گوڵە مۆم ، زهرة الشمعة ،  Hoya carnosa


گوڵە مۆم
زهرة الشمعة
ناوی زانستی: Hoya carnosa
لە خێزانی:  ژاڵەییەکانە

نیشتیمانی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە (مالیزیا ، ڤێتنام ، اندۆنیزیا....) 
دەوەنێکی بەتەمەنی هەمیشە سەوزی خۆهەڵواسە زیاد لە ٢٠٠ جۆریان هەیە ، گەشەی خێرایە و گەڵاکانی شێوە هێلکەیی ڕەونەقدارن.

گوڵەکانی شێوە ئەستێرەی پێنجین بە شێوەی کۆمەڵێکی بازنەیی ،جۆرەها ڕەنگیان هەیە،لە سەرەتای هاوین گوڵ دەکات و گوڵەکانی بۆندارن و بۆنێکی خۆشیان هەیە.

ڕوەکێکی نیمچە سێبەرە ، لە پلەی گەرمی نێوان ١٠-٣٥ پلە گەشەی ئاساییە،،لە زستاندا پێویستی بە ئاودانی کەمە و لە هاویندا ٢-٣ ڕۆژ جارێک ئاودانی پێویستە ، لە وەرزی گەشە پێویستە دوو هەفتە جارێک پەین بکرێب تا کاتی دروست بونی خونچەی گوڵ ، بە ڕێگای قەڵەمی قەد زۆر دەکرێ .


ئامادەکردنی :
سۆران ئیبراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: