wheat،گەنم،پەین،کشتوکاڵ



هەرچەندە رەنگە وەرزی چاندنی گەنم و جۆ لە هەندێک ناوچەی کوردستان تێپەڕبووبێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش درەنگ نییەو کاتێکی زۆر گونجاوو لەبارە بۆ پێدانی پەینە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەکو: نایترۆجین، فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم بەگوێرەی قۆناغەکانی گەشەی رووەکەکان.

بەداخەوە جووتیارانی کورد زانیاری ئەوتۆیان نییە سەبارەت بە گرنگی پەین و جۆر و کاتی پێدانیان بە رووەکەکان، بۆیە لێرەدا بە باشی دەزانم سەرنجتان بۆ چەند زانیاریەکی کورت و بەسود رابکێشم دەربارەی گرنگی ئەو پەینە خۆراکیانەی سەرەوە. 
وەک لای هەمووان ئاشکرایە زۆرینەی جووتیاران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی پەین دەدەن بە رووەکەکانیان، بێ گەڕانەوە بۆ رێنماییەکان. ئەگەر بەپێ ی رێنمایی زانستی نەبێت ئەوا دەرئەنجام تێکدانی پێکهاتەی خاکەکە و پیس بوونی ژینگەو هەروەها کاریگەری پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە کە بەهۆیەوە بڕی بەرهەم کەم دەکات، ماندووبوون و بەفیڕۆدانی پارەش لە لایەکی تر. زۆربەی جووتیاران ئاشنان بە پەینی نایترۆجینی (شەکرەکە) هەر ئەوەش بەکاردەهێنن یان هەندێ جار پەینی تێکەڵ دوور لە رێنمایی زانستی بەکاردەهێنن. بۆیە باشتروایە رەچاوی رێنمایەکان بکرێت وەکو خوارەوە:

پێش زیادکردنی پەینەکان پشکنینی کیمیایی و فیزیای خاکەکە بکرێت، تا بزانیت چ جۆرە پەینێکی گەرەکە وە چەندی          پێویستە.
کاتی پێدانی پەینەکان زۆر گرنگە دەبێت بە تەواوی رەچاو بکرێت.
نابێت تەواوی ئەو بڕە پەینەی دیاری دەکرێت بە یەکجار بدرێتە رووەکەکان.
شێوازی پێدانی پەینەکەش دەبێت رەچاو بکرێت.

لە رێگای ئەو وێنەیەوە دەتوانن زانیاری زیاتر سەبارەت بە جۆر و قۆناغەکانی پێدانی پەینەکان بزانن.

wheat،گەنم،پەین،کشتوکاڵ



گرنگی و بایەخی پەینەکان

نایترۆجین
پێکهێنەری سەرەکی پڕۆتین و کلۆڕۆفیل
یارمەتی کرداری رۆشنەپێکهاتن دەدا
زیادکردنی گەشەی قەد و لاسکەکان
یارمەتی رووەکەکان دەدا بۆ گەشەیەکی تەندروست

فۆسفۆڕ
یارمەتی کرداری رۆشنەپێکهاتن دەدا
یارمەتی رووەکان دەدا لە کرداری هەناسەدان
بەرپرسە لە خەزن کردنی وزە و گواستنەوەی
دابەش بوونی خانەکان

پۆتاسیۆم
زیادکردن و باشکردنی گەشەی رەگی رووەک و بەرگەگرتنی وشکە ساڵی
چالاک کردنی سیستەمی زۆرینەی ئەنزیمەکان
یارمەتی کرداری رۆشنەپێکهاتن دەدا
هۆکارە لە کەمکردنەوەی هەناسەدان و ناهێڵێت وزە بە فیڕۆ بڕوات
بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی دەوڵەمەند بە نیشاستە
گواستنەوەی شەکرەکان و نیشاستە
زیادکردنی پێکهاتەی پڕۆتینی لە رووەکەکان
دروست کردنی سلیلۆز و کەم کردنەوەی شکانەوەی رووەکەکان
زیاد کردنی بەرگرکردنی رووەکەکان بۆ نەخۆشی

لە پاڵ ئەو بایەخ و گرنگیانەی سەروە هەریەکە لە نایترۆجین، فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم بایەخی زیاتریشیان هەیە بۆ گەیشتن بە بەرهەمێکی باش لە رووی چەندیەتی و چۆنیەتی. هیوادارم ئەو بابەتە ببێتە هۆکارێک تا جووتیارانی کوردستانیش ببنە خاوەنی بەرهەمی باش و کوردستان بەهۆیەوە ببووژێتەوە.


رابەر فەتاح ساڵح
خوێندکاری دکتۆرا/ مالیزیا
٣٠/١١/٢٠١٥

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: