Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ


بابەتێکی زانستی لەسەر شیر Milk   
خەسڵەتەکانی شیر، بە چەند  بەشیک بڵاوی دەکەینەوە ، لەڕووی گرنگی خۆراکی و مێژوویی بەکارهێنانی شیر لەلایەن مرۆڤەوە، وەک خۆراک ، وەک چارەسەر.


بەشی یەکەم
شیر Milk :
شلەیەکی ڕەنگ سپیە لە مەمکی گیانەوەرە شیردەرەکانەوە  بەرهەم  دێت ، سەرچاوەی سەرەکی خواردنی  بەچکەی گیانلەبەرەکانە (مرۆڤ و  هەموو جۆرە ئاژەڵەکان)  پێش ئەوەی فێری خواردن  ببن.
لەدوای زاین  شیری دایک پێی دەوترێت ژەک ( کۆلۆستروم Colostrum)   کە ژمارەیەکی زۆری (دژە تەن Antibody)   تێدایە  لە لەشی دایکەوە دەگوازرێتەوە  بۆ بەچکەکانی تاکو پارێزگاری بکات لە تووش بوون بە نەخۆشی ، شیر گەلێ ماددەی تری خۆراکی بەسوودی تێدایە(کاربۆهیدرات (لاکتۆز) کالسیۆم و چەند کانزایەکی تر و چەندین ڤیتامین ) ، هەروەها سەرچاوەیەکی نایابی خواردەمەنی مرۆڤیشە.
شیر وەک بەرهەمێکی ئاژەڵ بۆ خواردنی مرۆڤ بەکار دێت کە  خێرا دوای زاین یان لەکاتی ئاوسیدا بەرهەم دێت ، لەسەرانسەری جیهان بە هەزاران کێڵگەی بەخێو کردنی مانگای شیر هەیە و بە هەزاران تۆن شیر بەرهەم دێنن.
لەسەرتاسەری جیهاندا  نزیکەی شەش بلیۆن کەس  شیر و بەرهەمەکانی شیرەمەنی بەکار دێنن بۆ خواردن، وە زیاتر لە 750 ملیۆن کەس لە نزیک و لەگەڵ کێڵگە کانی بەرهەم هێنانی شیرن.

شیر وەک سەرچاوەی خۆراک:
مەمک یان گوان پاش ئەوەی دروست دەبێ کاری سەرەکی دروست کردنی شیرە تا ببێتە سەرچاوەی خۆراکی بەچکە و ساوای گیانلەبەران دەتوانین خواردن یان بەکار هێنانی شیر بکەین بەدوو بەشەوە:-

یەکەم :وەک خۆراکی بەچکە  (ساوای) شیردەرەکان :
  پێی دەوترێ ( Breastfeeding ) واتە شیری مەمک، هەموو گیانلەبەرە شیردەرەکان لەڕێگای مەمکەوە شیر ئەدەن بە بەچکەکانیان، یان خێرا دوای دۆشین هەڵدەگیرێت لە شوێنی تایبەت  و دواتر  دەخورێت ، وەک باسمان کرد ( ژەک ، کۆلسترەم ) کە راستەوخۆ دوای زاین دێتە ناو مەمکەکانەوە ،تا بەچکە کان بیخۆن، پڕیەتی لە ماددەی بەسودی خۆراکی و دژە تەن ، یارمەتی گەشەو پاراستنی لە نەخۆشیی تازە پەیدا بووەکان ئەدات.
 مانەوە ودرووست بوونی کۆلستروم (ژەک ) لە گیانلەبەرە شیردەرکاندا جیاوازە لە جۆرێکەوە بۆجۆرێکی تر. ئاژەڵی بەتەمەن  واتە چەندین جارە زێ  ژەکی زۆرترە تا ئاژەڵێک یەکەم جارە بزێ.
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕێنمای دەکات کە مناڵ پێوستە لە ماوەی شەش مانگ شیری دایکی بخوات، ئینجا تا دووساڵ شیری دایک لەگەڵ خواردنی تر، لەهەندێ شوێن و کەلتوری جیاوازدا هەروەها  لە کوردستانیش ، مناڵ (3-5) ساڵ یان زیاتر شیری دایکی دەخوات ، هەروەها دەرکەوتووە  کە شیری بزن دەکرێ جێگای شیری دایک بگرێتەوە ، لەکاتی نەبوونی شیری دایک ، هەرچەند هەندێ ئاڵۆزی لە گەشە ی مناڵەکەدا  دێتە پێشەوە.

(ژەک - کۆلسترەم):
ژەک لە ماوەی کۆتایی سک پڕیدا دروست دەبێ لەناو مەمکی ئافرەتدا، لەدوای زاین مناڵی تازە پەیدا بوو دەیخوات ، (3-4)  ڕۆژ  بەردەوام دەبێ ، دواتر دەگۆڕێ بۆ شیر، کۆلۆسترم پێکهاتەیەکی بەسوودی هەیە ،ئاسان هەرس دەبێت و ماددەیکی خەست ولینج مەیلە و زەردە ، ڕیخۆڵەکانی ساوا ساف و لینج دەکات تا بەئاسانی پیسایی بکات، ژەک  چەوری کەمی تێدایە و دەوڵەمەندە بە جۆرەها پرۆتین و کار بۆهیدرایت و دژە تەن.
لەدوای (3-4) ڕۆژ لە پێدانی ژەک  وردە وردە  ڕەنگ و ڕوونی  ژەک کەم دەبێتەوە دەگۆڕێ بۆشیر بەڵام  بە ڕێژەیەکی زیاتر بەرهەم دێت.

ژەک لە مەڕدا:
  پێوستە لە (24) کاتژمێری یەکەم دا بەرخ  تێر ژەک ببێ  چونکە زۆر پێوستە بۆ درووست کردنی بەرگری لەش و پێ گرتن، لانی کەمی دەبێ لە ماوەی دوو ڕۆژدا  تێڕ ژەک ببێ ، نەخواردنی ژەک لە بەچکەی ئاژەڵ دا دەبێتە هۆی مردار بوونەوە،  چونکە لەڕو لاواز دەرئەچێ و بەرگەی نەخۆشی ناگرێ ، هەروەها لە ئاژەڵەکانی تریشدا هەمان شێوەیە.
دەکرێ ژەک لە  بەفرەگرە دا سارد بکرێتەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێ هەڵبگیرێ و دواتر بخورێ ، هەروەها لە (20) پلەی ژێر سەدی تا ماوەی ساڵێک هەڵدەگیرێ دواتر دەخورێ.

فرۆ:
جاران لەکوردستان لە دوای زاینی مەڕ و مانگا  لە گوندەکان ، ژەکیان دەهێنا و دەیان کوڵاند و پێیان دەوت فرۆ و لەلایەن مرۆڤەکانەوە دەخورا ، کە تامێکی شیرن و بەلەزەتی هەیە.

دووەم: وەک خۆراکی مرۆڤ:
لەسەرتاسەری جیهان سەرباری شیرخواردن لەمناڵیەوە ، بەتایبەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ، شیرخواردن بەردەوامی هەیە و شیری ئاژەڵ دەخۆن (مانگا ، مەڕ ، بزن) ، هەروەها لەشیری ئاژەڵ چەندی ماددەی خۆراکی تریان بەرهەم هێناوە و بووە بەسەرچاوەیەکی گرنگی خۆراکی مرۆڤ وەک (پەنیر، ماست ، دۆ ، کەرە ، کەشک ، قەیماخ ، سیرێژ)، بەهۆی پێشکەوتنی پیشەسازییەوە شیری وشک و شیری خەست و هەوێن و چەندین جۆری خۆراکی تێکەڵ شیری بەرهەم هاتووە .
شیر وکەرە چەوری زۆریان تێدایە  کەپێی دەوترێ تێر چەوری (Saturated Fat) ، شەکری لاکتۆز Lactose  تەنها لەشیردا هەیە ، ئەو ئەنزیمەی کە لاکتۆزی شیر هەرس دەکات پێ دەوترێ (لاکتەیز Lactase) ، کە لە دوای لەدایک بwونی مناڵەوە  لەڕیخۆلە باریکە دا بە بڕێکی زۆر دەرئەدرێ ، پاشان وردە وردە  دەردانی کەم دەبێتەوە و هەرس کردنی شیر بەڕێکو پێکی دەبێت.

ووشەزانی شیر:
کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەندێ  ووشەی تر بەکاردێنن  وەک : ئاماژە بۆڕەنگی سپی (سپیە وەک شیر) ڕەنگی شیریە ، هەندێ خواردنەوەی نا ئاژەڵی (ڕوەکی) هەن کە ئاماژە بۆشیر دەکەن ( شیر مۆز ، شیری برنج ، شیری گوێزی هیندی..هتد )،
شیری کۆتر یان شیری سیقەتۆرە (Crop Milk) ئەو ماددە نیمچە هەرسکراوەیە  کە کۆتر دەیکات بە دەمی بەچکەکانییەوە.
لەکوردەواریدا  پەندێک هەیە  دەڵێ (شیری چۆلەکەی لا دەس دەکەوێ)  بەو واتایە ئەو کەسە  هەمووشتێک و پێداویستییەکی ژیانی لا دەست دەکەوێ تەنانەت  شیری چۆلەکەش ، کە چۆلەکە شیری نییە. شیر لە تاقیگەدا دروست دەکرێ  لە ئاو و ترشە چەوری و پرۆتین.

مێژووی بەکار هێنانی شیر لەلایەن مرۆڤەوە:
بەکارهێنانی شیر وەک خواردنەوە لەلایەن مرۆڤەوە دەگەرێتەوە بۆ چاخی بەردینی نوێ یان ئەوکاتەی مرۆڤ فێری کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ بووە، لەسەرئاستی جیهان  بەم شێوە باس کراوە،  لە  ساڵەکانی (9000-7000 ) پێش زاین لە باشوری ڕۆژئاوای کەرتی ئاسیا  شیر وەک خواردن بەکار هاتووە لەلایەن مرۆڤەوە، لە سالەکانی (3000-3500) پێش زاین لەئەمریکا .
گرنگترین ئاژەڵی شیردەر کە لەلایەن مرۆڤەوە ماڵی کراوە  مەرو بزن و مانگا بووە ، کە یەکەمجار لە باشوری خۆرئاوای کەرتی ئاسیا ماڵی کراوە،  ئەم ئاژەڵانەیان بۆ مەبەستی خواردنی گۆشت و بار بردن ، موو خورییەکەی بەخێو کردووە ، دواتر بۆیان دەرکەوتووە  کە مێنگەی ئاژەڵەکان  بەرهەمێکی تریان هەیە  ئەویش شیرە  .
لە باشوری ڕۆژئاوای کەرتی ئاسیاوە لە هەزارەی حەوتەمی پێش زاینەوە  ئاژەڵە شیردەرەکان بۆ ئەوروپا  گوازراونەتەوە ، بەڵام  لە دوای هەزارەی چوارەمەوە گەیشتنە وڵاتانی ئەسکەندەناڤی و بەریتانیا.
هەروەها  مەرو بزنیش لە  باشوری خۆرئاوای ئاسیاوە  ڕۆشتووە بۆ کەرتی ئەفریقا ، بەڵام مانگای ئەفریکا  هەر خۆی لەوێ هەبووە لە ساڵەکانی (7000-6000)  پێش زاینی ماڵی کراوە.
ووشتر لە هەزارەی چوارەمی پێش زاینی لە  نیمچە دورگەی عەرەبیەوە  ماڵی کراوە ، وەک ئاژەڵی شیردەر و باربەر  لە ئەفریقا و عەرەبستان بەکار هاتووە.
لەوکاتەدا  شیر  وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی خۆراکی مرۆڤ  نەبووە ،تا دوای هاتنی ئیمپریالزمی ئەوروپا داگیرکردنی وڵاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و ئەفریکا،  چونکە لای ئەوروپیەکان شیر پێکهاتەی سەرەکی خواردنەکانیان بوو، ئیتر دوای ئەوە لەم وڵاتانەش کە داگیر کران  شیر وەک پێکاتەیەکی سەرەکی خواردن دەخورا ، واتە لە م (500) ساڵەی دوایدا برەو درا بەخواردنی شیر.
 شیرو  پیشەسازی:
لەمێژودا بۆیەکەم جار لە نیوەی سەدەی نۆزدەهەمدا و لەساڵەکانی (1840-1850 ) و بەدواوە  بەهۆی ڕاکێشانی هێڵی ئاسنی شەمەندەفەر  بۆ هەموو شارۆچکەکان و نزیک گوندەکان، لە بەریتانیا بەرهەم هێنانی شیر هەڵکشانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی ، لەگەڵ هاندانی گوند نشینان بۆ زیادکردنی بەرهەمی شیرەکەیان و دۆزینەوەی بازار بۆیان ، بەم جۆرە بەرهەمی شیر لە گوندەکانەوە  دەگوازرانە وە  بۆ شارە گەورەکان بۆمەبەستی خواردن و بەرهەم هێنانی شیرەمەنیەکان وەک پەنیر ..هتد.
وای لێهات ساڵانە 25 ملیۆن گاڵۆن شیر لە گوندەکانەوە بەرهەم دەهات و دەبرا بۆ کارگەکان و لە لایەن خەڵکەوە بەکار دەهێنرا  وەک یەکێک لەخۆراکە سەرەکیەکانی مرۆڤ ، ئەمەش وای کرد کە  گوندەکان زیاتر ئاوەدانی و پیشکەوتن بەخۆوە ببینن، هەروەها داواکاری لەسەر شیر دوقات و سێ قات زیادی کرد.
لەگەڵ هەڵمەتی بەبازار کردنی شیر لە شاری لەندەن  گۆڕانکاری باڵای بەخۆوە دی  ، لەساڵی 1860 دا کەمتر لە ٪5  پێوستی شارەکەیان دابین دەکرد ، بەڵام بەهۆی ڕێکخستنی کاروبارەکان پەرەسەندنی بەبازارکردن و بەخێو کردنی مانگای شیر لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا گەیشتە  ٪96 .
ساڵی 1959 بۆ یەکەم جار لە نەمساوە  شیر هەناردەی دەرەوە کراوە.
ساڵی 1870 دەس کراوە بە ئامادەسازی و هەڵگرتنی شیر لە شوشەدا،  کۆمپانیای شیری نیۆیۆرک لەساڵی 1877 دا شیر پاکی لە شوشەدا ئامادە کرد ، لەبەریتانیا  ساڵی 1880 کۆمپانیای شیری ئینگلترا شیری شوشەی ئامادە کرد، ساڵی 1884  داهێنەرێکی ئەمریکی بەناوی هیرفی تاتشر ، شووشەیەکی تایبەتی شیری داهێنا بەناوی خۆیەوە ناونرا (شوشەی تاتشری شیر) کە بەرگی مۆم کراو نوسینی لەسەر بوو، دواتر لەساڵی 1932 بوتڵی پلاستیکی شیر کە بە کاخەز داپۆشرابوو  داهێنرا.



Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ
 1884هیرفی تاتشر 

Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ
بتڵی شووشەی شیری تاتشر


Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ
بتڵی شووشەی شیری تاتشر

Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ

Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ

Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ

Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ

Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ

Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ

ساڵی 1863 لویس پاستۆر زانای فەرەنسی لە بواری کیمیا و زیندەوەرزانی ، هەوڵی دا هۆکارێک بدۆزێتەوە بۆ لەناو بردنی ئەو بەکتریایەی کە دەبێتە هۆ خراپ کردنی خواردن و خواردنەوەکان، بۆی دەرکەوت کە بەگەرم کردنی خواردنەوە کان (شەراب و بیرە ، هتد) تا پلەی 60 دەبێتە هۆی لەناو بردنی بەکتریا زیان بەخشەکان کە دەبنە هۆی خراپ بوونی یان ترشاندنی ئەم خواردنەوانە ، دواتر ئەم کردارەیان ناو  نا  بەستەرە (Pasteurization) کە لە ئەسڵدا  بۆ بیرە و شەراب بەکار هاتووە ، دواتر لە بواری پاراستنی شیردا بەکار هات ، هەر شیرێک هەتا پلەی 60 سەدی بکوڵێنرێ هەموو بەکتریایەکی زیان بەخشەکانی ناوی دەکوژێ.

Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ
1863 لویس پاستۆر

Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ
1863 لویس پاستۆر



ساڵی 1880 ئامێر و کەرەستەکانی بەستەرە لە ئەڵمانیا  بەرهەم هات بە مەبستی بازرگانی کردن و فرۆشتنی ، هەروەها لە سوید سالی 1885 لەشارەکانی ستۆکۆلم و کۆپنهاگن  .

سەرچاوەکانی شیر:
هەموو مێینەکانی گیانەوەران سەرچاوەی بەرهەم هێنانی شیرن. بەڵام لەڕووی بەرهەم هێنانەوە شیری مانگا لە هەموو گیانەوەرەکانی تر زیاترە ، هەربۆیە ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی  FAO   لەساڵی 2011 ڕای گەیاند کە زیاتر ٪85 بەرهەمی شیر لەسەر ئاستی جهیان هی مانگایە.
شیری دایک بەشێوازی پیشەسازی وبازرگانی بەرهەم نایەت و نەهاتووە ، لەگەڵ ئەوەش دا  بانکی شیری دایک هەیە ، واتە شیری ئەو ئافرەتانەی کە شیر دەبەخش تایبەت بۆ ئەو مناڵانەی کە پێوستیان پێەتی بەهۆکاری جیاواز، وەک (مناڵی نەوەکام (خدج) ، ئەومناڵانەی کە  حەساسیەتیان بەشیری وشک هەیە ، هەروەها هەندێ مناڵیش هەیە شیری وشک ناتوانێ هەرس بکات و سودی لێ ببینێ  Metabolic Diseases .

لە وڵاتانی ڕۆژئاوادa بەرهەم هێنانی شیر بەشێوەیەکی بەرفراوان گەشەی سەندووە، بەکار هێنانی ئامێری شیردۆشین و بەخێو کردنی مانگای تایبەت  بەشیر لە پرۆژەکانی گاوداریدا ، دابین کردنی خزمەت گوزاری ڤێترنەری ، ئەمانە و هۆکار گەلێکی تر کە یارمەتی دەرن  بۆ زیاد کردنی بەرهەمی شیر، مانگای(Holstein) هۆڵستاین (هۆڵشتاین) یەکێکە لە مانگای شیر کە  ٪90 مانگای شیری ئەمریکا لەم ڕەگەزەیە ، هەروەها  ڕێژەی ٪85 ی مانگای شیر لە بەریتانیا لەم ڕەگەزەیە. ڕێژەیکی کەمتر لە مانگای شیر لەم جۆرانەیە لەهەردوو وڵاتی ناوبراو هەیە (Ayrshire ئیرشایر، Brown swiss براون سویس، Guernsey  گیورێنسی ،  Jersey  جێرسی ، Shorthorn  شۆرت هۆرنی شیر ).

Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ
(Holstein) هۆڵستاین  


شان بەشانی مانگای شیر چەند جۆر ئاژەڵی تر هەیە کە مرۆڤ  بەخێوی دەکات و سود لەشیرەکەی دەبینێ  وەک (گامێش Buffalo  ، بزن Goat ، مەڕ Sheep   ،ووشتر  Camel ، گوێ درێژ Donkey ، ئەسپ Horse ) هەروەها  ئاسکە کێوی و گای کێوی ، کەڵەکێوی.

بەرهەم هێنانی شیر لەسەر ئاستی جیهان:
لە ساڵی 2009 دا  گەورەترین بەرهەم هیێنی شیر و شیرەمەنیەکان لەسەر ئاستی جیهان دەوڵەتانی یەکێتی ئەورپا  بوون ، دواتر هیندستان ، ئەمریکا ، چین ، ئەڵمانیا ، بەرازیل ، ڕوسیا.
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا  لە ساڵی 2011 دا   138 ملیۆن تەن شیریان بەرهەم هێناوە. 
بەهۆی دەوڵەمەند بوونی خەڵکەوە لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان  خواردن و بەرهەم هێنانی شیرو شیرەمەنیەکان ڕوویان لەزیاد بوون کردووە ، بۆیە جۆرەها  کۆمپانیای بەرهەم هێنان ڕوویان لەو شوێنانە کردووە بۆ ئەو مەبەستە، هەرچەند لەهەندێ شوێن تائێستاش هەر بەشێوەیەکی زۆرکەم  شیر بەرهەم دێت  و کۆدەکرێتەوە  و دەیبەنە  شوێنی کۆکردنەوەی شیر لەناوچەکەدا  کارگەی بچووکی تێدایە بۆ خواردنی ڕۆژانەی خەلکەکە بەکاری دەبەن کەشێوازی پرۆژەی هەروەزی دەنوێنێ.

لەم خشتانەی خوارەوە دا وڵاتی یەکەم لەبەرهەم هێنانی شیری (مانگا ، مەڕ ، بزن ، گامێش ) پیشان دراوە



Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ

Milk , الحليب ، شیر ، کشتوکاڵ ، مانگا ، بزن ، مەڕ


لەکوردستان:
 تائێستا  بەشێوازی زۆر کۆن بەرهەم هێنانی شیر بەردەوامە ، ئەویش بەهۆی نەبوونی کارگەیەکی دروست کردنی شیرەمەنی ، زۆر جار گاوداری لەلایەن خەڵکەوە دروست کراوە بەڵام دواتر زیان مەند بووە بەهۆی نەبوونی بازاڕی فرۆشتنی شیرەکەی ، ئێستاش ئەوانەی کێڵگەی بەرهەم هێنانی مانگای شیریان هەیە ، دەیبەن لەبازاڕ بە لیتر دەی فرۆش یان دەیکەن بەماست ، تائێستا ئەوندەی من ئاگاداربم  کارگەیەکی شیرەمەنی نییە  وەک پێوست بەڕێک وپێکی شیری ناوچەکە کۆبکاتەوە وبەرهەمی بهێنێت، زۆربەی شیرەمەنییەکان لە وڵاتانی دراوسێەوە هاوردە دەکرێن.
هەروەها لایەنی پەیوەندی دار گرنگی نەداوە بە پرۆژەکانی  بەخیوکردنی مانگای شیر  و ئاژەڵەکانی تر، بەشێوە کۆنەکەی جاران بەخێوکردنی ئاژەڵ بەردەوامە .

ڕادەی بەرهەم هێنان:
ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی  FAO  رای گەیاند کێڵگەکانی بەرهەم هێنانی شیر لەئیسرائیل بەرزترین ڕادەی بەرهەم هێنانیان هەبووە ، لە تۆژینەوەیەکدا کە لیژنەی تۆمارکردنی ئاژەڵ ئەنجامی دابوو لە نێوان سالی 2001 -2007  بەچەشنێک  بەرهەمی شیری هەرمانگایەک لەساڵیکدا  گەیشتۆتە  12546 کیلۆگرام ، بەڵام لە وڵاتی نیوزلەندا  کەمترین ئاست تۆمار کراوە کە 3974 کگم بووە  ، بۆیە هەندێ هۆکار هەیە کە پەیوەستە  بە ڕادەی بەرهەم هێنانی شیرەوە  وەک (خواردن و ئیدارەدان، واتە مانگایەک ئەگەر لە شوێنی خۆی نەجولێ هەر خواردنی باش بخوات شیری زیاترە لەوانەی کە بەخێوکردنەکەی کراوەیە و دەگەرێ ، هەندێ مانگا هەیە بە ڕەچەڵەک شیری زیاترە).
ڕادەی بەرهەم هێنانی شیری مانگا لەئەمریکا کە ساڵی 2010 تۆمار کراوە  لەماوەی ساڵێکدا  9954 کگم ، لە هیندستان 1154 کگم ، لەچین 2282 کگم.

نرخی شیر:
بەهۆی زۆر بوونی دانیشتوانی سەرگۆی زەوی داوکاری و بەرهەم هێنانی شیر زیادی کردووە ، لەهەندێ وڵاتیش نرخەکان بەرزتر بونەتەوە  لەو نرخەی کە حکومەت دیاری کردووە ، وەک چین  و ئەمریکا ، ساڵی 2010 یەک لیتر شیر بە  35 سەنت بووە لەئەمریکا ، ئەکید ئێستا زیاترە.
لەکوردستان نرخی یەک کیلۆ  یان یەک لیتر شیری مانگا  لە نێوان (1000 -1250 ) دینارە.

پۆلێنی شیر:
دوو جۆر پۆلێن هەیە بۆشیر  یەکەمیان A   ئەوجۆرەیە کە ڕاستە و خۆی بەکاردێ بۆ خواردن پاش بەرهەم هێنان و فرۆشتنی بە کۆگاکان ، جۆری دووەمیان  B  کە ناڕاستەوخۆ بەکار دێت  وەک لە دروست کردنی پەنیرو شیرەمەنیەکانی تر یان دەکرێتە خۆراکی ترەوە بۆخواردن (بسکیت ، شکولاتە ، ئایسکرێم.....هتد ).
بەپێ یاسای  بەڕێوەبەری ویسکۆنس بۆ کشتوکاڵ وبازرگانی و پاراستنی بەکارهێنەر، جیاوازی کراوە لە نێوان شیری جۆری یەکەم  و دووەم  B ،بەم شێوە:
 شیری جۆری دووەم B  لە بوتڵی گەورەی شیردا لەشوێنێکی سارد دا  کە لەئاوێکی سارد هەڵقوڵاودا بێت لەکانیاوێک  دەپارێزرێ و هەڵدەگیرێ  ئینجا بەکار دەهێنرێ بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی ، نەک بەهۆی سارد کردنەوەی میکانیکی وەک  بەفرەگرە و یەخچاڵ.


 ماویەتی-----

ئامادەکردنی:
د.ناجح گوڵپی
پزیشکی ڤێترنەری راوێژکار 17/12/2015

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: