Milk and Milk Products  تعبئة و التغليف منتجات الألبان، شیر

Milk and Milk Products
 تعبئة و التغليف منتجات الألبان
هەر لە کۆنەوە لە قتوونان یان کرداری هەڵگرتن هەبووە و بە ڕێگای جیاواز جیاواز، مرۆڤ لەکۆندا پێستی حەیوانی بەکار هێناوە بۆ هەڵگرتنی خۆراک یان شاخی ئاژەڵ یاخود ئێسکەکانی، یان هەستاون بە هەڵکۆڵینی دارەکان و ئەو خۆراکانەی ویستویانە کردویانەتە ناویەوە. یان چاڵی گەورەیان کردووە و بەفریان تێکردووە و دواتر ماددە خۆراکیەکەیان تێکردووە و دایان پۆشیوە. وردە وردە کرداری لە قتوونان بەرەو پێش چووە و گۆزەیان بەکارهێناوە
بەرەو پێش چوونی  لەقتوونانی خۆراک بە ٢ قۆناغدا دەروات:-

قۆناغی یەکەم:- هەتا ساڵی ١٢٠٠ دوای میلاد
قۆناغی دووەم:-  دوای ساڵەکانی ١٢٠٠ دوای میلاد هەتا ئێستا

ئەو ماددانەی بەکارهاتووە لە قۆناغی یەکەمدا:-
١- پێستی ئاژەڵ وەک جانتا بۆ هەلگرتنی خۆراکەکان بەکارهاتووە
٢- قوماش بۆ دروستکردنی جانتا بەکارهاتووە وبۆ پێچانەوەی خۆراک بەکار هاتووە
٣- تەختە بەکارهاتووە بۆ دروستکردنی بەرمیلی داری و صندوق زیاتر بۆ هەڵگرتنی بیرە و خۆراکە شلەکان بەکارهاتووە
٤- گژوگیا و تەختە و پەلی دارخورما بەکارهاتووە بۆ دروست کردنی سەبەتە و قەفەز
٥- بەرد بەکارهاتووە بۆ درووستکردنی قاپی بچووک
٦- قوڕ بەکارهاتووە بۆ دروستکردنی کوپ و پەرداخ و شێوەکانی
٧-شوشە بەکارهاتووە لە دروستکردنی قتتوی سەرنراو و کوپ و پەرداخ
وردە وردە لەگەڵ بەرەو پێش چوونی مرۆڤایەتیدا و گەشەکردن لە هەموو بوارەکانی ژیانا هەماهەنگ لەگەڵ پێشکەوتنەکانی تر لە قتوونانیش پێشکەوتنێکی باش و گەورەی بەخۆیەوە بینیوە هەتا ئێستاش داهێنان دەکرێت لەو بوارەدا  
لەقتوونانی شیر و بەرهەمەکانی گرنگیەکی زۆری هەیە چ لەڕووی بەبازار کردنەوە یان چ لە ڕووی ڕیکلامەوە بێت یان چ لە ڕووی درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی بێت یان پاراستنی لەکاتی دەستاو دەست کردن. و گواستنەوە و بارکردن. هەروەها یارمەتی کرێکار ئەیات کە بە ئاسانی بیانگوازێتەوە بۆ شوێنێکی تر. هەروەها شیری شل دەبێت بپارێزرێت چونکە یەکێکە لە خۆراکانەی بە ئاسانی ووردەزیندەوەر لێی ئەیات و لەکاتی خواردنیدا مرۆڤ توشی نەخۆشی ئەکات پێویشتە لەکاتی لە قتوونانی شیری شل کرداری گەرمکردن گرنگە و دەبێت بۆ شیرەکەیبکەین وەک (بەستەرە و تعقیم).
بەستەرە یەکێکە لە کردارەکانی گەرمکردن کە بۆ هەموو خۆراکێک دەکرێت و بەتایبەت بۆ شیر و بەرهەمەکانی دەکرێت مەبەست لێی لەناوبردنی هەموو زیندەوەرە زیانبەخشەکانە و ڕێگری کردن لە تێکچوونی و یارمەتی گواستنەوەی دەدات بۆ ماوەیەکی درێژ و شوێنێکی دوور، چونکە ئەوبەرهەمەی کە هەمانە ماوەیەکی ئەوێت هەتا دەگاتە دەست بەکارهێنەر و دواتر دەچێتە ناو سۆپەرمارکێت و مینیمارکێت و دوکانی بچوک و مطعم و شوێنی سیاحی پێویستە خستنەڕووبکرێت(عرض) بکرێت.
 (ultra-high Temperature) UHT
 بەکارهێنانی پلەی گەرمی بەرزە ئەمەش بۆ شیر و بەرهەمەکانی بەکاردێت لەناوبردنی ووردەزیندەوەرە بە شێوەیەکی گشتی و ئەم جۆرە بە زۆری  بۆ شوشە بەکاردێت واتە شیر هەڵگیرابێت لەناو شوشەدا. ئەمانە هەمووی پێکەوە کاردەکەنە سەر نرخی بەرهەمی کۆتای لە بازاردا ئایا هەرزان  بێت یان گران دەکەوێتەوە سەر ئەو کردارە گەرمیەی بۆی دەکەین یان ئەو قتووەی بۆی بەکار دەهێنین.
لەکرداری لەقتووناندا پێویستە جۆری بەرهەمەکە دیاری بکرێت(شل – ڕەق – نیمچە ڕەق) پێویستە جۆری پێکهاتەکەی دیاری بکرێت (چەوری زۆرە – بێ چەوریە)  یاخود مەبەست لە لەقتونانی ئایا بۆ هەڵگرتنە یان بۆ گواستنەوەتە یان بۆ خواردنی ڕاستەوخۆتە.
هەروەها لە قتوونان بە چەن ڕێگایەک دەکرێت یان بە دەست یان بە ئامێر یان بە دەست و ئامێر یان بۆ کۆمپیوتەر دەکرێت و چەند جۆرلەقتوونانمان هەیە لە قتوونانی یەکەم  Primary Packagingئەمە ڕاستەو خۆ بە بەکارهێنان بەکاردێت ئان لە قتوونانی دووەم مان هەیە  Secondary Packaging یان Tertiary packaging لە قتوونانی سێیەم ئەمانە بۆ کرداری گواستنەوە بەکار دێن.
گرنگی لەقتوونان بۆ بەکارهێنەر زۆرە لەوانە بەکارهێنانەوەی ئەو قتووەی کە خۆراکەکە تێدایە دوای بەتاڵ بوونی،یان ئاسان کردنی هەڵگرتن و گواستنەوەی،یان بەکارهێنانی ١ جار و دواتر فڕێی بدات ، یان بینینی بەشی ناوەوەی قتووەکە ئەمەش لە قتوونانی شوشە دا دەبێت، ئاسان کردنەوەی قتووەکەش گرنگە و بەرهەم هێنەر زۆر گرنگی پێدەدات.

گرنگترین ئەو ماددانەی بەکاری دەهێنین لە لەقتوونانی شیر و بەرهەماکانی:
یەکەم:- شوشە(الزجاج)
دووەم:- کانزا (المعادن)
سێیەم:- وەرەقە (الورق)
چوارەم:- پلاستیک

یەکەم:- شوشە
ئەو ماددەسەرەکیانەی کە لە دروستکردنی شوشەدا بەکاردێت ئەمانەن:-
ترشی ئۆکساید:- ڕێژەکەی ٤٤- ٥٥% (B2O3  ( SiO2 – P2O5 –
تفتی ئۆکساید:- ڕێژەکەی ٢٣% (( Na2O – K2O 
ئۆکسایدی جێگیرکەر:- ڕێژەکەی ٣- ٣٠% (MgO,CaO,BaO)

ئەوماددەناسەرەکیانەی کە لە دروستکردنی شوشەدا بەکاردێت ئەمانەن:-
ئەم جۆرە ماددانە بەکاردێن بۆ باشکردنی تایبەتمەندی شوشەکە و هەروەها بۆ ڕەنگ کردن و ڕوونکردنی شەشەکە بەکاردێن
(PbO , TiO2 , ZrO2 , AL2O3)

چەندەها جۆر ڕەنگی شوشەمان هەیە و هەریەکەیان بۆ مەبەستێک بەکاردێن ڕەنگی شوشەکان دەگەڕیتەوە بۆ زیادکردنی هەندێک ماددە وەک
کلۆریدی سۆدیۆم – ئۆکسیدی تیتانیۆم – ئاوێتەی فلۆر – ئاوێتەی ئەلەمنیۆم – ئاوێتەی کڕۆم (ڕەنگی سەوزە).
ئاوێتەی مەنگەنیز و نیکڵ (ڕەنگی بنەوشەی)
ئاوێتەی کۆباڵت (ڕەنگی شین)

ئاوێتەی ئاسن (ڕەنگی سور یان زەرد یان قاوەی) دەدات بە شوشەکە بەپێی ڕێژەی ئاوێتەکەیە هەتا زیاتر بێت ڕەنگی زیاتر دەبێت.
Milk and Milk Products  تعبئة و التغليف منتجات الألبان، شیر

بەکارهێنانەکانی شوشە بۆ لە وقتوونانی خۆراک
شوشە یەکێکە لەو جۆرە قتووانەی کە لە سەرئاستی جیهاندا بەکاردێت و باشترین جۆرە بۆ لە قوتوونانی بەرهەمی شیر و زەیت و خواردنەوە گازیەکان یاخود کحولییەکان...هتد. لە ڕووی شێوە و قەبارەوە باشترین جۆرە و هەروەکا یەکێک لە باشیەکانی کە بۆ پیشەسازی خۆراک و بەرهەمە شیریەکان گرنگە کارلێک ناکات لەگەڵ پێکهاتەی بەرهەمە خۆراکیەکان.
هەروەها شوشە ڕێگرێکی زۆرباشە دژی بۆن و تامی خراپ بوو وە میکرۆب. سوودی ڕەنگکردنی شووشە بۆ هەندێک خۆراک بەکاردێت کە بە تیشکی خۆر یان ڕۆشنای تێک دەچێت.بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت. خراپیەکانی ئەوەیە کێشی قورسە – بە ئاسانی دەشکێت..هتد.
١- بەکارهێنانی شوشە بۆ لەقتوونانی خۆراک و بەرهەمە شیریەکان (منتجات الالبان)
هەتا ساڵی ١٩٥٠ بەزۆری شیر و بەرهەمەکانی لە قتووی شووشە دا بوون ناونراون بە (شوشەی شیر یان شوشەی ماست....هتد) دابەشکراون بەسەر دوکان و سوپەرمارکێتەکان و ماڵەکان بە قەبارەی (کوارت) پێوانەیان دەکرد.بەڵام بەشێوەی گشتی خواست لەسەر شوشە بۆ ماڵان کەم بووە. لەساڵی ١٩٦٠ لە ٣٠% بەکارهێنانی شوشە بۆ بەرهەمەکانی شیر کەمی کردووە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا وردە وردە داهێنان لە دروست کردنی قتوو و گۆڕینی شکڵ و دەستکاری کردنی کێشی قتوو بۆ سوکتر وای کردوە بەکارهێنانی شووشە بەڕێژەی ٤٠-٦٠% کەم بکات، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ قورسی کێشی و بەئاسان شکانی.
شکڵ و شێوازی قتووی شیر و بەرهەمەکانی گۆڕاوە(بازنەی – چوارگۆشە – لاکێشە – لولەکی...هتد). قەبارەی بە (کوارت – گاڵۆن (٧٨.٣ لیتر) – لیتر ). ڕەنگەکەشی  جیاوازە (ڕەنگی قاوەی – زەرد) ئەم ٢ ڕەنگە گرنگی پێدەدرێت بەتایبەتی لە ئەمریکا چونکە ناهێڵێت تیشکی خۆر کار بکاتە سەر پێکهاتەی ناوەوەی شوشەکە و ببێتە هۆی تێکچوونی.
عادەتەن سەری قتووی شیر- ماست – پەنیر لە ئەلەمنیۆمی تەنک ، پولی پرولین PP ، HDPE لەم ماددانە دروست دەکرێن. دەتوانرێت زیاتر لە ٥٠ جار شوشە بەکاربهێننەوە بۆ شتی تر.

٢- بەکارهێنانی وەرەقەی بەهێز (الورق المقوی)Paper Board   بۆ لەقتوونانی شیر و بەرهەمەکانی
بەکارهێنانی وەرەقەی بەهێز ناوپۆشکراو بە مۆم (شمع) لەبازاراکان بەربڵاوو بوو لە کۆتای سەدەی بیستەم. یەکێک لە باشیەکانی ئەم جۆرە قتووە بە ئاسانی دەستاو دەست دەکرێت و هەڵدەگیرێت و هەروەها بە ئاسانیش ڕزگارمان دەبێت لێی(فڕێبدرێت) بە شێوەیەکی دیار. وە خراپیەکەشی ئەوەیە مۆمی ڕوپۆشکراو کارلێک شیرەکە دەکات و خراپی دەکات و قتووەکە ڕوون نیە واتە ناتوانی بەشی ناوەوەی قتووەکە ببینیت.
بەکارهێنانی وەرەقەی بەهێز ڕوپۆشکراو بە PVC  یان PE پولی اپیلین ئەم جۆرە چارەسەری کێشەی پێشووی وەرەقەی ناوپۆشکراو بە  مۆم کرد. 3/2 ی شیر لە ئەمریکا بە وەرەقەی بەهێز ڕوپۆشکراو بە PVC و PE لە قتوونراون. یەکێک لە کێشەکانی ئەم جۆرە وەرەقە دەبێتە هۆی مژینی شیرەکە.
شکڵ و شێوازی جۆراو جۆری هەیە و توانای نوسین و ڕیکلام لەسەری ئاسانە و بە قەبارەی (کوارت(٩٦.٠ لیتر) – گاڵۆن – لیتر) لە ئەڵمانیا ٨٥% ی ئەم جۆرە قتووەیە بۆ شیر و بەرهەمەکانی ، ٧٥% لە سوید ، لە بەریتانیا و استرالیا کەمتر بەکاردێن.

٣- بەکارهێنانی پلاستیک Plastic  بۆ لەقتوونانی شیر و بەرهەمەکانی
دروستکردنی قتوو لە پلاستیک بۆ شیر و بەرهەمەکانی سووسێکی زۆری هەیە چ لە ڕووی ئابووری  و چ لەڕووی پێکهاتەی قتووەکەوە بێت. وە کێشی کەمترە لەچاو ٢ جۆرە قتووەکەی تر کە باسمان کرد و بە ئاسانی دادەخرێت و دەکرێتەوە. هەروەها توانای بەکارهێنانی ڕەنگیان هەیە بۆ بەکارهێنانی دوروستکردنی پلاستیک بە ڕەنگی جیاواز بۆ نەهێشتنی کاریگەری تیشکی خۆر و ڕۆشنای بۆ پێکهاتەی ناوەوەی قتووەکە.بەڵام یەکێک لە کێشەکانی توانای نوسین لەسەری قورسە واتە ناتوانین ڕیکلام یاخود ناوی بەرهەم هێنەرلەسەری بنوسین و کرداری جوانکاری بۆ بکەین.
Milk and Milk Products  تعبئة و التغليف منتجات الألبان، شیرMilk and Milk Products  تعبئة و التغليف منتجات الألبان، شیر



دروستکردنی پلاستیک لە پۆلی اپیلین و پۆلی سترین و پۆلی کاربۆنیت. بەکارهێنانی پلاستیک ڕوو لەزیادبوونە.


ئامادەکردنی:-
 فەرهەنگ حمید
خوێندکاری کۆلیجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: