بەستەرەی شیر بریتیە لە بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی شیر بۆ پلەیەکی دیاری کراو وە کاتێکی دیاری کراو ، پلە گەرمییەکەی کەمترە لە پلەی گەرمی تەعقیم. پلەی گەرمی بەرز دەبێتە گۆی لەناوبردنی گشتی هەموو میکرۆبەکان. بەڵام بەکارهێنانی پلەی گەرمی بەرز چەنێک سودی هەیە لەبەرامبەر سوودەکەیدا زیانی هەیە، دەبێتە هۆی لەدەست دانی بەهای خۆراکی شیرەکە و وە کاریگەری لەسەر تام و بۆنی شیرەکەش هەیە و شیبوونەوەی کازین و نیشتنی کالسیۆم وە لەدەست دانی ڤیتامینەکان و وەستاندنی چالاکی ئەنزیمەکان. ئەم هۆکارانە کە باسمان کرد بەکارهێنانی پلەی گەرمی بەرز یان گۆڕانکاری لەکاتی گەرمکردندا (جێگیرنەبوون) یان تەعقیم کردنی خراپ لەم کاتانەدا ڕوو دەدات.
بنەمای گەرم کرد و مامەڵەکردن بە گەرمییەوە پەیوەستە بە دیاری کردنی پلەی گەرمی و کات. هەروەها بەستەرە دەبێتە هۆی کوشتنی هەندێک ووردەزیندەوەر (نەخۆشخەرەکان) هەروەها هەندێک بەکتریا هەیە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت.
جۆرەکانی بەستەرە:-
١- بەستەرەی خاو :- کات(٣٠ دەقە) پلەی گەرمی ( ٦٣° پلەی سەدی)
٢- بەستەرەی بە پلەی گەرمی بەرز و کاتی کەم (High temperature short time Pasteurization (HTST):-
کات(١٥چرکە) پلەی گەرمی ( ٧٢° پلەی سەدی)
٣- بەستەرەی بە پلەی گەرمی زیاتر و کاتیش کەمتر Higher-Heat Shorter Time (HHST)):-
کات(١ چرکە) پلەی گەرمی ( ٨٩° پلەی سەدی)
٤- بەستەرەی بە پلەی گەرمی زیاتر و کاتیش کەمتر Higher-Heat Shorter Time (HHST)):-
کات(٥.٠ چرکە) پلەی گەرمی ( ٩٠° پلەی سەدی)
٥- بەستەرەی بە پلەی گەرمی زیاتر و کاتیش کەمتر Higher-Heat Shorter Time (HHST)):-
کات( ١.٠ چرکە) پلەی گەرمی ( ٩٤° پلەی سەدی)
٦- بەستەرەی بە پلەی گەرمی بەرز Ultra Pasteurization (UP))):-
کات( ٢ چرکە) پلەی گەرمی ( ١٣٨° پلەی سەدی)
بەڵام ئەگەر شیرەکە(بەرهەمەکانی) چەوریەکەی زیاتر بوو لە ١٠% ، یان شەکرمان بۆ زیاد کرد دەبێت ئەم بەستەرانە بەکار بهێنین
١- بەستەرەی خاو:-
کات(٣٠ دەقە) پلەی گەرمی ( ٦٩° پلەی سەدی)
٢- بەستەرەی بە پلەی گەرمی بەرز و کاتی کەم (High temperature short time Pasteurization (HTST):-
کات(٢٥چرکە) پلەی گەرمی ( ٨٠° پلەی سەدی)
٣- بەستەرەی بە پلەی گەرمی بەرز و کاتی کەم (High temperature short time Pasteurization (HTST):-
کات(١٥چرکە) پلەی گەرمی ( ٨٣° پلەی سەدی)
سوودەکانی بەستەرە:-
١- لەناوبردنی هەموو ئەو بەکتریانەی کە نەخۆشخەرن.
٢- لەناوبردنی هەموو ئەو بەکتریانەی کە دەبەهۆی دروست بوونی غاز و دوست بوونی کون لە پەنیردا.
٣- یارمەتی لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی شیر دەدات.
٤- دەتوانین بەکاری بهێنین بۆ دروست کردنی پەنیر و دوور لە تێک چوون.
٥- نابێتە هۆی لەدەست دانی هیچ تایبەت مەندیەکی کیمیای و فیزیای . یان بە ڕێژەیەکی زۆر کەم کاریگەری هەیە.
کاریگەری بەستەرە لەسەر پێکهاتەی شیر:-
١- بەستەرە کاریگەری لەسەر لاکتۆز و چەوری شیر نیە.
٢- نابێتە هۆی تۆپەل بوونی پرۆتین مەگەر بە ڕێژەیەکی کەم (%٥).
٣- کاریگەری لەسەر ڤیتامینی A و D و B2 نیە و دەبێتە هۆی لەدەست دانی بەشێک لە ڤیتامین B1 و لە ٢٠% ی ڤیتامین C لەدەستمان دەڕوات.
٤- کەم بوونەوەی فۆسفاتی توواوە.
٥- لەدەست دانی یۆد (بەهەڵم بوونی).
٦- بەئاسانیش دەبێتە هۆی دروست بوونی پەنیر (چالاکی ئەنزیمی ڕەنین – کیمۆسین(هەوێنی پەنیر)) ڕێکدەخات و پلەی گەرمی گونجاویان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ گەشە.
ئامادەکردنی:-
فەرهەنگ حمید
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە
بۆچوون: