تایبەتمەندییە سروشتیەکانی شیر
الخواص الطبيعية للحليب
١- ڕەنگی شیر:- ڕەنگی شیر سپی یان سپی مەیلەوزەرد یان سپییەکی مەیلەوشینی کاڵ یان ڕەنگی ئاڵتوونیە بەپێی جۆری شیرەکە
دەگۆڕیت، زۆرجار ئەم ڕەنگە بەندە بە ڕێژەی چەوری و هەموو ماددە ڕەقەکان جگە لە چەوری.

٢- تام و بۆنی شیر:- تام و بۆنی شیر تامێک و چیژێکی تایبەت و شیرینی هەیە و هەندێک جاریش مەیلەوترشە.ئەو پیکهاتانەی بەرپرسە لەم حاڵەتە، لاکتۆز – خوێ هەروەها چەوری و پرۆتینیش کاریگەری لەسەر تام و بۆن هەیە.

٣- پلەی بەستنی شیر:- شیری سروشتی (گبیعی) لە ( - ٠.٥٢٨)  - ( - ٠.٥٦١)  دا دەیبەستێت بە نزیکەی دەتوانین بڵێین لە ( - ٠.٥٤١) دا دەیبەستێت .ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ بوونی ئەو ماددەتواوانە کەلە شیردا هەیە وا دەکات پلەی بەستن دابەزێنێت کەمتر لە پلەی (٠) ، هەروەها ترشێتی و زیادکردنی ماددەی پارێزەر دەبێتە هۆی دابەزاندنی پلەی بەستن.ئەم تایبەت مەندییە دەتوانین سوودی لێ وەربگرین بۆ دیاری کردنی خاوێنی شیر و دیاریکردنی فێڵی شیر، ئەمەش بەبەکارهێنانی پێوانەی پلەی بەستنی شیر بە ئامێری کرای سکۆپ Cryoscopy. کاتێک ئاو زیاد دەکرێت بۆ زیادکردنی قەبارەی شیرەکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی بەستن نزیک لە سفر دەتوانین بەم یاسایە ڕێژەی ئاوی زیادکراو بۆ شیر دیاری بکەین:-




بۆ نموونە/ ئەگەر شیرێکمان هەبێت لە پلەی گەرمی – ٠.٣٥ بیبەستێت ئایا ڕێژەی ئەو ئاوەی بۆی زیادکراوە چەندە؟؟
ئەنجامەکەی دەکاتە ٣٥% بەنزیکەی کە ئاوی بۆ زیادکراوە و فێڵ لە کڕیار کراوە بە زیادکردنی ئاو بۆ ئەوەی قەبارەی شیرەکە زیاتر بێت و قازانجی دەست بکەوێت. ئەم یاسایە بۆ شیری مانگا بوو.

(بۆ شیری مەڕ)

(بۆ شیری گامێش)

(بۆ شیری بزن)

























٤- پلەی کوڵان:- پلەی کوڵانی شیر نزیکە لە پلەی کوڵانی ئاو دەگاتە ١٠٠.١٧ پلەی سەدی.

٥- کێشی جۆری:- بریتیە لە چڕی شیر لەسەر چڕی ئاو ناودەبرێت بە کێشی جۆری کێشی جۆری شیر لە پلەی گەرمی ١٥.٥ پلەی سەدی دەگاتە ١.٠٣٠- ١.٠٣٥ دەتوانین بە نزیکەی بڵێین ١.٠٣٢.


٦- ئاوی پەیوەست-بەستراو(الماء المرتبگ):-  ڕێژەی ئەم ئاوە لە شیردا دەگاتە ٢- ٣.٥% ،ئەگەر ئەم ڕێژەیە بکەین بە ١٠٠ بەشەوە – ٥٠ بەشی ئەم ئاوە بەستراوە بە کازین(پرۆتینی شیر) – ٣٠ بەشی بەستراوە بە ئەلبۆمینەوە – ١٥ بەشی بەستراوە بە دەنکۆڵەچەورییەکانەوە. وە ٥ بەشی تری بەستراوە بە پێکهاتەکانی تری شیرەوە.

٧- ترشێتی و pH ی شیر:- ترشێتی سروشتی شیر ( ٠.١٣ – ٠.١٧%) هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم پێکهاتانەی کە لە شیردا هەیە وەک کازین – فۆسفات – ئەلبۆمین – دوانەئۆکسیدی کاربۆن CO2 – سترات ، هەروەها pH  ی شیر لە نێوان (٦.٤ – ٦.٨)

٨- لینجی شیر:- لینجی شەرش ١.٢ ، لینجی شیر بێ چەوری ١.٥ ، لینجی شیری تەواو ٢ سێنتی پۆیز(یەکەیەکە بۆ پێوانەی لینجی یەت بە جیهازی ڤیسکۆمیتەر).

٩- پەستانی ئۆزمۆزی:- پەستانی ئۆزمۆزی شیر نزیکە لە پەستانی ئۆزمۆزی خوێن. ئەمەش پشت دەبەستێت بە خوێ و شەکری ناو شیر پەستانی ئۆزمۆزی شیر جێگرە و پەیوەندی نیە بە بڕی شیرەوە و. پەیوەندی خوێ و شەکر پەیوەندیەکی پێچەوانەیە لە شیردا.
لە شیردا بڕێکی کەم ماددە هەیە ئەمانەن:-
١- ئەنزیمەکان:-
Phosphatase:-  ئەم ئەنزیمە وەک پێوەرێک بەکاردێت بۆ ئەوەی بزانین چ کردارێکی گەرمی بەسەر شیردا هاتووە پێشتر(بەستەرە – تعقیم – کوڵان)
Reductase:- ئەم ئەنزیمەش وەک پێوەرێک بۆ زانینی پلەی خاوێنی بەکاردێت
Lactase:- ئەم ئەنزیمە کارگەری لەسەر شەکری شیر هەیە (لاکتۆز) دەبێتە هۆی تێکشکاندنی لاکتۆز و دەیگۆڕێت بۆ ترش و بەندی گلایکۆسید تێکدەشکێنێت و گلوکۆز و گالاکتۆز پێکدێنێت.

٢- بۆیە(ڕەنگەکان):-
لە شیردا بە ٢ شیوە هەن
١- ئەو ڕەنگانەی کە تواونەتەوە لە چەوریدا :- وەک کارۆتین و زانپۆفیل ڕەنگێکی زەرد یان زەردی مەیلەو سور دەبەخشن بە شیر.
٢- ئەوڕەنگانەی کە لە ئاودا تواونەتەوە:- وەک ڕایبۆفلاڤین لە شەرش دا هەیە ڕەنگەکەی سەوزە کە دەیبەخشێت بە شەرش.

ئامادەکردنی:-
-فەرهەنگ حمید
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە


بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: