cheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیرلەقتوونانی پەنیر
بەرهەم هێنانی پەنیر لە دێرزەمانەوە باوە و لەپیشچوونی کۆمەڵگای جیهانی بەرهەم هێنانی پەنیر ڕوی لە زیادبوون کردووە و بە
تام و ڕەنگی جیاواز و قەبارە و شكڵی جیاواز.


دابەشکردنی پەنیر لەسەر بنەمای ڕێژەی شێ (ئاو)تێیدا:- ١- پەنیری وشک (جاف):- ڕێژەی ئاو تێیدا لە نێوان ٢٠-٢٤%  نم/ پەنیری چیدەرCheddar و ئیدام Edamو گوادا Gouda
٢- پەنیری نیمچە ڕەق یان نیمچە وشک(شبە جاف):- ڕێژەی ئاو تێیدا لە نێوان ٤٥-٥٥% نم/ پەنیری مۆنستەر
Munster وستیلتۆن Stilton
٣- پەنیری شێدار(تەڕ) (طریە) :- ڕێژەی ئاو تێیدا زیاترە لە ٥٥% نم/ پرای Prie  و پەنیری کۆتاج Cottage
ئەم جۆرەپەنیرانەی سەرەوە هەموویان سروشتین بەڵام ئەگەر یەکێکیان دوای دروست کردن یان تێکەڵکردنی لەگەڵ یەکتری و بخرێتە سەر ئاگر ئەوا ئەبێت بە پەنیری لێنراو (جبن مطبوخ) Processed Cheese
١- لەقتوونانی پەنیری تازە (جبن طری) Fresh Chesse
نم/ پەنیری کوارک Quark..هتد
تایبەتمەندییە گشتیەکانی قتووی پەنیری تازە:- یان ئەو قتووەی بەکاری دەهێنین دەبێت چۆن بێت
١- دەبێت پەنیرەکە بپارێزێت لە ڕۆشنای و ئۆکسجین و لەدەستدانی ئاو بۆنی نا خۆش (ڕۆشنای و ئۆکسجین دەبێتە هۆی ئۆکساندنی چەوری پەنیرەکە و لەدەست دانی ئاو تێیدا و وا دەکات پەنیرەکە وشک بێتەوە و کێشی سوک ببێت).
٢- پارێزگاری لە پەنیرەکە بکات لە پیس بوونی ئەندامی و نائەندامی نم/ پیس بوون بە بەکتریای نەخۆشخەر.
٣- پێویستە قتووەکە شیوەیەکی جێگیری هەبێت و دیاری کراو بێت، بتوانرێت بە کرداری لەقتوونانی ئامێر بکرێت نەک بە دەست.
٤- پێویستە قتووەکە پارێزەرێکی باش بێت بۆ تێکچوونی میکانیکی واتە لە کاتی بارکردن و هەڵ گرتن..هتد
٥- پێویستە بە باشی دابخرێت و بە ئاسانی بکرێتەوە.


ئەوماددانەی بەکاردێت بۆ لە قتوونانی پەنیری تازە:-
١- وەرەقە:-
بەکارهێنانی وەرەقەی پارشمێنت GP یان وەرەقەیەک نەبێتە هۆی مژینی چەوری GPP کەبەکاردێت لە لە قتوونانی پەنیری تازەدا
GP = Genuine Parchment
GPP
= Grease Proof Paper
٢- پلاستیک:-
‌‌أ- سیلۆفان (
DMS,MS) :- ئەم جۆرە دژە ئاوە و توانای لەحیمی هەیە و ئەم سیلۆفانە ڕوپۆش دەکرێت بە PVDC تەنها ١ ڕووکاری لە پێچانەوەی پەنیری تازە بە شێوەی لوولەکی .
ب- بەکارهێنانی (
MDPE,LDPE):- لە دروست کردنی زەرف(کیس) ی پلاستیکدا بەکاردێت و بۆ پێچانەوەی پەنیری لێنراو بەکاردێت (جبن مطبوخ).
ت- بەکارهێنانی شریتی پرۆپلین(پۆلی پرۆپلین)
PP:- بەکاردێت بۆ دروستکردنی قتوو بە پلەی گەرمی.
ث- بەکارهێنانی
PVC:- بە شێوەیەکی گشتی ئەم جۆرە بە پلەی گەرمی شێوەی خۆیان وەر دەگرن و بۆ ئەو بەرهەمانی کە چەوریان زۆرە بەکاردێت.
ج- بەکارهێنانی پۆلی سترین
PS:- مادەیەکە وەک پێوانە بۆ دروستکردنی قتوو بەکاردێت وە بۆ باشکردنی تایبەتمەندی کیمیایی و میکانیکی لەگەڵ بیوکایدین یەکدەگرێت.
٣- ئەلەمنیۆم:-
بەکاردێت ئەلەمنیۆم بە تەنها بۆ پێچانەوە کە ئەستووریەکەی  ٦.٣- ٢٠ مایکرۆمتر بە شێوەی شریتی ڕەق ئەستوریەکەی ٢١ -٣٥٠ مایکرۆمترە، دروستکردنی ئەم قتووانە بە ٢ شێوە یەبێت ڕوپۆشی ئەلەمنیۆمە یان ئەلەمنیۆمەکە ناوپۆشکراوە بە پۆلی اثيلين يان پۆلی پرۆلین کە وەک پارێزەرێک کار دەکات دژی داخوران.
٤- سەری قتووەکان (قەباغ):-
دوو جۆر سەری قتوو هەیە:-
١- ئەم جۆرە لەحیم ئەکرێت بە قتووەکەوە 
Seal-on- lids:- کە لە سیلۆفان یان PVC یان بە PETP یان PETP  لەگەڵ ئەلەمنیۆمدا یەکی گرتووە.
٢- ئەم جۆرە قوفڵ ئەکرێت بە ‌هێزخستنەسەری
 Press-on-caps:- لە PVC دروست بەکرێت.
٥- قەبارەی قتووەکە  Pack Volume:-
‌آ- قتووی بچوک (بەشی):- قەبارەی لە نێوان ١٠٠ – ١٢٥- ٢٠٠ تا ١٠٠٠ وە بەزۆری  قەبارەی ٢٥٠- ٥٠٠ مل یان گم بەربڵاوە.
ب- قتووی قەبارە گەورە:- قەبارەی لە نێوان ١کگم ، ٢کگم ، تا ٢٥کگم.
ج- قتووی دەرەوە(کارتۆن):- ئەم جۆرە لە سندق و کارتۆن و (پاکەتی گەورە) پێکدێت
.

٢- لەقتوونانی پەنیری پێگەشتووی تازە(شێدار)
پەنیری پێگەشتووی تازە ئەم جۆرە پەنیرە لە ئاستێکی گەورەی بازاردا دەفرۆشرێت و ناودەبرێت بە پەنیری سەوز Green Cheese. نرخەکەشی گرانە ئەم جۆرە پەنیرە و تامێکی تایبەت و خۆشی هەیە چونکە بۆماوەی چەند مانگێک یان چەند ساڵێک دایدەنێن تا بە یارمەتی بەکتریا و کەڕوو و خومرە پێکهاتەکانی شیدەبێتەوە یان هەر وەسیلەیەکی تر میکرۆبی بێت یان ئەنزیمی یان سروشتی  گرنگ ئەوەیە شیکردنەوە لە پرۆتین و کاربۆهیدرات و چەوری دا بکرێت.

cheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیرتایبەتمەندییە گشتیەکانی قتووی پەنیری پێگەشتووی تازە:- یان ئەو قتووەی بەکاری دەهێنین دەبێت چۆن بێت
١- پێویستە ئەوقتووەی کە بەکاری دێنین لەگەڵ ئەم جۆرە پەنیرەیا بگونجێت
٢- پێویستە ماددەی پێچانەوە ڕێگە بە هەواگۆڕگێ بدات
٣- پێویستە ماددەی پێچانەوە ڕێگە بە مژینی شێ بدات تا حەدێکی دیاری کراو
٤- پێویستە پلەی گەرمی ئاڵوگۆڕ بکات بەشێوەیەکی باش
٥- پێویستە ئەو ماددە گونجاو بێت بۆ ئامێری پێچانەوەکە
٦- پێویستە جێگیر بێت کاتی پەستان خستنە سەری


ئەوگۆڕانکاریانەی کە لەکاتی پێگەشتنی ئەم جۆرە پەنیرەدا ڕوودەدات
cheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیر



٣- لەقتوونانی یان پێچانەوەی پەنیری ووشک (ڕەق):-
ئەم جۆرە بە ٢ شێوە دەبێت
‌آ- پێچانەوەی بۆ هەڵگرتن و پێگەشتن:-
پێویستە ڕاستەوخۆ دوای کرداری بەهەواکردن بکرێت بۆ ئەوەی پەنیرەکە لە شەق بوون و وشک بوونەوە بپارێزین وەهەروەها پەنیرەکە لە پیس بوون بە مێروو و هەندێک بەکتریای زیان بەخش. پێچانەوەی پەنیر بە قوماش یان قوماشی کالکۆ Calico دوای ئەوە دەیپێچینەوە بە قوماشی لۆکە Muslin شێوەی ئەم جۆرە پەنیرە  لە شێوەی شریتی گەورە یان شێوەی لاکێشەییە.

cheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیر
ب- پێچانەوە پەنر بۆ خواردن ی ڕاستەوخۆ:-
پێویستە بە شێوەیەک بێت پارچە پارچەی بچوک  یان بەشێوەیەک پارچەی بکەین کە گونجاو بێت بۆ فرۆشتن و بازارکردن
دەبێت بەم شێوەیە پێچانەوەی بۆ بکەین:-
١- ڕێگرێژی باش بێت ئۆکسجین و کەڕوو ە پارێزەر بێت دژی خارپ بوونی چەوری پەنیرەکە
٢- بەئاسانی دابخرێت(بپێچرێتەوە)
٣- نابێت ببێتە هۆی لەدەست دانی شێ
٤- پارێزەرێکی باش بێت لە شەق بوون و توانای نوسین و وێنەکردن لەسەری هەبێت.


cheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیر
تایبەتمەندی گشتی ئەو قتووە یان ئەو پێچەرەوە بۆ پەنیری ڕەق (وشک) بەکاردێت:-
١- نابێت ببێتەهۆی گۆڕینی تام و بۆنی پەنیرەکە.
٢-  بەئاسانی بەکاربێت و بەهێز بێت.
٣-پێویستە تێچووی زۆر نەبێت (هەرزان بێت).
٤- توانای کشانی هەبێت.
٥- توانای نوسین و تەبع هردنی لەسەر هەبێت.
٦-گونجاو بێت بۆ ئامێری پێچانەوەکە.
٧- بەرگەگر بێت بۆ چەوری و ترشی لاکتیک.
٨- پارێزگاری لە تیشک بکات و ڕۆشنای بە تایبەت تیشکی
U.V.
٩- گونجاو بێت بۆ باروودۆخی گەرمی و ساردی.

 ٤- لەقتوونانی پەنیری لێنراو (دووبارە دروستکراو) Processed Cheese:-
ئەم جۆرە پەنیرە لەچاو پەنیرەکانی ترەوە کەمتر لەڕووی تەندرووستەیەوە گرنگی پێدەدرێت وە نرخەکەشی کەمە، لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە پەنیرە لە دوبارە بەکارهێنانەوەی پەنیرەکانی پێشووتر دروست دەکرێت ، وە ماددەی پارێزەری تێدەکرێت ومیکرۆبی کەمی تێدایە. ئەوپەنیرانەی کە پیس بوون بە هۆکاری جیاواز ئەمانە کۆدەکەنەوە و لە دروست کردنی پەنیری لێنراودا بەکاری دێنن وە بە ئاسانی کرداری لە قتوونانی بۆ دەکرێت وپێویست ناکات پێچەرەوەیەکی تایبەتی بۆ بەکار بهێنین.



cheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیرشێوازی لە قتوونانی ئەم جۆرە پەنیرە
١- لە قتوونانی پارچە پەنیرەکان بە سیلۆفان کە ناوپۆشکراوە بە PVDC
٢- لەقتوونان و پێچانەوەی پارچە تەنکەکانی پەنیر بە پلەی گەرمی بەرز لە پێچەری
PET کە ڕوپۆش کراوە بە PVDC-Wax

٣- لەقتوونانی ڕاستەوخۆ لە قتووی پان واتە قوڵ نەبێت لە کاتێکدا دەبێت کە شلبێت و پلەی گەرمی نزم بێت دواتر بە نایلۆنێکی تەنک دەی پێچینەوە.



cheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیر




















هەندێک ئامێری پێچانەوەی پەنیر:-
cheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیرcheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیرcheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیر


cheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیر




ئامادەکردنی:-
فەرهەنگ حمید
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە



بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: