کێن ئەوانەی لەسەر کشتوکاڵ قسە دەکەن ، ئەوانەی لەسەر تیڤیەکانەوە هاوار دەکەن کە باشترین زەوی و کەش و هەوامان هەیە ئەوانەی بەبێ بۆنی هیچ زانیاریەک قسەی لەسەر دەکەن هەر خەریکی ئەوەن بڵین کوردستانەکەمان وایەو وە دەتوانێت بەرهەمی هەموو رۆژهەلاتی ناوەڕاست دابین بکات ئەمانە هەمووی تەنها قسەن .
کوردستان خاکەکەی گونجاوە بەڵام بەو ڕیژەیەش نا بە جۆرێک ئەم ساڵ ڕێژەی شێ لە هەوا دا هاتە سەر %٣ (کە هیچ ڕووەکێکی تێدا ناژی بۆ بەرچاو ڕوونی ) ، ئەوەی تیایاکراوە مایەی خۆشحاڵییە و هەنگاویش دەنێ بۆ بەرەو پێش چوون ، هەر کەس لەلای خۆیەوە خەریکە ، بەشێکی زۆریشی بە زانیارییەکی کۆن و باوباپیرانی خەریکی کشتوکاڵە و چاوەڕێ دەکات بەرهەمەکەی ببێت بە دەرجە یەک .
بەدڵنیاییەوە کشتوکاڵیش پێویستی بە زانستی نوێ و تەکنەلۆژیای نوێیەو ، وە بۆ ئەوەی ڕێژەی بەرهەم بگاتە ئاستی ئەوەی کە بتوانێ پێداویستی ناوخۆ و بەشێکی لێ ڕەوانەی دەرەوە بکرێت . کێشەیەکی تری ئێمە لە کشتوکاڵ دا بوونی دراوسێ کە توانای بەرهەم هێنانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان لە ئاستێکی زۆربەرزدایە و هاوکارییەکی باش دەکرێن بۆ ئەوەی بتوانن بە ناردنە دەرەوە پارەیەکی قورس بهێنن بۆ ناو وڵاتەکانی خۆیانەوە . ئەوەی کە پێوستە ، ئێمە تەرکیز بخەینە سەر عێراق و بتوانین پەیوەندییەکی باش و ڕێگایەکی سەلامەت بۆ ناردنی بەرهەمی جوتیارەکانی خۆمان دابین بکەین و بتوانین ڕکابەری بەرهەمی ئەردەنی و ئێرانی و تورکی بکەین لە کوردستانەوە بۆیان بنێرین تا لەو ڕێگایەوە بەرهەم و داهاتی جوتیار باش بکەین تا جوتیارەکان بیر لە بەردەوامی دان بە کشتوکاڵ کردن بکەنەوە و لە ڕێگای زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوەی کشتوکاڵی  بتوانرێت کشتوکاڵی کوردستان تێکەڵ بە زانست و تەکنەلۆژیا و بەرهەمی نوێ بکرێت و ببینە وڵاتێکی کشتوکاڵی پشت بە خۆمان ببەستین تا لەو ڕێگایەوە داهاتی ناوخۆ بەرز بکەینەوە و پشت بە نەوت نەبستین کە بەردەوام چەکی دەستی زلهێزەکانە ، بە پێی بەرژەوەندی خۆیان گۆڕانکاری تێدا دەکەن.


ئامادەکردنی:
ئاوارە قارەمان
خوێندکار لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: