strawberry,فراولة، شیلک،شلیک،کشتوکاڵ،ڕووەک،kshtukal,kshtwkal


شلێک یان فراولە  میوەیەکی زۆر بەناوبانگ و سەرنج ڕاکێش و تامێکی یەکجار خۆشی هەیە. تامی شلێک لە گەڵ زۆر خۆراک تیکەل دەکرێت ئەمەش لەبەر خۆشی تامەکەیتی. شلێک هەروەها لە پاڵ تامە خۆشەکەی سودی تەندروستی زۆری هەیە کە زۆرێک خەلک ئاشنا نین پێی. لێرە هەندێک لە سودەکانی باس دەکەین:


1- دژە شێرپەنجە: شلێک دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C ، فولەیت، ئه نپوسیانین، کوێرسیتین، کەیمفیرۆڵ وەکو دژە ئۆکسێن کاردەکەن و کاریگەرن دژی شێرپەنجەی مەمک و سورێنچک و یرۆستات .لێکۆلینەوەکان دەریانخستوە کە خواردنی شلێک گەشەی خانە شێرپەنجەیەکان کەم دەکاتەوە.
2- نەخۆشی کەم بوونی خوێن (ئەنیمیا): شلێک مادەی فولەیتی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی خوێن دەدات و لە کەم بوون دەیپارێزێت.
3- پاراستنی ئێسک لە داخوران (پوکانەوە): شلێک ڤیتامینەکانی D ، K و تێدایە کە زۆر گرینگن. بە تایبەتی ڤیتامین Kو کە ڕۆلێکی گرنگ و دەگێرین لە پاراستنی تەندروستی ئێسکەکان.
4- فشارى خوێن: شلێک چالاکی ئەنزیمی ئەنجیۆتێنسین کەم دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەى فشارى خوێن. خواردنی یەک تا دوو کوب لە شلێک رۆژانە تا سێ مانگ وخواردنی رێک و وەرزش کردن دەبێتە خۆی دابەزاندنی فشارى خوێن.
5- نەخۆشی ئەلزەهایمەر: لێکۆلینەوەکان دەریان خستوە کە خواردنی شلێک لەش لە نەخۆشی شێرپەنجەو زەهایمەر و لە دەست دانی هەستی بیستن بە پێی تیًپەربوونی تەمەن.
6- چارەسەرکردنی هەو کردنی ریخۆڵەکان : بەهۆی بوونی ترشی سالیسیلیک، فراولە یارمەتی دەرە لە کەم کردنەوەى هەوکردنی ریخۆلەکان و پاراستنیان لە نەخۆشی درێژخایەن.
7- ئومیگا سێ: یەک کوپ شلێک پێنج لە سەدای ئۆمێگا سێ یە کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەى   فشارى خوێن، مەیینی خوێن، هەوکردن و حەساسیەت و هەستەوەرى وە هەروەها کارى مێشک.
8- سپی بوونی ددانەکان: ترشی فراولە یارمەتی لابردنی پیسی سەر سەر ڕووى ددانەکان دەدات و یارمەتی پدوەکان دەدات بۆ چاک بوونەوە.
9- رێکخستنی ملە رژێنەکان: شلێک دەولەمەندە بە یۆد کە یارمەتی دەرەکی بەهێزە بۆرێکخستنی کارى ملە رژێنەکان.
10- رێژەیەکی باش لە مگنسیۆم و پۆتاسیۆم و فلۆرین و ئاسن و یۆد کە گرنگن بۆ پاراستنی تەندروستی لەش.


ئامادەکردنی:
یاسین مامند گەلاڵی 
ماستەر لە زانستی خۆراک و تەندروستی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: