Silybum marianum دڕکە شیر


ئه‌م ڕووه‌که‌ دڕکه‌ زیاتر له‌ (٢٠٠٠) ساڵ به‌ر له‌ ئێسته‌ له‌ ئه‌وروپا به‌کارهێنراوه‌ له‌ لایه‌ن پزیشکانى ڕووه‌کى. ئه‌رکى سه‌ره‌تایى بریتیه‌ له‌ پاراستنى جگه‌ر وه‌ چاره‌سه‌رى جگه‌ر وزه‌رداو، وه‌ به‌کارده‌هێنرێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى کۆلسترۆل وچاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شه‌کره‌ وخانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له‌ مه‌مک ومنداڵدان وپڕۆستات.  زۆرێک له‌پزیشکانى ڕووه‌کى ئامۆژگارى خه‌لک ده‌که‌ن به‌به‌کارهێنانى دڕکه‌ شیر بۆ جۆره‌کانى شێرپه‌نجه‌ وه‌ به‌ پاککه‌ره‌وه‌یه‌کى باشى خوێن داده‌نرێت.


 درکه‌ شیر نزیکه‌ى (%٢٠) پرۆتینى تێدایه‌ وه‌ زۆرێک له‌ ترشى ئه‌مینى ئه‌ساسى گرنگ له‌خۆده‌گرێت وه‌ یارمه‌تى درووست بوونى (RNA) ده‌دات. هه‌ندێک له‌ توێژینه‌وه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌وا سوودبه‌خشه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى شه‌کره‌یان هه‌یه‌ له‌جۆرى (٢) وه‌ که‌مکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌کر له‌خوێن وه‌ ده‌بێته‌ هۆى باشکردن ومقاوه‌مه‌کردنى ئه‌نسۆلین وه‌ جگه‌ر ده‌پارێزێت له‌ مادده‌ى زیانبه‌خشه‌کان وه‌ک ژه‌هر وپاراستنى خانه‌کانى جگه‌ر له‌ تێکچوون وه‌ یارمه‌تى ده‌ریشه‌ بۆ گه‌شه‌ى خانه‌ى نوێى جگه‌ر بۆ جێگرتنه‌وه‌ى خانه‌ له‌ناوچووه‌کان وه‌ یارمه‌تى خودى جگه‌ریش ده‌دات بۆ پاکردنه‌وه‌ى له‌ش له‌ پاشماوه‌ى مادده‌ زیانبه‌خشه‌کانى وه‌کو مێرووکوژه‌کان وکانزا قوورسه‌کان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ جگه‌ر ده‌پارێزێت پێکهاته‌کانى ده‌کرێت سوودبه‌خش بن بۆ گورچیله‌کان وڕژێنى پرۆستات. بوونى ماده‌ى دژه‌-ئۆکسێنه‌ر له‌ درکه‌ شیر خانه‌کان ده‌پارێزێت له‌ ڕه‌گى سه‌ربه‌ست که‌ هۆکارن بۆ لە ناو بردنى خانه‌کان. وه‌ ئه‌م ڕووه‌که‌ زۆر جار له‌لایه‌ن خه‌ڵک به‌کارده‌هێنرێت به‌مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رى مادده‌ ژه‌هره‌کانى وه‌ک کهول وپیسبوونى ومادده‌ پیسبووه‌کانى ژینگه‌ وه‌ک مێرووکوژه‌کان وپارێزگارى له‌سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش ده‌کات له‌دژى تووشبوون وهه‌وکردن. وه‌ ناسراوه‌ به‌پارێزه‌رى گورچیلە وهه‌ندێک کاتیش بۆ پاراستن له‌تووشبوون به‌ نه‌خۆشى ێدف وپاراستنى پێست له‌ هه‌ستیارى وهه‌وکردن.


تێبینى:-
١) ناوه‌زانستییه‌که‌ى بریتیه‌ له‌ (Silybum marianum) وه‌ ناوه‌ خوازراوه‌کانى ئه‌مانه‌ن (Silymarin، Marian Thistle، Mediterranean Thistle، Mary Thistle).
٢) ئه‌و مادده‌ کیمیایه‌ى که‌ له‌ دڕکه‌شیر ده‌رده‌هێنرێت پێ ى ده‌وترێت (Silymarin) که‌بریتیه‌ له‌ کۆمه‌لێک له‌ فلاڤۆنۆید که‌ ڕۆلیان هه‌یه‌ له‌ نوێکردنه‌وه‌ى خانه‌ له‌ناوچووه‌کانى جگه‌ربه‌هۆى مادده‌ زیانبه‌خشه‌کان وکهول وه‌ خانه‌کانى جگه‌ر ده‌پارێزێت وه‌ ده‌بێته‌ هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌وکردن.
٣) ئه‌وه‌ى له‌شێوه‌ى که‌پسول به‌کاردێت وە زیاد به‌کارهێناى له‌پێویست ڕه‌نگه‌ هۆکاربێت بۆ غازات کردن وسکچوون وهێڵنج هاتن وئافره‌تى دووگیان یان خه‌وێراو وه‌یان شێرپه‌نجه‌ى لیمفى، هێلکه‌دان، منداڵدان ومه‌مکیان هه‌یه‌ نابێت به‌کارى بهێنن.

بۆ زانیارى زیاتر:-
١) سه‌یرى ئه‌م لینکه‌ بکه‌ http://www.herbslist.net/milk-thistle.html
٢) ڕوونکردنه‌وه‌ى زیاتر له‌لایه‌ن دکتۆر خالد کویتى باسى هه‌ندێک له‌سووده‌کانى ده‌کات سه‌یرى ئه‌م ڤیدیۆیه‌کە  بکه‌



ئامادەکردنی:-
ئەندازیاری خۆراکسازی
ئالان یاسین بلباس

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: