شیر یەکێکە لەبەرهەمە شلەکان یان یەکێکە لەو بەرهەمانەی  ڕۆژانە وەک خۆراک بەکاردێت و تام و چیژێکی تایبەتی هەیە ، لەبەر ئەوەی هەموو پێکهاتەگرنگەکانی خۆراکی تێدایە و بۆیە لەڕووی زانستیەوە بە خۆراکێکی تەواو ناودەبرێت.
هەر لە دێر زەمانەوە شیر لەلایەن مرۆڤەوە بەکارهاتووە هەتا ئێستا بەتایبەت شیری (مانگا و بزن و مەڕ).شیر لە زۆر وڵاتاندا گرنگی زۆری پێدەدرێت و بازرگانی پێوەدەکرێت و زۆرترین قازانج لە بواری بازرگانیدا لە خۆراکدا شیرە ، لەبەر ئەوەی شیر دەتوانرێت بەرهەمی کەی لێ دروست بکرێت وەک (ماست – پەنیر – کەرە – قەیماغ (گامێش)- ڕۆن – شەربەت (شەرش) – شروبی چارەسەر ...هتد) دەچێتە ناو پێکهاتەی زۆربەی شیرینەمەنیەکانەوە وەک (دۆندرمە – شیرمۆز – کێک – و محەلەبی...هتد). ڕێژەی بەرهەمی ساڵانە لە عێراقدا زیاد و کەمی کردووە  لە ساڵی ٢٠٠٤ دا (٤٥٠٠٠٠) تۆن بووە و لەساڵی ٢٠٠٩ دا (١٨٥٠٠٠) تۆن بووە لە ساڵی ٢٠١٣ دا (٢٣٨٠٠٠) تۆن بووە ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ باری ئابووری وڵات و کلتوری وڵاتەکە و ڕۆشنبیری وڵاتە بەرامبەر بە بواری کشتوکاڵی و ئاژەڵی و گرنگیدان بە کەرتی پیشەسازی لە بواری شیر و بەرهەمەکانیدا.ڕیزبەندی وڵاتان بەپێی ئاستی بەرهەمهێنانیان
یەکەم وڵاتی بەرهەمهێنەر (ئەمریکا) ڕێژەی بەرهەم هێنان لەساڵی ٢٠١٣ دا ( ٠٥٨,٢٧١,٩١) تۆن بووە.
دووەم وڵاتی بەرهەمهێنەر (هیند) ڕێژەی بەرهەم هێنان لەساڵی ٢٠١٣ دا ( ٠٠٠
,٦٠٠,٦٠) تۆن بووە.
سێیەم وڵاتی بەرهەمهێنەر (چین) ڕێژەی بەرهەم هێنان لەساڵی ٢٠١٣ دا ( ٠٠٢
,٦٧٠,٣٥) تۆن بووە.
چوارەم وڵاتی بەرهەمهێنەر (بەڕازیل) ڕێژەی بەرهەم هێنان لەساڵی ٢٠١٣ دا ( ٢٣٦
,٢٥٥,٣٤) تۆن بووە.
پێنجەم وڵاتی بەرهەمهێنەر (ئەڵمانیا) ڕێژەی بەرهەم هێنان لەساڵی ٢٠١٣ دا ( ٠٠٠
,١٢٢,٣١) تۆن بووە.
Source: FAO
هەروەها لە هەندێک وڵات شیر بۆ پڕکردنەوەی بەهاخۆراکیەکانیان بەکاری دێنن وەک زیادکردنی کالسیۆم بۆ شیر یان ئاسن بۆشیر یان ڤیتامیناتی بۆ زیاددەکەن و گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا دەکەن و ئایا بەزیادکردنی بێت یاخود بە کەمکردنی. هەروەها دەستکاری کردنی شیری مانگا لە پێکهاتەکەیدا بۆ نزیککردنەوە لە پێهاتەی شیری دایک و ووشککردنەوەی و لەقتوونانی  نم کەمکردنەوەی ڕێژەی لاکتۆز لە شیری مانگادا ئەمەش بۆ ئەوەیە هەندێک منداڵ هەستیارن (حساسن) پێی. ئەمەش  بۆیارمەتی دانی دایکێکە کە لەدوای منداڵ بوون شیری کەمبێت یان نەیبێت. ڕێکخراوی FAO هەماهەنگ لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی تردا بۆ دروست کردنی بانکی شیری دایک کە تێیدە کۆمەڵێک ژن ی خۆبەخش شیر دەبەخشن بەو منداڵانەی وا بێ دایک و باوکن یاخود ئەومنداڵانەی شیری وشک ناتوانن هەرس بکەن یان هەستیارن.  لە هەندێک حاڵەتیشدا شیر لە دروستکردنی پەنیردا بەکاردێت و لەدوای زیادکردنی هەوێن و کردارەکانی تری ڕێژەیەک شلی(پرۆتینی شەرش:- یەکێکە لەپرۆتینەکانی شیر و گرنگیەکی زۆری هەیە) ئەمێنێتەوە واتە ئەو ئاوەی کە ئەمێنێتەوە دوای دروستکردنی پەنیر بەکاری دەهێنن بۆ دروستکردنی شەربەت و دۆندرمە و شروبی نەخۆشی دوای زیادکردنی بەکتریای L.acidophilus
شیر بە چەند شێوازێک لە بازاردا یان لە مارکێتەکاندا دەبینرێت وەک (وشک powder  - شیری پڕچەوری – شیری بێ چەوری – شیری ئاسای – شیری خەست Condensed milk....هتد). هۆکارەکانی هەمەجۆری شیر لەبازاردا دەگەڕیتەوە بۆ زیادبوونی خواست لەسەری و هەروەها مانەوەی شیرەکە بۆماوەیەکی زۆر چونکە شیر ناوەندێکی باشە بۆ گەشەکردنی وردەزیندەوەرەکان (بەکتریا – کەڕوو) گەشەکردنی وردەزیندەوەرەکان پشت دەبەستێت بە ڕێژەی ئاو لە شیرەکەدا و لەگەڵ پێکهاتەکانی(چەوری – کاربۆهیدرات (شەکر) – ڤیتامین..هتد)
سەرچاوەکانی شیر زۆرە و هەریەکەیان پێکهاتەیەکی جیاوازی هەیە لەڕووی چەوری و پرۆتین و ڕێژەی ئاوەوە وەک (مانگا – گامێش Buffalo – بزن goat – مەڕ Sheep – ووشتر Camel – گوێ درێژDonkey  - ئەسپ Horse – ئاسک و گا و کەڵە کێوی)
بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرهەم هێنانی شیردا پشت بە مانگا دەبەستن و ئامێری تایبەت بە دۆشین بۆ خێراکردنی بەرهەم هێنان و بەخێوکردنی مانگای تایبەت بۆ بەرهەم هێنانی شیر کە ئەویش هۆڵشتاین (هۆڵستاین) لە سەدا %٨٥-٩٥ ی هۆڵندا و ئەمریکا پشت بەم ڕەگەزە دەبەستن بۆ بەرهەم هێنانی شیر هەروەها لە وڵاتی بەریتانیا لە %٧٠-٩٠ ی شیر لە مانگا لە ڕەگەزی ( براون سویس
Brown swiss – گوێرنسی Guernsey – جێرسی Jersey ..هتد)

ناوی شیر لە پەنا ناوەکانی تر لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا و بەتایبەت کۆمەڵگای کوردی وەک (ئەو ڕەنگە سپیە وەک شیر – یان شیریە) یان هەندێک بەرهەم هەن کە ئاژەڵی نین و ڕوەکین وەک (شیر مۆز – شیری گوێزی هیندی – شیری برنج)
یاخود شیری کۆتر یان شیری سیقەتۆرە
(CROP MILK) مادەیەکی نیمچە هەرسکراوە کۆتر دەیکات بەدەمی بەچکەکانیەوە
لەکوردەواریدا پەندێک ھەیە دەڵێ ( شیری چۆلەکەی لا دەس دەکەوێ ) بەواتایە ئەو کەسە ھەمووشتێک و پیداویستیەکی ژیانی لا دەس دەکەوێ تەنانەت شیری چۆلەکەش،،کە چۆلەکە شیری نیە.

ئامادەکردنی:- 
فەرهەنگ حەمید
خوێندکاری:- کۆلێژی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: