له‌وانه‌یه به‌لاتانه‌وه سه‌یر بێت که بیبه‌ری تیژ سودێکی به‌هێزی هه‌یه له گه‌شه‌کردنی شانه‌ی مووی قژه‌کان و ده‌بێـته هۆی به‌هێزکردنی سوڕی خوێن ڕۆیشتن بۆ تاڵه قژه‌کان هه‌روه‌ها بیبه‌ری تیژ هۆکارێکیشه بۆ درێژبوونی قژ و که‌مبونه‌وه‌ی بۆشایی و که‌می قژ بۆیه چۆنێتی به‌کارهێنانی بیبه‌ری تیژ ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بێت:
5 بۆ 6 بیبه‌ری تیژ ئاماده بکه و جوان بیشۆره‌وه.
• به‌شێوه‌ی پارچه پارچه جوان ووردی بکه
• ببخهره سه‌ر ئاگر له‌گه‌ڵ کوپ و نێوێک بۆ 2 کوپ ئاو لێی گه‌ڕی تا به‌ته‌واوه‌تی ده‌کوڵێت.
• دوای ته‌واو کوڵان لێی گه‌ڕی تاوه‌کو بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات سارد ده‌بێته‌وه.
• جوان ئه‌و ئاوه بپاڵێوه
• ئه‌وه‌ی که ماوه واتا ئاوی بیبه‌ره‌که بیخه‌ره ده‌فرێکه‌وه و له سه‌لاجه‌دا هه‌ڵیگره
له‌پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م کردارانه‌ت ئه‌نجام دا به پارچه نایلۆنێک پێستی ده‌موچاوت و پشته ملت بپارێزه و دواتر به په‌نجه لهقژتی بده و به‌سه‌ری په‌نجه‌کانت سه‌رتی پێ بشێله واتا مه‌ساج به‌و ئاوی بیبه‌ره بکه و بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک واز له‌قژت بهێنه دواتر به شامپۆ بیشۆ و به خاولییه‌کی ووشک ووشکی بکه‌ره‌وه ئه‌م کرداره هه‌فتانه یه‌ک جار بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌رده‌وامی پێ بده ئه‌وسا به‌چاوی خۆت گۆرانکارییه‌کان ببینه.
ئامادەکردنی :-
فەرهەنگ حمید
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە
بۆچوون: