2017
تکایە ! هەر بەڕێز و ماڵپەرو پەیجێك ئەم بابەتە وەردەگرێت با ئاماژە بدات بە ناوی ئێمە وەک سەرچاوەی یەکەمی بابەتەکە ، چونکە پێچەوانەی ئەم کارە هیچ ئازایەتی نییە !
مەبەستی بنەڕەتی لەبەرهەمهێنان و پەروەردەکردنی ڕووەکە بەرسێبەرەکان بەکارهێنانیانە لە ڕازاندنەوەی لێکوەشاندنەوە لە ناو خانووەکان دا جا یا لە ناو ژوورەکان وە یا لەناو هۆڵەکاندا دادەنرێت لەبەر جوانی گەڵاو گوڵەکانیان و هەندێ جاریش لەنێو هۆڵەکانی لێکچەر و کۆبوونەوەکانیش دادەنرێت.
تکایە ! هەر بەڕێز و ماڵپەرو پەیجێك ئەم بابەتە وەردەگرێت با ئاماژە بدات بە ناوی ئێمە وەک سەرچاوەی یەکەمی بابەتەکە ، چونکە پێچەوانەی ئەم کارە هیچ ئازایەتی نییە
بەشی یەکەم:
نەخۆشیەکانی ڕووەکەکانی بەرسێبەر
یەکەم: نەخۆشییە فسیۆلۆجییەکان:
ڕووەکەکانی بەر سێبەر تووشی ئەم نەخۆشییە فیسیۆلۆجیانەی خوارەوە دەبن:
تکایە ! هەر بەڕێز و ماڵپەرو پەیجێك ئەم بابەتە وەردەگرێت با ئاماژە بدات بە ناوی ئێمە وەک سەرچاوەی یەکەمی بابەتەکە ، چونکە پێچەوانەی ئەم کارە هیچ ئازایەتی نییە
مۆرینگا:
مۆرینگا بە گەڵا سەوزە تۆخەکانی جیا دەکرێتەوە کە ڕێژەیەکی زۆر لە توخمی خۆراکی و ڤیتامینات تێدایە لەگەڵ کانزاکان و دژە ئۆکسانەکان ، لە ناوچە گەرمەکان دا گەشە دەکات و دەڕوێت ، هەروەها لا خاکی سوێر بێ پیتیش دا دەڕوێت .
زانیارى گشتى لە سەر باخى زەیتون بەرهەمدار
١- درەختى زەیتون دەست دەکات بە گوڵ گرتن لە مانگى (نیسان) تا مانگى (ئایار) لەم قۆناغەدا پێویستە زۆر ئاگادارى کارى ئاودان ببن.،لە بەر ئەوەى ئاودانى زیاد ئەبێتە هۆى هەڵوەرینى گوڵەکان وە لە پاشدا کەمى بەرهەم .باخ ئاو نادرێت تەنها لە کاتى پێویست دا نەبێت وەک حاڵەتى ووشکە ساڵى.
تێبینی: ئەم بابەتە تایبەتە بە بلۆگەری کشتوکاڵ ، کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بە بێ پرسی ئێمە یاخود سڕینەوەی ناوی ئێمە لە هەرشوێنێك ، کارێکی ناشرینە و هیچ ئازایەتییەکی تێدا نییە . سوپاسی هاوکاریتان دەکەین
سرکەی سێو :
سرکەی سێو یەکێکە لەو پێکهاتووە سروشتیانەی کە گرنگی خۆی هەیە و سودی خۆی هەیە ، بەشێوەیەک لە زۆربەی خواردن و بارێک دا بەکاردەهێندرێت ، ئەمەش دەگەڕێتەوە کە سرکەی سێو توخمی سرووشتی چالاکی تێدایە ، لەگەڵ ئەم سوودەی زۆرەی سرکەی سێوی سرووشتی دا ،
هەنجیر توشی چەند جۆرێک لە قەدەسمە دەبێت کە تونێل لە قەدی هەنجیر درووست دەکەن و تێیدا دەژین لە بەر ئەوەی هەندێک یان خانە خوێی سەرەکییان هەنجیر نییە تەنها ناوەکان دەنووسین ،بەڵام باسی ئەوانە دە کە ین کە خانە خوێ سەرەکی هەنجیرە
ئەو قەدەسمەیەی خانە خوێی سەرەکی هەنجیر نییە ئەمانەن :
تکایە هەر شوێن و ماڵپەرێك ئەم بابەتە وەردەگرێت با ئاماژە بدات بە ناوی ئێمە وەک ئامادەکاری بابەتەکە و مافمان نەخورێت ، لەگەڵ ڕێزدا
جاترە بەوە جیا دەکرێتەوە کە بۆن و بەرامێکی تایبەت بە خۆی هەیە و بەهۆیەوە جیا دەکرێتەوە لە سەوزەکانی تر ، وە بەشێوەی جیاواز لە بازاڕەکان دا هەیە ئەویش یان بە شێوەی نوێ و سەوز ، یاخود بە شێوەی وشککراوە ، بەڵام بە تازەیی و سەوزی بخورێت سوودی زیاترە و تامیشی خۆشترە ، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر ناتواندرێت لە دوای لێکردنەوەی سوودی لێ ببیندرێت ،چونکە تا ماوەی یەک هەفتە بە تازەیی دەمێنێتەوە ، وە دەتوانین لە وەرزی هاوین دا بە زۆری بەرچاومان بکەوێت و بەکاری بهێنین.
دەردوو نەخۆشییەکانی هەنجیر Fig pests and Diseases
پند Mites
داری هەنجیر توشی زۆر جۆر پند دەبێت وەک:
1. سورە پند
2. سورە پندی شەش خاڵ
3. ژەنگە پندی گەڵای هەنجیر
ئەم پندانەی سە رەوە خانە خوێ کە یان تەنها هەنجیر نییە بۆیە باس کردنیان لە پندەکانی سێو و پەمۆ بە تەوا وی باسیان دەکەین
بەڵام ئەو پندەی تایبەتە بە هەنجیر توشی دە بێت
ئە ریۆفیە پندی گەڵا هە نجیرە
ناوە زانستییەکەی Eriophyes ficus
تاییبەت مەندی ئەم پندە :
پندەکان بە چاو نابینرێن زۆر وردن ، ئەم جۆرە پندە لە شێوەی کرم دایە ،چڕنوکی لەشێوە ی ڕیشاڵی دایە پێنج لکە .
سوڕی ژیانی : زستان لە دەوروو بەری چرۆکان بەسە ر دەبات ،بە گەرا زۆر دەبێت مێیە گەرا لەڕووی ژێرەوەی گەڵا دا دا دە نێت لە گەراوە تا دەبێتە پند تەواو 5 بۆ 7 ڕۆژی پێدە چێت .
زیان و نیشانە : ئاوی ناو ڕووەک دەمژن گەشەی ڕووەک ڕادەگرن گەڵا پاش ماوەیەک دەوەرێت ، نیشانەکانی لەسە ر گەڵا لە ڤایرۆس هەنجیر دەچێت.
قە ڵاچۆکردن: گەڵای توش بوو لێبکرێتەوە و بسوتێنریت گەڵای هە نجیر بشۆردرێتە وە لە تە پوتۆز ، بەکارهێنانی دەرمانی فیرتمیک ، دانیس اربا ، ماوە ی ڕشاندن 15 ڕۆژ جارێک ، دە بێت بە فێنکی بڕشێنریت.
ئامادەکردنی: گوڵستان ئەسکەندەر
پاراستنی ڕووەک
تکایە .. هەر بەڕێزێك و پەیج و میدیایەک و ماڵپەرێك ئەم بابەتە وەردەگرێت ، ئاماژە بدات بە ناونیشانی بابەتەکە کە بلۆگەری کشتوکاڵە ، بە پێچەوانە هەر بەڕێزێك بابەتەکە بێ پرس وەربگرێت یاخود ناوی ئێرە نەهێنێت ، ناوی لە پەیجی کشتوکاڵ بڵاو دەکرێتەوە . لەگەڵ ڕێزمان دا
زۆرێک لهکهسهکان و زانست خوازان ئهمهیان به فێڵ و جادو ناوئهبرد تا خاوهنهکهی(لۆید ئۆڵسن) ههستاو بردیه زانکۆی ئۆتاه له شاری ساڵت لهیک سیتی ..ئهمه چیرۆکی ئهوکهڵهشێرهیه که پاش لێکردنهوهی سهری بۆ ماوهی 18 مانگ ژیا!! له 10ی مانگی 9 ی ساڵی1945 کاتێک که ئۆڵسن له کێڵگهکهی خۆی له فرویتا ی ولایهتی کۆلۆرادۆی ئهمریکا بۆ نانی نیوهڕۆ بڕیاڕی سهربڕینی یهکێک له کهڵهشێرهکانی خۆیا یا که 5.5 مانگ تهمهنی بوو ئهویش مایک بوو بهڵام لهگهڵ لێیانی تهور لهملی قهدهری خوا لهوهیا بوو که خوێنهێنهری لاملی نهقرتێ و بهو دۆخهوه بژی کاتێک ئۆڵسن ئهمهی بینی سهری سوڕما وبڕیاری یا بهخێوی بکات که لهڕێگهی قهترهی چاوهوه شیر و ئاوی ئهیایه جار جاریش دهنکه گهنم ..سهیر لهوهیا بوو نهک ههر ئهژیا بهڵکوو گهشهشی ئهکرد و ئهشی خوێند ههرچهنهغهرغهرهیهک له دهنگیا ههبوو..وه مایکی کهڵهشێر بهناوبانگ بوو شوێنه و شوێن و رۆژنامه و گۆڤاری ئهکرد و له پێسانگای گیانداره سهیرهکان لهپاڵ گوێرهکهی دووسهر وێنهیان ئهگرت کهئهم بههۆی فره جیناتی ئهوتایبهتمهندبوونه 2 سهری ههبوو که بازدان تیای ڕویابوو وه بۆههردهرکهوتنێک لهسهرهتایا 25 سهنتی ئهدرایه وه لهمانگێکا 4.500 دۆلاری بۆ ئۆڵسنی خواپێیاو پهیا ئهکرد وه ئۆڵسن ویستی ئهم تاقیکردنهوهیه لهسهر مریشکێکی تربکاتهوه بهڵام دوای یهک رۆژ مرد..
مردنی مایک:-
له مانگی 3 ی ساڵی 1947 له هۆتێلێکی شاری فینیکس کاتێ لهگهشتهکهیانا وهستابوون و لهوێ مابونهوه مایک بههۆی ئهوهی ئۆڵسن قهترهکه و خواردنهکهی بیرچووبو مرد ههرچهنه ڕایهکی بههێزی تر ههیه که ئهڵێ له ئهنجامی باش کارنهکردنی بۆریه ههواییهکانی و پاک نهکردنهوهی لهلایهن ئۆڵسنی خاوهنیهوه خنکاوه لهوێ مردووه ههرچهنه دوای ئهوه ئۆڵسن فرۆشتی و تا 1949 لهگهشتهکانی نهگهڕایهوه!!
میکانیزمی مانهوهی:-
بهشیکردنهوهی زۆرینه وتیان که خوێنهێنهری لاملی(شریان وداجی وسباتی) نه قرتاوهو خانهکانی دهماغی لهجۆری تیبهتمهندنهبووهکان و لایهکی گوێشی ماوه کهوای کردووه بهبهردهوامی خانهکان و چالاکیهکانیشی نوێببنهوهو ئهمه بوهنمونهیهک له نهوهستانی چالاکیه سهرهکیهکان لهژێر کۆنترۆڵی دروستکهره بزوێنهریهکانی ناوهندیهوه(مولدات محرکات مرکزیه) ههرچهنه توێکڵی مۆخ نهمابێ
مێژوو و شوێنی مایک:-
له فرویتا لهولایهتی کۆلۆرادۆ له ئهمریکا له مانگی 4 ی 1945 لههێلکه تروکاوهو پاش 5.5 مانگی دوای ژیانێکی سهرکێشی و بهناوبانگی و خۆسبهختی هێنان بۆ خاوهنهکهی له شاری فینیکس له ولایهتی ئهریزۆنا له مانگی 3 ی ساڵی 1947 مرداربۆوه...
ئامادهکردن و وهرگێران:
باوان مستهفا عهبدولرهحمان – زانکۆی سلێمانی
کۆلێژی کشتوکاڵ له 5-1-2014
هەر کەس و شوێن و ماڵپەرێکی دیکە ئەم بابەتە بڵاو دەکاتەوە با ئاماژە بدات بە ناوی بلۆگەری کشتوکاڵ .. بە پێچەوانە هەر شوێنێك بابەتەکە بێ ئاماژەدانی ئێمە بڵاو بکاتەوە ناچار دەبین ناوی لە پەیجی کشتوکاڵ بڵاو بکەینەوە ... هاوکاریتان جێگەی ڕێزە
هێندێ زانیاری دەربارەی گیاکەڵە
گیاکەڵە ، بۆ ڕەگەزی {Orobanche} و خێزانی {Orobanchaceae} دەگەڕێتەوە ، سەر بە کۆمەڵەی ڕووەکە گووڵکەرەکانە ، کە ڕووەکێکی مشەخۆری بێ چەندوچوونە {Obligate parasite} . بە ئینگلیزی { Broomrape } و بە لاتینیش {Orobanche spp.} پێدەگوترێ .
بەشێوەیەکی سەرەکیی ، شوێنی بڵاوبوونەوەی ، لە {ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست} دایە . هەروەها ، لەو شوێنانەدا بڵاو دەبێتەوە ، لە هەمان ئاووهەوایان هەیە ، وەک: {کالیفۆرنیا}و{کوبا}.
گیاکەڵە ، پتر لە {١٠٠} جۆری هەیە ، هەمووشیان لەسەر هەر دوو خێزانی پاقلە {Leguminosea} و ئاوێتە {Compositae}مشەخۆریی دەکەن.
جۆرەکانی گیاکەڵە:-
١- Orobanche cernuna Loef + Orobanche cumanan Wallr
ئەم جۆرە گیاکەڵەیە ، لە نێوچەکانی { روسیا ، توورکیا ، عێراق ، سووریا ، و گرێک } هەیە و لەسەر ڕووەکە هاوینییەکان دەژی ، وەک :- {تەماتە} و { تووتن}.
٢- Orobanche crenata Forsk
ئەم جۆرە لە نێوچەکانی {ئێران ، عێراق ، سووریا ، لیبیا و تونس} هەیە و لەسەر ڕووەکە زستانییەکان دەژی وەک: {گوێزەر} و {نیسک}.
٣- Orobanche aegyptica pers + Orobanche ramose
ئەم جۆرە لە نێوچەکانی { باشووری کوردستان } زۆر دەبیندرێ . هەروەها ، لە ووڵاتانی {مەغریب ، تونس، جەزائیر ، گرێک و پۆڵەند } هەیە و لەسەر ڕووەکەکانی {تەماتە ، تووتن و پەتاتە} دەژی.
٤- Orobanche minor Sm
ئەم جۆرە ، لە ووڵاتانی { توورکیا ، بولگریا پورتەگال ، گرێک و عێراق } ، بە زۆریی دەبینرێ ، پتر لەسەر {وێنجە} و {سێپەڕە} دەژی.
٥- Orobanche lutea Baning
ئەم جۆرە ، لە { ئەڵمان ، پورتوگال و پۆڵەند } زۆر هەیە ، لەسەر /ڕووەکی { سێپەڕە} و {گوارە} دەژی .
٦- Orobanche gracilis Sm
ئەم جۆرە ، لە { مۆریتانیا} و { گرێک } هەیە و لەسەر {سێپەڕە} دەژی.
٧- Orobanche foetida Poir
ئەم جۆرە ، لە {مەغریب} و { مۆریتانیا } هەیە ، لەسەر {وێنجە} و {سێپەڕە} دەژی.
پێناسەی ڕووەکی گیاکەڵە:
ڕووەکێکە ، بۆ ماوەی کەمتر لە ساڵێ دەژی ، بە تۆو زۆردەبێت و دەتوانین سووڕی ژیانی بەم هێڵکارییە ڕوون بکەینەوە:-
تۆوی گیاکەڵە:-
تۆوی گیاکەڵە ، زۆر بچووکە ، کێشەکەی {٤-٩ x ١٠} ملگم دەبێ . قەبارەی تۆوەکەی ، بەپێی جۆر ، شوێنی تۆوەکە لە هێشووی گوڵەکان و بە پێی کەپسوولەکان دەگۆڕێ . بەرگی تۆوەکانی ئەستوورە ، تۆوی گیاکەڵە ، لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە : { بەرگی تۆوەکە ، ئەندۆسپێرم کە نیشاستە و ڕۆنی تێدایە ، کۆرپەلە و لەپەکان } ، ڕووەکی گیاکەڵە ، لەیەک کەپسوول دا ، {٥٠٠ – ٥٠٠٠} تۆو ، لە یەک ڕووەک دا بۆ نموونە : { Orobanche} لە نێوان {٥٠٠٠ – ٢٠٠٠٠} تۆو دروست دەکات و تۆوەکەشی بۆ ماوەی {١٠} ساڵ و بگرە پتریش ، بە زیندوویی لەخاک دا دەمێنێتەوە.
چەکەرەکردن و گەیاندنی مژەرەکان بە ڕووەکی خێزان : Germination & attachment
تۆوی گیاکەڵە ، کاتێ لە زەوی دا چەکەرەدەکا ، بارودۆخی گونجاوی هەبێ ، بە تایبەتی ، کەرەسەی چالاککاری چەکەرەکە ، ڕەگی خێزانی ڕووەک {Hos} دەریدەدا . ئەم کەرەسەیە ، بەهۆی ئاوی خاکەوە {Soil Water} بڵاو دەبێتەوە.
یەکێ لە هۆکارە گرنگەکانی چەکەرەکردن ، خۆی لە پلەی گەرمیی زەویی دا دەبینێ ، باشترین پلەی گەرمیی چەکەرەکردنیش ، لە نێوان {١٥ – ٢٥} پلەی سەدیی دایە . تۆوی گیاکەڵە ، لە پلەی گەرمیی {٥}ی سەدیی کەمتر ، یا لە {٣٠} پلەی سەدیی پتربێ ، کەمتر چەکەرە دەکا.
لە کاتی چەکەرەکردندا ، گیاکەڵە بۆری ڕواندن {Germ tube} دروست دەکا. ئەم بۆرییە گەورە دەبێ ، لە بەرگی تۆوەکە دێتە دەرەوە و درێژاییەکەشی دەگاتە {٣-٤} ملم . کاتێ بۆری ڕواندن ، دەگاتە ڕەگی ڕووەکە سەرەکییەکە و خۆی لەسەری جێگیر دەکا ، پێی دەڵێن :{Appressorium} ، کارەکەشی ئەوەیە ، لەسەر ڕووی ڕەگەکە جێگیر دەبێ . بەڵام ، گەر بۆری ڕواندن نەیتوانی، بگاتە ئەو ڕووەکەی لێرەدا ، بە ڕەگەکەی دەڵێن : {Haustrium} . واتە : کارەکەی ، خۆی لە مژینی نێو کانزا و کەرەسەی ئەندامی ڕەگەکەدا دەبینێ . بە هەموو بەشەکانی سەرەوە دەگوترێ : {Tubercle}. ئەم بەشەش ، گەشەدەکا و لە قەبارەش دا زیاد دەکا.
گەشەکردنی سەوزیی و دەرکەوتنی گیاکەڵە لەسەر زەویی : Shoot development & ewergence
ڕەگی تاجی ڕووەکەکە {Crown Roots } ، لەسەر {Tubercle} درووستدەبێ . دوایی گۆپکە {Bud} گەشەدەکا ،کە لە دوایشدا ، گەشەکردنی سەوزیی دروستدەکا {Shoot growth} .
لە قۆناغی ژێر زەویی دا {Under ground stage} ، گیاکەڵە کاربۆهیدرات کۆدەکاتەوە . لەم قۆناغەدا ، زۆر بە هێواشیی گەشەدەکا و ئەو خۆراکەی هەڵیگرتووە ، ناتوانێ ، وەک سەرچاوەیەک بەکاریبێنێ ، بۆ ئەوەی گەشەی پێ بکا و گەشەکردنی هەوایی درووستکا . دواییش گوڵ درووست کا . لەکاتی گەشەکردنەکەیدا ، چەن هۆکارێ ، کار لەپلەی گەرمیی زەویی ، کەرەسەی خۆراکی نێو زەویی و بوونی ئەو ڕووەکەی لەسەری دەژی دەکا . گیاکەڵە ماوەی { ٣٠ – ١٠٠ } ڕۆژ لەزەوییدا دەمێنێتەوە ، تا تۆو درووستدەکا ، ماوەی {٣-٧} مانگ دەخایەنێ.
قۆناغی پێگەیشتن و درووستبوونی تۆە:-
گەشەکردنی سەوزایی گیاکەڵە ، ماوەیەکی کەم دەخایەنێ و زۆر بە خێرایی ڕوودەدا . کاتێ بارودۆخێکی گونجاو هەبوو ، دوای ئەوە ، بەچەند ڕۆژێکی کەم ، گیاکەڵەکە لەسەر زەویی دەردەکەوێ ، یەکسەر گوڵدەکا.
قەدی گیاکەڵە ، لە دوو بەش پێکهاتووە : بەشی خوارەوەی گەڵای پەپوولەیی و بەشی سەرەوەشی گوڵی هەڵگرتووە ، کە بە {قنابەBracts} دەورەدراوە. گوڵەکان لەسەر تۆڕێک ڕیزبوون و پێیان دەڵێن سونبولە {Spike} .ڕووەکی گیاکەڵە ، بە تەواوی ، هەموو لەشی بە موو {Hairs} داپۆشراوە.
پیتاندنی {Pollination}گیاکەڵە ، زۆربەیان لە پیتاندنی خۆیی {Self Pol.} پێکهاتووە و هێندێکی کەمیان نەبێ ، وەک: {Or cernua} پیتاندنەکەی تێکەڵە {Cross pol.}. بەرەکەی لە کەپسوولەیەک پێکهاتووە ، درێژییەکەی ، لە نێوان {٠.٥ - ٢} سم دایە . قەدی گیاکەڵە ، بە تایبەتیی ، قەدە نوێکان ، خواردنی زۆریان تێدا کۆدەبێتەوە . ئەم خواردنە ، بۆ گەشەکردنی گوڵ و درووستکردنی تۆو ، کەڵکی لێ وەردەگیرێ ، لەبەرئەوەی ، گەر هاتوو ، ڕووەکی خێزان {Host plant} بمرێ و لەنێوچێ ، ئەوا لە نێو کەپسوولەکەدا ، بەشێ لە تۆو هەر دروستدەبێ ، بەهۆی ئەو خواردنە کۆکراوەیەی لە قەددا هەیە ، بۆ کەپسوولەکە دەگوێزرێتەوە ، بۆ ئەوەی تۆو درووستکا .
زیانەکانی گیاکەڵە:-
١- زیانەکانی تووشبوون و کارتێکردنی لە ڕووەکەکە:
لەبەرئەوەی گیاکەڵە ، لەسەر ڕووەکی خێزان دەژی ، ئاو ، خۆراک و کەرەسەی ئۆرگانێکی لێ وەردەگرێ . بەم کارەش، کاربۆهیدرات لەژێر زەوییەکەدا کۆدەکاتەوە و لەم ڕێیەشەوە ، بهۆی ئەو ئەو کەرەسانەی ونیکردووە ، کار لە ڕووەکەکە دەکا و لاوازی دەکا . لەهەمان کاتیش دا ، گیاکەڵە زۆر بە جوانیی و خێرایی گەشە دەکا. هەروەها پەستانی ئۆزمۆزیی ڕووەکی خێزان کەمدەکا. لەبەرئەوە ، وادەردەکەوێ ، تووشی هەڵوەرین و سیسبوون {Willing} ، یا ووشکبوون بووە.
٢- جۆرەکانی زیان:
آ- بەرهەم کەمدەکا ، وەک: تۆو و کا.
ب- جۆر و بەهای بەروبوومەکە کەمدەکا.
ڕێی قەلاچۆکردنی گیاکەڵە Broomrape control
١- ڕێی کشتوکاڵیی Cultural method
آ- هەڵکێشان بەدەست Hand weeding
ئەم ڕێیە لە {کوردستان}، ڕێیەکی بڵاوە . بەڵام ، هەڵکێشان بەدەست ، کاتێ دەبێ ، بکرێ کە گیاکەڵە تۆوی درووست نەکردبێ . باشتر وایە ، بە ڕەگەوە هەڵکێشرێ . چونکە ، پارچەیەک گیاکەڵە ، لە نێو زەوییدا بمێنێتەوە دەژێتەوە ، کاتێ بارودۆخێکی گونجاوی بۆ هەڵکەوێ.
ب- چاندنی دڕەنگ Late sowing
Late sowing
لە کاتێکی دڕەنگ دا ، بەروبوومی سەرەکیی بڕوێنرێ ، ڕووەکەکان کەمتر تووشی گیاکەڵە دەبن . واتە : بەروبوومی سەرەکیی ، بە سەر گیاکەڵەدا زاڵدەبێ و بەرگریی دەکا . چونکە چاندنی دڕەنگ ، بڕی گەشەکردنی سەوزیی ، بەڕێژەی {%٩٠} کەمدەکا. لێرەدا ، باشتر وایە ، ئەو بەروبوومانە بەکاربێ ، کە زوو پێدەگەن {Early maturing}.
ج- بەکارهێنانی بەروبوومی کاتیی {Trap and cath crops}.
ئەو بەروبوومانە کاتێ بەکاردێن ، کە بەروبوومە سەرەکییەکە ناڕوێ و سەرکەوتن بەدەس ناهێنێ ، یا ، لەبەر چەن هۆیەکی دیاریکراو ، پرۆسەی چاندن دواکەوی . بەروبوومەکانیش ، وەک : {هەرزن} و {کەتان} هەر دووکیان لە {%٦٠} ، ڕێژەی گەشەکردنی تۆوی گیاکەڵە کەمدەکەن.
کێڵانی زەویی ، بە قووڵایی {٢٠ - ٤٠}سم ، گیاکەڵەکان هەڵدەکێشێ ، چونکە ، لەسەر زەوییەکە دەردەکەون ، ڕاستەخۆ بەر تیشکی خۆر دەکەون و لەنێودەچن . یا ، هەموویان لە شوینێکدا کۆدەکرێنەوە و لەنێودەبرێن.
گیاکەڵە نابێ ، بۆ خواردنی مانگا ، مەڕ و بزن بەکاربێنرێ . چونکە ، گەر تۆوی درووستکردبێ، لەگەدەی ئەو ئاژەڵانەدا ، هەرس نابێ و لە پیسایییەکەیاندا دەمێنێتەوە . لەبەرئەوە ، جارێکی دیکە دەڕوێتەوە و بڵاودەبێتەوە.
٢- بەکارهێنانی بەروبوومی بەرگریکار Resistant varieties
بەهۆی بەرنامەی بەخێوکردن و چاککردنەوەوە ، وەک: {هەڵبژاردن} توانراوە ، چەن ڕووەکێ ، یا چەن بەروبوومێکی وەک: {پاقلە} و {گوڵەبەڕۆژە} بدۆزرێتەوە ، بەربەرەکانیی گیاکەڵە بکەن.
٣- ڕێی کیمیاویی Chemical method
آ- بەکارهێنانی دەرمانی : Herbal medicine
تا ئێستە لە جیهان دا ، دەرمانێکی تایبەتیی نییە ، بەسەر گیاکەڵەدا زاڵبێ و لەنێویبەرێ . بۆ نموونە : دەرمانی {Glyphoste} لە کێڵگەی {پاقلە}دا ، بۆ لەنێوبردنی گیاکەڵە بەکارهاتووە ، لە ئەنجام دا دەرکەوتووە: ئەم دەرمانە ، کار لە {پاقلە} دەکا . لەبەرئەوە ، ئەنجامێکی باشی بەدەس نەهێناوە.
ب- بەکارهێنانی دووکەڵی خاک {Soil fumingaute}
وەک {میسیل برۆماید} ، بەکارهێنانی ئەم دەرمانە ، زۆر باشە و بۆ لەنێوبردنی گیاکەڵە زۆر کاریگەرە . بەڵآم ، بە کەمیی بەکاردێ ، چونکە گرانە و ژەهراوییە.
ج- بەکارهێنانی دەرمانی چالاککردنی تۆوی گیاکەڵە Germination stimulant
ئەمەش ئەوەیە ، چەن کەرەسەیە بەکاردێ ، گەشە بە تۆوی گیاکەڵەکان دەکا ، چالاکییان دەکا و کار لە ڕەگی ڕووەکی خێزانەکەشی دەکا. بەڵام ، دوای ئەوەی چالاک و گەورە دەبێ ، ئینجا لەنێودەبرێ.
٤- ڕێی فیزیاویی Physical control
بۆ نموونە : زەویی بە نیلۆن دادەپۆشرێت (Solarization) ، ئەم ڕێیە ، زۆر بڵاو نییە ، چونکە بۆ ڕووبەری زۆر گەورە نابێت ، بەڵکوو تەنیا بۆ ڕووبەری بچووک دەبێت ، لێرەدا بۆ ئەو پارچە زەوییەی دەمانەوێت خاوێنیکەینەوە ، پارچەیەک (Polyethylene)ی ڕوون دەهێنین ، زەوییەکەی پێ دادەپۆشین . دوای ،ماوەیەکی کەم پلەی گەرمیی ەویی بەرزدەبێتەوە ، (گەرمی شێدار) بەهۆی ئەم گەرمییەوە تۆوی گیاکەڵەکان ، بۆ ماوەیەکی کەم گەشەدەکەن بەڵام لەبەرئەوەی ئەم گەرمییە لە زیادبووندایە پلەی گەرمیی زەویی لە (٣٠) پلەی سەدیی پتردەبێ ، کۆرپەلەی تۆوەکە دەکوژێ و چەکەرە ناکا . هەروەها ئەم گەرمییە هەرچی پەتایەکی دیکەش لە زەویدا هەبێ دەیکوژێت.
٥- ڕێی بایۆلۆجیی Biological methods
ڕ) بەکارهێنانی (phytomyza orobanchia)
ئەمە مێروویەکە لەسەر گەشەکردنی سەوزایی گیاکەڵەکان دەژی ، هر کاتێک گیاکەڵەکان لەسەر زەویی سەریان دەرهێنا و دەرکەوتن ، ئەم مێرووە پەلاماریان دەدا ، ئێستە لە جیهان دا هەوڵدەدرێت ژمارەی ئەم مێرووە زۆرکەن.
ب) کەڕوو Fungi
بۆ نموونە (Fusarium spp.) لە کوردستان بە تایبەتیی لە کێڵگەکانی تووتن و تەماتەدا جوتیارەکانی لای خۆمان ، بۆ ئەوەی ژمارەی گیاکەڵەکان کەم بکەنەوە و بەسەریان دا زاڵبن ، پێویستە لە نیوەڕوان دا ئاوێکی باشی (تووتن) یان (تەماتە٩ کە بدەن ، ئەم ئاودانە زۆرەش (Fuarium) ێکی زۆر بڵاو دەکاتەوە و بارودۆخێکی گونجاویشی بۆ دروست دەکات لە ئەنجامیشدا گیاکەڵەکان سیس دەکات ، چونکە ئەم کەڕووە ، خانە دارکینەکانی گیاکەڵەکان دەگرێ ناهێڵێ خواردن بۆ بەشی سەرەوەی گیاکەڵەکان سەربخات بەم کارەش زۆری پێ ناچێت گیاکەڵەکان دەمرن.
٦- بەکارهێنانی ڕێی Genetic engineering
ئەم ڕێیە ئێستە لە (ئەورووپا) زۆر بڵاوە ، ئەمەش لەوە پێکهاتووە ، جیناتی بەرگری ئەو ڕووەکانەی بەربەرەکانی گیاکەڵە دەکەن ، بۆ ئەو ڕووەکانەی توانای بەرگریکردنیان نییە دەگوێزرێنەوە.
ئێستە لە ئەورووپا لە هێندێ توخمی (گوڵە بەڕۆژە) دا کە بەرگەی گیاکەڵە دەگرن و خەسڵەتی بەرگریی بەو ڕووەکانە دەبەخشن کە نییانە ، دوو جین (or1 + or5) دۆزراوەتەوە بۆ ڕووەکی تەماتە گواستراونەتەوە و توانای ڕووەکەکەی بۆ بەرگرییکردنی گیاکەڵەکە باشترکردووە.
٧- بەکارهێنانی چەن ڕێیەک پێکەوە:
ئێستە لە جیهان دا هەوڵدەدەن ، بۆ لەنێوبردنی گیاکەڵە چەن ڕێیەک بەکاربێنین و زۆر بایەخشی پێ دەدرێ ، بۆ نموونە ڕێی (عازقە) لەگەڵ بەروبوومی بەرگریکار یا بەکارهێنانی چاندنی دڕەنگ ، یان دەرمانی قڕکەر بەکاردێنن ئەم ڕێییە چالاکیی لەنێوبردنەکە بەهێزتر دەکات.
سەرچاوە:-
لە (Orobanche Field Guide)ەوە وەرگیراوە ، لە ئینگلیزییەوە کراوە بە کوردیی .
ئامادەکردنی بابەتەکە:-
دکتۆر نەورۆز عەبدولڕەزاق تایەر
بەشی بەروبوومی کێڵگە / کۆلێژی کشتوکاڵ / زانکۆی سلێمانی
بلۆگەری کشتوکاڵ دووبارە بابەتەکەی نوسیوەتەوە
سەرچاوە:-
گۆڤاری چەرمۆ ، ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٧
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)