Moringa , مورينجا ، مۆرینگا



پێکهاتەی گەڵای مۆرینگا %٣٠ بۆ %٤٠ ی پرۆتینە ، وە پێک دێت لە ١٨ ترشی ئەمینی ، کە نۆ دانەیان ترشە ئەمینییە سەرەکییەکانن . ئەمەش وا دەکات مۆرینگا سەرچاوەیەکی باشی دابینکردنی پرۆتین بێت ، وە ئێمەش بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە پرۆتین دەبێت لە پێکهێنانی ئێسک و پێست ، و خوێن و بەرهەم هێنانی هۆڕمۆنات و ئەنزیمات بە بێ پرۆتین لەشمان شی دەبێتەوە و لەبەر یەک هەڵدەوەشێت.


گەڵای مۆرینگا بەوە جیا دەکرێتەوە کە ڕێژەکی زۆر بەرزی لە خۆراکەکان تێدایە بۆ نموونە ١٠٠ گرام لە گەڵای وشککراوەی مۆرینگا بە بەراورد بە ١٠٠ گرام لە هەر ماددەیەکی تر  ناوی چەندین جار دەبێتەوە هەروەک دەبینین پێک دێت زیاتر لە سێ ئەوەندە پۆتاسیۆمی ناو مۆز و ٢٥٠٠ جار زیاتر ترشی ئەمینی ناو چای سەوز و سێ جار زیاتر ئاسنی ناو سپێناخ و سێ جار زیاتر لە کالسیۆمی ناو شیر و ١٠ جار زیاتر لەو ڤیتامین c ییەی تێدایە کە ڕۆژانە ئامۆژگاری کراوە بخورێت.

گەڵای مۆرینگا پێک دێت لە ٤٦ جۆر لە دژە ئۆکسان ، هەروەک پێک دێت لە ٢٦ جۆر لە دژە هەوکردن  و وە هەموو ئەم ماددانەش بە سرووشتی لە ناو گەڵای مۆرینگادا هەیە ، وە کار دەکات بۆ ئاسانکاری مژینی توخمە خۆراکییەکانی تری ناو لەش بە ئاسانترین شێوە بۆ نموونە مەگنسیۆمی ناو مۆرینگا یارمەتی دەرە بۆ مژینی کالسیۆمی لەش.




ئامادەکردنی:

ئەندازیاری کشتوکاڵ
 دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: