ووشککردنەوەی شیر
الحلیب مجفف Milk Powder
الحلیب مجفف
Milk Powder
ئەمەش ڕێگایەکە بۆ هەڵگرتنی شیر بۆماوەیەکی درێژ. بەرهەمیکی شیرە دوای لابردنی ڕێژەی ئاو تێیدا کە بەشێوەی گشتی و بەشی لە شیردا نابێت ڕێژەی شێ لە شیری وشکدا زیاتر بێت لە ٢-٥%. زیادکردنی ڕێژەی ماددەی ڕەقی ناوشیر ئەمەش دەبێتە هۆی وەستاندنی گەشەی ووردەزیندەوەرەکان. وە زیادبوونی ماوەی خەزنکردنی.

شیری ووشک بۆ یەکەم جار مارکۆپۆلۆ کە سەربازێکی ئیتاڵی بوو لە ئیمپراتۆریەتی قۆبلای خان بووە چۆنیەتی دروست کردنی شیری ووشکی زانی ئەمیش بە ڕێگای دانانی شیر لە سەحرای(خوبی یان جوبی) دواترە. کە پێوستی بە شیر بووە و شیرەکەی وشک بوویەوە تێکەڵی کرد لەگەڵ ئاودا و دواتر خواردی. ئەم ڕێگەیەی گرتە بەر بۆ هەموو شەڕێک وای دەکرد لەبەر ئەوە شیرەکەی نەڕژێت و بۆگەن نەکات.یان کاتی سەفەری بۆ شوێنێکی دوور شیرەکە تێکنەچێت.

قۆناغەکانی دروست کردنی شیری ووشک:-
١- ئاماددەکردن و ڕێکخستنی شیرەکە.
٢- گەرمکردنی سەرەتای.
٣- چرکردنەوە.
٤- ووشککردنەوە.
٥- ساردکردنەوە.
٦- لەقتوونان و هەڵگرتن.

لە دروستکردنی شیری وشک دا ٢ ڕێگەی سەرەکی هەیە:-
یەکەم/ ووشککردنەوە بە لولەکی سوڕخواردوو (التجفیف باڵاسگوانە الدوارە):-
ئەم جۆرە بریتییە لە شریتێکی سوڕاو یان لولەکێکی گەرم لەناو لولەکەکەدا هەڵمی ئاوی پەستێوراوهەیە کە دەبێتەهۆی گەرم کردنی لولەکەکە ، شیرەکە دەکەوێتە سەر لولەکەکە و ووشک دەبێتەوە بەیارمەتی چەقۆیەک کە نزیک لولەکەکە دانراوە شیرە ووشکەکە لادەبات و ئەم کردارە دوبارەدەبێتەوە.یەکیک لە کێشەکانی ئەم ڕێگەیە بریتەلە گۆڕینی ڕەنگی شیرەکە بۆ قاوەی یان بۆر

دووەم/ ووشکردنەوە بە پرژاندن:-
دوای ئەوەی شیر گەرمکردنێکی سەرەتایی بۆ دەکرێت دواگوازرێتەوە بۆ قۆناغی دووەم ئەویش گۆڕینی شیرەکەیە بۆ دەنکۆڵەی ورد ورد وەک پرژی ئاو بۆ ناو ژوورێکی گەرمی داخراو و هەرچی ئاوی ناو شیرەکە هەیە گشتی دەکات بە هەڵم و شیرەکەش دەگۆڕیت بۆ دەنکۆڵەی نەرم و دواتر کرداری ووردکردنی بۆ دەکرێت و دەدرێت لە بێژن و دواتر کرداری لە قتوونان و پێچانەوەی بۆ دەکرێت.

الحلیب مجفف Milk Powder،شیر
شێوازی ئیشکردنی لولەکی سوڕخواردوو:-
ئامێرێکە لە ٢ لولەک پێکدێت ئەم لولەکانە گەرم دەکرێن بە یارمەتی هەڵمی گەرمی کە پلە گەرمیەکەی دەگاتە ١٥٠ پلەی سەدی لەم ئامێرەدا شیرەکە بە سێ قۆناغدا دەڕوات
قۆناغی یەکەم:- شیرەکە ڕۆ دەکرێتە ناو ئامێرەکە دەکەوێتە سەر لوولەکەکان کە گەرمن و شیرەکە ئاوەکەی دەبێت بە هەڵم وشک دەبیتەوە بە سەر لوولەکەکاندا بە توێژاڵێکی تەنک.
قۆناغی دووەم:- لە نزیک لوولەکەکاندا چەقۆیەک هەیە کە شیرە وشکەکە لە لوولەکەکە لێدەکاتەوە و کۆی دەکاتەوە.
قۆناغی سێیەم:- شیرەکە ورد ورد دەکرێت و دواتر دەدریت لە بێژن و لە قتوو دەنرێت باشتر وایە لە کیس یان قتووی ناوپۆشکراو بیت بە قەێدیر.

الحلیب مجفف Milk Powder،شیر





















باشییەکانی ئەم ڕێگەیە:-
١- تێچووی کەمە لەچاو ڕێگاکانی تری وشککردنەوە.
٢- یارمەتی لەناوبردنی ووردەزیندەوەرەکانی ناو شیر دەدات لە کاتی ووشککردنەوەدا.
خراپیەکانی ئەم رێگەیە:-
١- توانای توانەوەی کەمترە ئەم ڕێگەیە واتە شیرەکە کاتێک دەکریتە ناو ئاوەوە درەنگتر دەتوێتەوە لەچاو ڕێگاکانی وشکردنەوەی تر وەک وشککردنەوە بە پرژاندن.
٢- گۆڕینی ڕەنگی شیرەکە بۆ قاوەیی ، ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی پلەی گەرمی بەرزەوە دەبێت.

شێوازی ئیشکردنی ووشککردنەوە بە پرژاندن:-
ئەم جۆرە بە دوو قۆناغدا دەڕوات:-
قۆناغی یەکەم:- کوڵاندنی شیرەکە و بوون بە هەڵمی ئاوی شیرەکە هەتا ڕێژەی ماددەی ڕەق لە شیرەکەدا دەگاتە ٤٥ – ٥٥%.
قۆناغی دووەم:- ناردنی شیرەکە بۆ تاوەری ووشککردنەوەکە ئەم قۆناغەش دەکرێت بە ٣ بەشەوە:-
بەشی یەکەم:-  شیرەکە بە شێوەی پرژ و دەنکۆڵەی زۆر بچوکی لێدێت.
بەشی دووەم:- تێکەڵ بوونی شیرەکە لەگەڵ هەوای گەرمی ئامێرەکە وا دەکات ئاوەکە بە خێرای ببێت بە ‌هەڵم.
بەشی سێیەم:- جیابوونەوەی شیرە ووشکراوەکە لە هەواگەرمەکە.
ئەم ڕێگەیە شیرەکەی لە ڕووی جۆریەتی و پێکهاتە و ڕوکار و ڕەنگ و تام و بۆنەوە کوالیتێکی باشی هەیە. توانای توانەوەی باشی هەیە و ڕەنگەکەی شیریە و کار ناکاتە سەر گۆڕینی ڕەنگ و کاریگەریکی ئەوتۆی نیە لەسەر پێکهاتە ڕەقەکانی شیر.


الحلیب مجفف Milk Powder،شیر
الحلیب مجفف Milk Powder،شیر
الحلیب مجفف Milk Powder،شیر
(بەم ئامێرە لە کیس دەنرێت)























































ئامادەکردنی:-
 فەرهەنگ حمید
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: