پیازە گوڵدارەکان , Flower Bulbs , الأبصال الزهرية


بەشی یەکەم:

پیازە گوڵدارەکان بەو جۆرە پیازانە دەڵێن ، کە بۆ بەرهەمهێنانی گوڵی بڕاوە (Cut Flower) ، یان لە ئینجانەدا (Pot Plants) بەکاردەهێنرێن.
ئەم بەشە ، دوای ئەوە پەرەی سەند ، کاتێ لە سەدەی (16) دا ، (کۆلۆسیوس) ، دە پیازی (Tulip)ی ، لە ( تورکیا ) وە بۆ (هۆڵندا) هێنا. لەبەرئەوەی ئەم جۆرە پیازانە  ، لە (هۆڵندا) ، بایەخێکی ئابووری گرنگی هەیە ، بە تەنیا دوو هێندەی ، ژمارەی دانیشتوانی ئەم سەر زەوییە ، پیازی گوڵ بەرهەم دەهێنێ ، پتر لە (22000) هێکتار ، پانتایی داگیر دەکات و بە تەنیا ، نیوەی ئەم ڕووبەرە ، بە (Tulip) دەچێنرێ.

(1526 - 1609) (Carolus Clusius کۆلۆسیوس)
(1526 - 1609) (Carolus Clusius کۆلۆسیوس)

گوڵ ، پیاز ، کشتوکاڵ ، (1526 - 1609) (Carolus Clusius کۆلۆسیوس)
 (1526 - 1609) (Carolus Clusius کۆلۆسیوس)
لە کاتی چاندنی پیازەکان دا
گوڵ ، پیاز ، کشتوکاڵ ، (1526 - 1609) (Carolus Clusius کۆلۆسیوس)


گوڵ ، پیاز ، کشتوکاڵ ، (1526 - 1609) (Carolus Clusius کۆلۆسیوس)

گوڵ ، پیاز ، کشتوکاڵ ، (1526 - 1609) (Carolus Clusius کۆلۆسیوس)



(هۆڵندا) ، تەنیا پێویستی بە (2،2) ملیار گول هەیە و ئەوی دیکەی ، بۆ دەرەوەی وڵات دەنێرێ ، کە لە ساڵێک دا ، ژمارەکەی بە (7) ملیار و بڕە پارەکەشی بە (750) ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێ.

(ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) ، کە لە جیهان دا ، بە لووتکەی بازاڕی ئەم جۆرە پیازانە دادەنرێ، ساڵانە ، بڕی (130)ملیۆن دۆلار  ، لە (هۆڵندا)ەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی دێنێ و بە پێی ئامارێکی (National Gardening Ass ) ، کە لە ساڵی (1994)دا ، لە ( ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ) کراوە ، (503) ملیۆن دۆلار پیازی گوڵی ، لە ( هۆڵندا ، بریتانیا و ئیسرایل )  کڕیوە . هەر لەبەر ئەوە ، لە دەوڵتەکانی : ( هۆڵندا ، بریتانیا ، دانیمارک ، ژاپۆن ، چین ، ئیتاڵیا ، سپان ، کەنەدە و ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ) ، نێوەندی پیازی گوڵ (Flower Bulb Center) هەیە.

سەیر ئەوەیە ، ووڵاتانی ( ئەورووپا) و سەرووی ( ئەمریکا ) ، ئەرکێکی زۆر دەکێشن و پارەیەکی زۆریش خەرج دەکەن ، بۆ ئەوەی ئەم جۆرە پیازانە و گوڵکانیان بەرهەمبێنن . بەڵام لە ( کوردستان ) ی خۆمان دا ، چەندین ملیۆنمان ، لەم جۆرە پیازانە هەیە و بە شێوەیەکی سروشتیش دەڕوێن ، بێ ئەوەی کەس ، دەسی یارمەتیی ، بۆ ئەم جۆرە ڕووەکە جوانانە درێژکا و کەڵکیان لێ وەرگرێ.

(تورکیا ) ، چەن سەد ساڵێک لەمەوبەر و تا ئێستەش ، کۆکردنەوەی ئەم جۆرە پیازە سروشتییانەی  دەسپێکردووە ، کە بە شێوەیەکی سرووشتیی هەن و پتر لە (25 ) کۆمپانیا  ، لە نێوچە جیاجیاکان دا ، ئەم کارە دەکەن . داهاتی ساڵانەی زۆربەیان ، لە یەک ملیۆن دۆلار پتر دەبێ ، پتر لە (21 )  جۆری جیاواز کۆدەکرێتەوە ، بۆ ووڵاتانی ( ئەورووپا ) دەنێررێ و چەن جۆرێکیشیان ، وەک دەرمان کەڵکیان لێ وەردەگیرێ ، نرخی کیلۆیەکیشی خۆی  لە ( 100 ) دۆلار دەدا . چونکە، دژی نەخۆشی ئیفلیجییە ، بۆ کوتانی منداڵ بەکاردێنرێ ، کە پێکهاتەکەی ( گڵانتاماین ) و (  نێڤالین ) ی لێ ئامادە دەکرێ.

لەبەر ئەوە خەڵکی ووڵاتی (تورکیا) ، بە جۆرێکی سەرسوورمێنەر ، سەریان تێ کردبوو و ئەم جۆرە پیازانەیان کۆ دەکردەوە ، مەترسی نەمانیان دروستکردبوو . بۆیە (Society Flora Fauna Preservation) لەگەڵ (World Wide Fund for Nature) ، کۆبوونەوەیەکیان دژی ( تورکیا ) کرد ، چونکە ترسی ئەوەیان هەبوو ، ئەم جۆرە ڕووەکە پڕ بایەخە ، بە تەواوی لە نێو بچێ ، هەر جۆرە ڕووەکێ نەمێنێ ، کە بە پارچەیە لە ئیکۆسیستەمی گەورە دەژمێَررێ ، کارێکی گەورە لە سرووشت دەکا و باڵانسی سیستەمی بایۆلۆژییەکەشی تێکدەدا . بۆیە دەوڵتی ( تورکیا ) ، دەربارەی بازرگانی پیازی گوڵی سروشتی و شێوازی  کۆکردنەوەیان  ، چەن یاسایەکی دەرکرد ، کە دەوڵەت چاودێری و کۆنتڕۆڵی کۆکردنەوەی بکات. لە ساڵی (1992) شەوە ، لە ووڵاتانی (ITES) دا بوو بە ئەندام ، هەر لە بەر ئەوەش بوو ، ساڵی (1993) ، کۆی ئەو پیازە سروشتییانەی بۆ دەرەوەی (تورکیا) دەنێرران ، لە ( 70 ) ملیۆنەوە ، بۆ (35) ملیۆن پیاز دابەزی ، کە ساڵی ( 1989 ) تۆمار کرابوو.

وەک ئاماژەم پێ کرد ، لە نێوچە جیاجیاکانی ( کوردستان ) دا ، ئەم جۆرە پیازانە ، بە شێوەیەکی سروشتیی دەڕوێ . بەڵام بە داخەوە ، تا ئێستە هەوڵ نەدراوە ، بە شێوەیەکی زانستیانە کۆکرێنەوە ، وەک بەڵگە تۆمارکرێن و لە گۆڤارە زانستییە نێودەوڵەتییەکانیشدا بڵاو بکرێنەوە.

هەروەها دەبێ ، شالیارگەری کشتوکالڕ ، هەموو ئەو پێداویستتیانە ئامادەکا ، کە بۆ ئەو جۆرە کارە پێویستن و یاسایەکی تایبەتیش ، بۆ کۆکردنەوەیان دانێ ، کە لە ڕووی ئابوورییەوە ، هەم کەڵکێکی گەورە ، بە هاووڵاتیانی دەڤەرەکە دەگەیەنێ ، هەم (کوردستان) یش ، بە وڵاتانی دەرەوە دەناسێنێ ، ئەو جۆرە پیازە گوڵدارانەی ، لە (کوردستان) یش دەڕوێن ، ئەمانەن:

1- Iris

سەوسەن ، گوڵ ، پیاز ، کشتوکاڵ , السوسن ،زنبق


2- Narcissus

Narcissus , نرجس ، نێرگز ، گوڵ


3- Tulip

Tulip ، توليب ، تیولپ ، گوڵ

Tulip ، توليب ، تیولپ ، گوڵ


4- Orchid

Orchid ، ئۆرکید ، گوڵ ، ڕووەک ، سحلبية


5- Crocus

Crocus ، زعفران ، زەعفەران ، گوڵ ، ڕووەک


6- Gladiolus

 Gladiolus ، الدلبوث ، الگلاديول ، گلادیۆلەس ، گوڵ ، ڕووەک


7- Galanthus

Galanthus ، زهرة اللبن ، گوڵ ، ڕووەک


8- Cyclamen


Cyclamen ، الحلقي، بخور مريم،العرطنيثا،الدغنينة،الزعمطوط،قرن الغزال، سكوكع ، سایکلامین ، گوڵ


9- Fritillaria

Fritillaria ، البوقية،فريتيلاريت،العرار، گوڵ



سەرچاوەکان:
1- The Dutch flower Bulb Industry.
2- www.american.edu
3- Alten، S ، !985 ، post Doc.Study on Galanthus Bulb.
4- Anonim ، !985. Bulb and Allied flower crops ، 1984، ADAS
5- Murat Zencirkiran ، 1988 ، PhD study on important wild Bulb in Turkey
6- www.bulb.com


ئامادەکردنی :
دکتۆر تەها عەلی ئەمین
مامۆستا لە بەشی باخداری کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی

سەرچاوە: 
گۆڤاری چەرمۆ / ژمارە (٢) 
ساڵی ٢٠٠٨

دووبارە نووسینەوەی:
دەوەن سەردار حەمە عەلی
ئەندازیاری کشتوکاڵ

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: