڕیشاڵ و ڤیتامین و ئاوی تێدایە ڕێژەیەکی کەم چەوری و شەکر و پرۆتین لەپێکهاتەیدا هەیە. کانزاکان وەک کالسیۆم و مەگنسیۆم و ئاسن..هتد بەڵام هەندێک کانزا بەڕێژەیەکی زۆر کەمی تێدایە.هەروەها ڕێژەی ئاو لە پێکهاتەیدا دەگاتە ٩٠ – ٩٥%.
لەڕووی تەندروستیەوە سوودێکی ئێجگار زۆری هەیە بەتایبەت بۆ گەدە و ئەوانەی توشی برینی گەدە بوون و هەرس کردن ئاسان دەکات و بۆ نەخۆشی دڵ باشە و هەروەها بۆ پرۆستاتیش سوودی زۆرە.

ڕێگاکانی هەڵگرتنی کولەکە:-

ڕێگای یەکەم:- ئەم ڕیگایە بۆ بەکارهێنانی کولەکەیە مەبەستی ئاماددەکردنی شلە

١- بە جوانی کولەکەکە دەشۆینەوە و توێکڵەکەی بە جوانی لە قور و پیسی پاکدەکەینەوە.
٢- کولەکەکە پارچە پارچە دەکەین بە هەر شێوەیەک کە زۆر ئەستور نەبێت.
٣- دواتر ئاو دەکوڵێنین و کولەکە پارچە پەرچەکراوەکە دەکەینە ناو ئاوە کوڵاوەکەوە بۆ ماوەی ٢ دەقە.
٤- دوای ٢ دەقەکە دەری دەهێنین و دایدەنین هەتا ئاوە چۆڕدەکات و سارد دەبێتەوە.
٥- دواتر دەیکەینە نایلۆنێکی تەنکەوە و هەوای نایلۆنەکە دەردەکەین و جوان دەمی دەبەستین و دەیکەینە فرێزەرەوە.


ڕێگای دووەم:- ئەم ڕیگایە بۆ بەکارهێنانی کولەکەیە مەبەستی ئاماددەکردنی مەحشی

 ١- بە جوانی کولەکەکە دەشۆینەوە و توێکڵەکەی بە جوانی لە قور و پیسی پاکدەکەینەوە.
٢- دواتر ناوەکەی هەڵ ئەکۆڵیت و توێکڵەکەی دەگیرتەوە و بۆ ماوەی ١٠ دەقە لە ناو ئاوی سارد دای دەنێیت و دواتر وشکی دەکەینەوە و دەیکەیەنە ناو نایلۆنێکی تەنکەوە و هەوای نایلۆنەکە دەردەکەین و جوان دەمی دەبەستین و دەیکەینە ناو فرێزەرەوە.


ڕێگای سێیەم:- ئەم ڕیگایە بۆ بەکارهێنانی کولەکەیە مەبەستی تر

١- بە جوانی کولەکەکە دەشۆینەوە و توێکڵەکەی بە جوانی لە قور و پیسی پاکدەکەینەوە.
٢- کولەکەکە پارچە پارچە دەکەین بە هەر شێوەیەک کەبمانەوێت.
٣- دواتر دەیکەینە ناو تاوەیەک ڕۆنەوە و سوری دەکەیەنەوە هەتا ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ ئاڵتونی.
٤- دوای دەری دەهێنین و دایدەنین هەتا سارد دەبێتەوە.
٥- دواتر دەیکەینە نایلۆنێکی تەنکەوە و هەوای نایلۆنەکە دەردەکەین و جوان دەمی دەبەستین و دەیکەینە فرێزەرەوە.



ئامادەکردنی:- 
فەرهەنگ حمید عبدالقادر
ئەندازیاری خۆراک

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: