هایدرنجیا ماکرۆفیلا Hydrnagea Macrophylla



هایدرنجیا ماکرۆفیلا 
ناوی زانستی : Hydrnagea Macrophylla
دەگەڕێتەوە بۆ خێزانی: Saxifraga


شوێنی بنەڕەتی ڕووەکەکە:
ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و چین و ژاپۆن.

ناساندنی ڕووەکەکە:
ڕووەکێکی بەرسێبەری گەڵا و گوڵ جوانە وە لە مانگی ئازار تا مانگی ئاب گوڵ دەکات.

زیاد بوونی :
بە قەڵەمی قاژە ، بە تۆویش زیاد دەکات.

پێداویستییەکانی گەشەی ڕووەکەکە:
پلەی ترشێتی خاکەکە ( pH 6-6.5 ) بێت کە ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە گەشەکردنی ڕووەکەکە وە ئەگەر کەم بوو ڕەنگی گوڵەکان لە ساڵی دووەم بۆ ڕەنگی شین دەگۆڕێن . وە لە کاتی گۆڕانی بۆ پلەیەکی تر ڕەنگەکەی دەگۆڕدرێت بۆ سپی.
وە ئاودانی زۆر ، پلەی گەرمی لە سنووری 20 سەدی بۆ ئەوەی قاژە ڕەگ دروست ببێت ، وە شێکەشی %٥٠ بێت وە ئەم ڕووەکە بەرگەی نەمانی تیشکی خۆر دەگرێت بۆیە بە ڕووەکە دەگمەنەکان دادەنرێت ، وە پێویستە خاکەکەشی تێکەڵ بێت لە لم و سلت و دوبال بە ڕێژەی ٢:١:٢ وە پەینی دەکەین بە سلفاتی ئەمۆنیۆم نزیکەی ١٠- ١٥ گرام بۆ هەر گاڵۆنێک ئاو بە تایبەتی لە وەرزی هاوین ، وە خۆی لە خۆی دا ڕووەک لە مەرکان دەچێندرێت وە دەشتوانرێت ڕاستەوخۆ بچێنرێت لە خاک.

مەبەست لە پەروەردەکردنی:
لێکوەشاندنەوەی ناوەکی وە بەمەبەستی بازرگانی . زیادبوونی بە قاژە.

ئامادەکردنی:
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
د.تاهیر نەجم ڕەسوڵ بەیتوشی
پەرتووکی ( بەرهەمهێنان  و پەروەردەکردنی ڕووەکەکانی بەرسێبەر)

دووبارە نووسینەوەی:
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: